بادا

لە چاوگ

پێناسە

Bada OS

بادا سیستەمێکی کارگێڕی نوێی سەرچاوە کراوەی مۆبایلە کە بەم دوواییانە لە لایەن سامسۆنگەوە بەرهەم هێنراوە. ئەم سیستەمە نوێیە تا ساڵی ٢٠١٢ نیوەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە وا بڕیارە سامسۆنگ وردەوردە بەکارهێنانی سیستەمەکانی تری WinMo, Android, Symbian کەم بکاتەوە تا لە ٢٠١١ لە بەکارهێنانی Symbian دەوەستێت و لە ٢٠١٢ش بەکارهێنانی Android بۆ %٣٠ و WinMo بۆ %٢٠ کەم بکاتەوە لە مۆبایلەکانیدا.

ناوی بادا

بادا بەمانای دەریا دێت بە کۆری، کە ئەمەش بێ سنووریی سیستمەکە دەگەیەنێت لە توانای دروستکردنی نەرمەکاڵای دەڵەمەند و جۆراوجۆر.

تایبەتمەندی بادا

بە پێی سامسۆنگ، بادا ئەزموونێکی بەکارهێنەریی سادە، ژیر و نوێ دەگەیەنێت لە ڕووی دیزاین و ڕووکارەوە کە نەوەی داهاتووی UIـە. بادا پاڵپشتی لە پەیوەندی نێوان نەرمەکاڵاکان دەکات و پەرەپێدەران دەتوانن تایبەتمەندی وەها لە نەرمەکاڵاکانیان بەکار بهێنن بێ شارەزاییەکی ئەوتۆ کە لە سیستەمەکانی تردا پێویستبوون.