Arch Linux

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٠٠:٠٩، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە لایەن Zryan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «== دامەزراندنی لینوکسی ئارش == سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزر...»ەوە)

دامەزراندنی لینوکسی ئارش

سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزراندنی سیستمێکی لینوکس دەکەین بەناوی (ئارش یان ئارچ) کە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی خۆت دەیچنیت واتە بە هیچ جۆرێک ڕەنگاڵە/گرافیک نیە هەموو فرمانەکان لە شێڵ خۆت دروستیان دەکەیت تەنانەت کات و بەرواریش، زۆر گونجاوە ئەم سیستمە بۆ ڕاژە و شوێنی کار وە لە کۆتایدا دەتوانیت ئەو دەوروبەرەی خۆت حەزت لێیە دایگریت.

ئامۆژگاری ئەم کەسانە ناکەین

Note= تێبینی گرنگ: گەر سەرەتایت لە لینوکس نازانی لە بەکارهێنانی کۆماند و شێڵ و جۆری هارد و پەڕگەی سواپ و /dev/sdX چۆن کاردەکات واز لە ئارش بێنە و سیستمێکی وەکو ئوبونتو داگرە کە (نێکست نێکست) بە چەند کرتە و هەنگاوێک تەواو دەبێت.

هەندێک زانیاری ستاندارد لەسەر دامەزراندن

لایەنی فروانی دامەزراندنی ئارش زۆر زۆرە و وەکو سەرەتا وتمان ئەم سیستمە خۆت بە دەستی خۆت دەیچنیت، بەڵام ئێمە وەکو چاوگ هەوڵمان داوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئارش هەنگاوە ستانداردەکانی دامەزراندن بکەین بەم فێرکاریە، وەکو خۆتان دەزانن بە دەیان هەزار گورزە و پاکەت لەگەڵ لینوکسن بەڵام ئێمە گرنگترین و فەرمیەکان باس دەکەین ئەودوای بۆخۆتان. ئێمە دامەزراندنەکە لەسەر ڤێرتواڵبۆکس دەکەین ئامێرێکی خەیاڵی دروست دەکەین بە دۆخی Bios لەگەڵ MBR وە ئەگەر ئامێرەکەی تۆ جۆری UEFI لەگەڵ GPT بوو ئەوە جۆری دروست کردن و لەتکردنی هاردەکان ڕووندەکەینەوە چۆن دەبێت.

دروستکردنی ئامێر لەناو ڤێرتواڵبۆکس

سەرەتا بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس لەسەر ئامێرەکەت داگرە کە بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەستە لەم بەستەرە
دواتر پەڕگەی ISOی ئارش لەم بەستەرە داگرە.
ئامێرێکی نوێ دروستکە وەک وێنەکە
پەڕگە:Screenshot from 2020-07-19 00-34-09.png