بادا

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

پێناسە

Bada OS

بادا سیستەمێکی کارگێڕی نوێی سەرچاوە کراوەی مۆبایلە کە لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە لایەن کۆمپانیای سامسونگەوە (Samsung) بەرهەم هێنراوە. ئەم سیستەمە نوێیە تا ساڵی ٢٠١٢ نیوەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە وا بڕیارە سامسۆنگ وردەوردە بەکارهێنانی سیستەمەکانی تری WinMo, Android, Symbian کەم بکاتەوە تا لە ٢٠١١ لە بەکارهێنانی Symbian دەوەستێت و لە ٢٠١٢ش بەکارهێنانی Android بۆ %٣٠ و WinMo بۆ %٢٠ کەم بکاتەوە لە مۆبایلەکانیدا.

ناوی بادا

بادا بەمانای ئۆقیانووس (ocean) دێت بە زمانی کۆری، کە ئەمەش بێ سنووریی سیستمەکە دەگەیەنێت لە توانای دروستکردنی نەرمەکاڵای دەوڵەمەند و جۆراوجۆر.

تایبەتمەندی بادا

بە وتەی سامسونگ، بادا ئەزموونێکی بەکارهێنەری سادە، ژیر و نوێ دەگەیەنێت لە ڕووی دیزاین و ڕووکارەوە کە نەوەی داهاتووی UIـە. بادا پاڵپشتی لە پەیوەندی نێوان نەرمەکاڵاکان دەکات و پەرەپێدەران دەتوانن تایبەتمەندی وەها لە نەرمەکاڵاکانیان بەکار بهێنن بێ شارەزاییەکی ئەوتۆ کە لە سیستەمەکانی تردا پێویستبوون.

بەستەری دەرەکی

- دروست کردنی بەرنامەی بەکاربەریی (App) بۆ سامسونگ بەکاربەرییەکانی سامسونگ
- پەرەپێدانی بادا