چاوگ:دەربارە

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کە دەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لە گرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەیەکی بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ، هەرکەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لە هەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی FDL دا ئەمەش بەڕوونی لەخوار ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. بۆ زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە. دەتوانن کرۆکی باسکردنێکی کوردی گنو/لینوکس بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لە مەکۆکان بێت یان لە ویکی یان لە گرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.

لۆگۆکەمان

Chawg-logo-Wiki.png

بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بە پارچەیەک لە لۆگۆی سەرچاوەی کراوە. هەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فرمان لە ڕێزماندا. چاوگی فرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنها دۆخێکی ڕاستەقینەی فرمانەکەیە لەوەوە فرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. ئێمەش دەمانەوێت ئەو دۆخە دروستەی فرمانە زانستیەکەبین بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.

پڕۆژەمان

لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیاریەکان بە زمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بە زانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

ڕەخنە و تێبینی

ئێمە و ئەوانەی دەنووسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لە نووسین و بابەتەکانماندا نەبێت. ئێمە لە چاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەردەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نووسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟

لە چاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نووسەر بکەن تا بڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنووسن بنووسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کە نووسراون. هەر لەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای ویکیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە. هەموو کات پەیوەندی بەکاربەریت. داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها:

ناو یان نازناو.

پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار.

  • زیاتر داواکراو نییە.

په‌ڕه‌ی یارمه‌تی

بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەی دروستکەر هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. خودی ڕەخـــــنە بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کە خۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە.