پێکهاتەی پێڕستی لینوکس Linux Directory Structure

لە چاوگ
پێکهاتەی پەڕگە وبوخچەکانی سیستەم لە دابەشکراوی ubuntu

Linux Directory Structure

سەرەتا

تێگەیشتن لە چۆنیەتی دابەشبوونی بووخچە و پەڕگەکانی سیستەم گرنگیەکی ئێجگار زۆری هەیە، هەم بۆ بەکارهێنەرێکی ئاسایی وە هەم بۆ بەکارهێنەرێکی پەرەسەندووش. ئەگەر تازە ئاشناییت پەیداکردووە لەگەڵ لینوکس، جیاوایەکی هەرە زەق کە هەستی پێبکەی ئەوا دابەشبوونی پەڕگەکانە، ڕەنگە بەکارهێنەر لەسەرەتادا تووشی ئاڵۆزیەک بێت. ئەویش بەهۆی ئەوەی کە پێشتر لەگەڵ شێوازێکی تەواو جیاواز ڕاهاتووە. بەڵام دوای حاڵیبوون لە چۆنیەتی دابەشبوونی پەڕگەکان لە لینوکسدا ئەوکاتە لەوە دەگەین کە چەندە لۆژیکیانە بیری لێکراوەتەوە.
بۆیە لەم ووتارەدا هەوڵدەدەین بەیەکەوە کەمێک شارەزایی پەیدا بکەین وە وەڵامی چەند پرسیارێکیش بدەینەوە وەکو:
کاتێک پرۆگرامێکی نوێ دادەمەزرێنین لە دابەشکراوەکانی لینوکس، پەڕگەکانی پرۆگرام دەچنە کوێ؟
کامە پەڕگەیە کە زانیاریەکانی سیستەمی لێ تۆماردەکرێت؟ هتد...

جیاوازی لەگەڵ ویندۆزدا

ئاشکرایە کە جیاوازی لە نێوان ئەو دوو سیستمەوە زۆر زۆرن. وە یەکێکیش لە جیاوازیە هەرە دیارەکانی ئەم دوو سیستەمە، بریتیە لە سیستەمی پەڕگەکان file system وە پێکهاتە و دابەشبوونی پەڕگەکانە واتە Directory Structure
وەک دەزانین کە لە ویندۆزدا بۆ دەستگەیشتن بە پەڕگەکان ئەم شێوازە بەکاردێت.
D:\Folder\subfolder\file.txt
بەڵام لە لینوکسدا ئەم شێوەیە بەکاردێت

/Folder/subfolder/file.txt


دەبینی کە لە لینوکسدا (/) forward slash بەکاردێت بەڵام ویندۆز (\) back slash. دیارە لێرە کاری ئێمە ئەوە نییە کە جیاوازی ئەم دوو سیستەمە بکەین. بەڵام ئەم نموونەیەی کە باسکرا، ئامانج لێی تەنها بۆ ئاسانیی تێگەیشنە لە باسەکە.

/

لە دنیای لینوکس لێرەوە واتا / هەموو چیرۆکەکە دەستپێدەکات ئێرە ڕووتی پێ دەگوترێت Root. ئێرە هەموو پەڕگەو بوخچەکانی سیستەم لەخۆدەگرێ. بەواتایەکی دی هەموو لق و پۆپەکان لێرەوە سەرچاوە دەگرن.

/


boot/

/boot


دەنکی لینوکس linux Kernel دەکەوێتە ئێرەوە، وە هەموو ئەو پەڕگانەی کە پێویستن بۆ وەگەڕخستنی سیستەم بۆنمونە پەڕگەکانی Grub یان Lilo.

etc/

/etc


لێرەدا زۆربەی ئەو پەڕگانەی هەن پەڕگەی دەقین واتە text file ـن وە بەنووسەرێک editor دەتوانرێت دەسکاری بکرێن وەک gedit یان bluefish. بەگوێرەی خواست و پێداویستیەکانی بەکارهێنەر. ئەو پەڕگانەی دەکەونە ئێرەوە ئەرکی ڕێکخستن و کارەکانی سیستەم لەخۆ دەگرن گرنگترینیان ئەمانەن:

etc/inittab/

/etc/inittab


بریتییە لە پەڕگەیەکی دەقیی، هەموو ئەو زانیاریانەی تێدا پاشەکەوت کراون کە لەکاتی داگیرساندن system bootup چ پرۆسەیەک خۆکارانە کاربکات.

etc/fstab/

/etc/fstab


لێرەدا زانیاری هەمەچەشن هەیە, دەربارەی جۆری سیستمەی پەڕگەکان file systems و خاڵی کردنەوەی mount points پارچە جیاجیاکان سەر کۆمپیوتەرەکەمان وەکو floppy, cdrom, usb هتد...

lib/

پەڕگەکانی The shared libraries d دەکەونە ئێرەوە، ئەم پەڕگانە هاونموونەی DLL ـی ویندۆزن.

home/

هەموو پەڕگە کەسیەکانی بەکارهێنەرەکانی سەر سیستەم دەکەونە ئێرەوە. هەر بەکارهێنەرێک بووخچەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە. بۆ نموونە هەموو پەڕگە کەسیەکانی بەکارهێنەر tekosher دەکەونە ئێرەوە.

/home/tekosher


bin/

/bin


پرۆگرامە پێویستەکانی وەکو ls,grep,cat لەخۆدەگرێت.

sbin/

/sbin


پرۆگرامەکانی بەڕێوەبەرایەتی سیستەم لەخۆدەگرێ، زۆرجار پێویست دەکات وەکو root پرۆگرامەکان ئیش پێبکەی.

usr/

/usr


لێرەدا پرۆگرامەکانی بەکارهێنەر هەن. وەهەروەوەها وێنەو پەڕگەکانی سەرچاوەی کۆدەکانی پرۆگرامەکانی بەکارهێنەر هەن. گرنگتین بوخچەکان کە دەکەونە ئێرەوە بیرتین لە:

usr/local/

/usr/local


ئەو پرۆگرامانەی کە بەکارهێنەر دایدەمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی دەکەونە ئێرەوە.

usr/doc/

/usr/doc


ڕێبەری پرۆگرامەکان Documentation دەکەونە ئێرەوە.

usr/share/

/usr/share


زۆربەی پەڕهگەی سازشکاری config files و پەڕگە گرافیکیەکانی پرۆگرامەکانی بەکارهێنەر لەخۆدەگرێت.

var/

/var


لێرەدا ئەو زانیاریانە هەن کە بە بەردەوامیی لە گۆڕانن لە کاتی کارکردنی سیستەم. گرنگترینیان:

var/log/

/var/log


لێرەدا هەموو زانیاریەکانی سەر سیستەم تۆماردەکرێت لەکاتی کارکردن و هەڵگیرساندنی سیستەم یان لە کاتی ڕوودانی هەر هەڵەیەکی سەر سیستەم. ئەم بوخچەیە زانیاریمان پێدەدا دەربارەی تەندروستی سیستەم واتا تا چەند کێشە هەیە لە سیستەمەکەمان.

media/

/media


ئێرە پارچە بەستراوەکان بە ئامێرەکەمانەوە mount point لەخۆدەگرێت وەکو cdrom,usb هتد..

tmp/

/tmp


پرۆگرامەکان لەکاتی چالاکبوون و کارکردن پێویستیان بە شوێنێکی کاتی هەیە بۆ ئەوەی کارەکانیان ڕاپەڕێنن. ئێرە ئەم شوێنەیە

سەرچاوەکان