دەستپێک

لە چاوگ

دەربارەی چاوگ

ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت.

پڕۆژەمان چییە؟

پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

مەکۆکان

  • لینوکس
    • سەرەتا و دامەزراندن: بۆ لینوکس؟ دەمەوێت دایمەزرێنم، کامە دابەشکردن بۆم شیاوە؟ چین و ئەو پێداویستیانەی کەهەمبێت پێش دامەزراندنی؟ کێشەکانی کاتی دامەزراندن.
    • لەسیستەمەکەدا: نەرمەکاڵاکان، کارەکانیان، دامەزراندنیان و دەستکاری و هەڵبژاردنەکانیان لەسەر ڕوومێز و ڕاژەی لینوکس بەگشتی. ڕاپەڕاندن و باشترین و دروسترین ڕێگە.
  • کۆمپیویتەر و ئینتەرنێت بە گشتیی
    • نەرمەکاڵا: هەموو ئەو نەرمەکاڵایەی بەبەستنەوەیان بەهێڵی ئەنتەرنێتەوە کارا دەبن و نەرمەکاڵای تری سەر کۆمپیوتەر، کێشەکانیان و ڕێکخسنەکانیان. مەبەست لەو نەرمەکاڵایانەیە کەلەژێر سەرچاوەی و کراوە و مافی بڵاوکردنەوەی خۆڕادا پەخش دەکرێن.
    • ڕەقەکاڵای کۆمپیوتر: کێشەکانیان چین؟ جۆرایەتیان تاچەندە و بۆ کام کار دەشێن؟ ڕایەڵە و بەستنەوەی پارچەکان.. ئامۆژگاریەکان دەربارەی جۆرایەتی ڕەقەکاڵایەک لەگەڵ نەرمەکاڵادا و چۆنیەتی کارکردنیان. هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری پێش دابینکردن.
  • وێب و ماڵپەڕ

باوەڕمان بەچییە؟

باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU چییە؟ بیخوێننەوە.

لۆگۆکەمان

لۆگۆی چاوگ

لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.