Arch Linux

لە چاوگ
لۆگۆى فەرمیی نوێی لینوکسی ئارش

سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزراندنی لینوکسی (ئارش یان ئارچ)دەکەین کە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی خۆت دەیچنیت واتە بە هیچ جۆرێک ڕەنگاڵە/گرافیک نیە هەموو فرمانەکان لە شێڵ خۆت دروستیان دەکەیت تەنانەت کات و بەرواریش، زۆر گونجاوە ئەم سیستمە بۆ ڕاژە و شوێنی کار و کاروباری ڕۆژانە، وە لە کۆتایدا دەتوانیت ئەو ده‌ورووبه‌رzkurd= environment خۆت حەزت لێیە دایگریت.

دامەزراندنی لینوکسی ئارش

پێداویستیەکان بۆ دامەزراندنی لینوکسی ئارش

کەمترین پێداویستی ڕەقەکاڵاzkurd= Hardware و نەرمەکاڵاzkurd= Software بۆ دامەزراندنی ئەم سیستمە.

  1. x86_64 ئەو جۆرە شێوە ئەندازەییە داگرە کەلەگەڵ ئامێرەکەت دەگونجێت بۆ نمونە ئامێرەکەت پشتیوانی ٦٤بت دەکات دەبێت x86_64 بۆ داگریت.
  2. کەمترین بیرگە zkurd= RAM نابێت لە ٥١٢مب کەمتر بێت ئامۆژگاری ٢گب دەکەین.
  3. کەمترین په‌پكه‌ڕه‌قه‌ zkurd= disk hard diskنابێت لە ٢گب کەمتر بێت، ئامۆژگاری ٢٠گب بەرەو سەر دەکەین ئەگەر بتەوێت لە کۆتایی دەوروبەر zkurd= environmentداگریت.
  4. هێڵی ئینتەرنێت پێویستە.
  5. بۆ ئامێری گریمانەیی zkurd= virtual پەڕگەی ISO بەسە، بۆ کۆمپیوتەری ڕاستی فلاش دیسک لە ٢گب کەمتر نەبێت هەروەها بەرنامەیەکی وەکو Rufus یا Etcher پێویستە.
  6. دەبێت بەتەواوی هۆگری کۆماند و فرمانەکانی لینوکس بیت.

ئامۆژگاری ئەم کەسانە ناکەین

Note= تێبینی گرنگ: گەر سەرەتایت لە لینوکس، نازانی لە بەکارهێنانی کۆماند و شێڵ و جۆری هارد و پەڕگەی سواپ و fdisk و /dev/sdX و mount چۆن کاردەکات واز لە ئارش بێنە و سیستمێکی وەکو ئوبونتو داگرە کە بەچەند کرتە و هەنگاوێک تەواو دەبێت.

هەندێک زانیاری ستاندارد لەسەر دامەزراندن

لایەنی فروانی دامەزراندنی ئارش زۆر زۆرە و وەکو سەرەتا وتمان ئەم سیستمە خۆت بە دەستی خۆت دەیچنیت، بەڵام ئێمە وەکو چاوگ هەوڵمان داوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئارش هەنگاوە ستانداردەکانی دامەزراندن جێبەجێ بکەین بەم فێرکاریە، وەکو خۆتان دەزانن دەیان هەزار گورزە و پاکەت لەگەڵ لینوکسن بەڵام ئێمە گرنگترین و فەرمیەکان باس دەکەین ئەودوای بۆخۆتان. ئێمە دامەزراندنەکە لەسەر بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس دەکەین ئامێرێکی خەیاڵی دروست دەکەین بە دۆخی Bios لەگەڵ MBR وە ئەگەر ئامێرەکەی تۆ جۆری UEFI لەگەڵ GPT بوو ئەوە جۆری دروست کردن و لەتکردنی هاردەکان ڕووندەکەینەوە چۆن دەبێت.

دروستکردنی ئامێر لەناو ڤێرتواڵبۆکس

سەرەتا بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس لەسەر ئامێرەکەت داگرە کە بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەستە لەم بەستەرە
دواتر پەڕگەی ISOی ئارش لەم بەستەرە داگرە.

ئامێرێکی نوێ دروستکە وەک وێنەکە دەتوانیت ناوەکە بگۆڕیت

Arch1.png

دیاریکردنی بیرگەی کاتی (ڕام)

Arch2.png

دروستکردنی په‌پكه‌ڕه‌قه‌ (Hard Disk)

Arch3.png

هەڵبژاردنی جۆری ستانداردی VDI بۆ هارد دیسکەکەمان

Arch4.png