گنو/لینوکس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
ھێڵی ٢٨: ھێڵی ٢٨:


==کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس==
==کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس==
*گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارهێنەر خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات.  وەک لە ڕاپرسییەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێك کە تا ئێستا هیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەهێناوە بە دڵنیاییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت.
*گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارهێنەر دەبێت خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات.  وەک لە ڕاپرسییەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێك کە تا ئێستا هیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەهێناوە بە دڵنیاییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت.
*بەکارهێنانی Command Line Interface ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارهێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارهێنانی زیاتری دەکات.
*بەکارهێنانی Command Line Interface ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارهێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارهێنانی زیاتری دەکات.
*کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس.
*کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٥٧، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨

گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە

دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان.

گنو/ لینوکس سەرچاوەیەکی کراوەیە

گنو/لینوکس نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە. مەبەست لە نەرمەکاڵای خۆڕایی ئەوەیە کە بتوانیت و دەسەڵاتی ئەوەت هەبێت بۆ گۆڕانکاری و پەرەپێدانی تەواو لەو نەرمەکاڵایەدا. مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە سەربەستی تەواوت هەیە لە:

  • بەکارهێنانی پرۆگرامەکە وەک ئەوەی کە بتەوێت
  • بینینی تەواوی کۆدەکانی پرۆگرامەکە
  • گۆڕانکاری کردن لە پرۆگرامەکە بە پێی پێویستی تایبەتی خۆیی
  • دابەشکردنی ئەو گۆڕانکارییە لەنێوان خۆت و کەسانی تردا

هەر ئەمەشە وای کردووە کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ملیۆنان کەس کە بتوانن پەرەبدەن بە پرۆگرامە سەرچاوە کراوەکان کە من و تۆو هەموومان بتوانین بە خۆڕایی دایبگرین .

دابەشکردنەکانی لینوکس

گنو / لینوکس-سیستەم پێکهاتووە لە چەندەها پرۆگرام - سەدان پرۆگرام. دابەشکردنەکانی لینوکس پێکهاتوون لە کۆمەڵێک نەرمەكاڵا کە وا دانروان ئاسان بن بۆ دامەزراندن و بەکارهێنان. هەرچەندە پێویستە هەندێک گۆڕانکاری بکرێت لە کاتی دامەزراندندا بە پێی پێویست. (ئەتوانین بڵێن: دابەشکردنەکانی لینوکس وەک ئەوە وایە کە خانوویەکی سەربەخۆی تەواو بکڕیت و پاشان بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەیت)

دابەشکردنەکانی لینوکس جیاوازیان هەیەو دەکرێت تەنها بەکاربهێنرێن وەک ڕاژەکارێک وە هەندێکیان وەک تەنها ڕوومێزێک و لە شوێنی کار.

لایەنە باشەکانی گنو / لینوکس

لێرەدا زۆر کەس بە هەڵەدا چووە کە دەڵێت گنو / لینکوس خۆڕاییە مەبەستی سەرەکی لە باشیدا تەنها ئەو خۆڕاییە نییە. ئەوەی گرنگە وەک ووتراوەو گرنگی پێدراوە «لینوکس خۆڕایی و سەربەستیە وەک ئاخاوتن - نەک وەک بە خۆڕایی کردنی بیرە».

  • گنو / لینوکس سیستەمێکی کارگێڕی خۆڕاییە کە ئازادی تەواوت هەیە لە بەکارهێنای هەموو پرۆگرامەکان و بینین و گۆڕانکاری لە کۆدەکانیدا بۆ ڕێکخستن و باشترکردنی، لە کاتێکدا تۆ تواناو لێهاتووییت هەبێت.
  • گنو / لینوکس تەواو خۆڕاییە یان زۆر هەرزانە. بە بەکارهێنانی گنو / لینوکس دەتوانیت پارە پاشەکەوت بکەیت ئەویش بە نەبوونی License costs لەسەر پرۆگرامەکان.
  • ژمارەیەکی ئێجگار زۆر پرۆگرامی خۆڕایی هەیە کە دەگاتە هەزاران کە زۆر جار نەک هەر شان بە شانی ئەو پرۆگرامانەی کە بە نرخێکی زۆرن بەڵکو باشترن.
  • لە ڕووی پاراستنەوە زۆر بەهێزەو ئەمەش وای کردووە کە نەتوانرێت تووشی ڤایرۆس و تۆرجان ببێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە پێویستە نوێکرنەوە (update) بکەیت.
  • گنو / لینوکس بە هیچ جۆرێک نە ڕیکلام و نە کاری سیخوڕی ناتوانرێت بکرێت تێدا وەک هەندێک جار لەگەڵ هەندێک پرۆگرام دادەمەزرێن.
  • ئەوەش بزانە کە ئەم چەند خاڵە تەنها لە کردارە باشەکانی گنو / لینوکس نییە بەڵکو زۆر زیاترن لەوەی کە لێرەدا باسکراوە وەک خێرایی لە کارکردندا و توانای بەرەو پێشبردنی زیاتر و ... هتد.

کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس

  • گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارهێنەر دەبێت خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات. وەک لە ڕاپرسییەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێك کە تا ئێستا هیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەهێناوە بە دڵنیاییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت.
  • بەکارهێنانی Command Line Interface ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارهێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارهێنانی زیاتری دەکات.
  • کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس.

ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس

بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەها پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). زۆر کەس پێی وایە کە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بۆ لینوکس. Richard M. Stallman یەکەم کەسە کە پێیوایە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بەڵام Linus Torvalds پێی وایە کە هیچ پێویست ناکات بووترێت گنو / لینوکس چونکە کە دابەشکردنەکان لسەر بنەمای گنو-ن. ئەگەر چی دوای ئەم مشتوومڕە هەر ۆر ئاساییە کە ناوبنرێت بە تەنها لینوکس.