بنەماکانی CLI-command line interface

لە چاوگ

پاش دامەزراندنی دابەشکردنێکی لینوکس ئەوەی گرنگ بێت ئەوەیە کە چۆن کار بکەیت لەگەڵ تێرمینالدا بەو فەرمانانەی (Commands) کە هەن. لێرەدا هەوڵ ئەدەم کە ئەو فرمانانە ڕوون بکەمەوە کە هەن و کاریان چییە؟ تاوەکو بۆ بەکارهێنەرێکی سەرەتایی زۆر گران نەبێت کە چۆن سیستەمێکی کارگێڕی نوێ بەکاردەهێنێت و چۆن دەست پێ بکات.

فەرمانی ls

بەنووسینی ئەم فەرمانە لیستی هەموو ئەو بوخچەو پەڕگەو پێڕستانە دەردەکەوێت کە هەن لەناو ئەو شوێنەی کە تۆی لێی وەستاویت.

بۆ نموونە ئەگەر ئەگەر ئێمە لەناو بۆخچەی chawg چەند پەڕگەیەکەی وەک java, html, css, perl ـمان هەبێت، کاتێک لە تێرمینال ls دەنووسین ئەوە بەم شێوەیە دەبێت:

[hawkar@localhost chawg]$ ls
css  html  java  perl

بەڵام ئەگەر بنووسین ls -l ئەوە ئەو زیاتر ڕوونکردنەوە دەبینین کە ئەویش پێمان ئەڵێت: ڕۆژو کاتی پەڕگەکان و دەسەڵاتەکان (خوێندنەوەی/دەستکاریکردنی) هەروەها ناوی بەکارهێنەر.

[hawkar@localhost chawg]$ ls -l
total 0
-rw-rw-r-- 1 hawkar hawkar 0 2009-01-14 21:07 css
-rw-rw-r-- 1 hawkar hawkar 0 2009-01-14 21:07 html
-rw-rw-r-- 1 hawkar hawkar 0 2009-01-14 21:07 java
-rw-rw-r-- 1 hawkar hawkar 0 2009-01-14 21:08 perl

فەرمانی cd

لەڕێگەی ئەم فەرمانەوە ئەتوانین بچینە هەر پێڕستێک (directory) کە مەبەستمانە، بۆ نموونە:

ئێمە لەسەر ڕوومێزەکەمان(Desktop) بوخچەیەکمان هەیە ناوی chawg ـەو ئەمانەوێت بچینە ناوی ئەوە بەم شێوەیە ئەبێت، سەرەتا ئەنووسین:

[hawkar@localhost ~]$ cd Desktop/

ئەگەر بمانەوێت بزانین کە بوخچەی chawg هەیە لەسەر ڕوومێزەکە ئەوە هەمان فەرمانی خاڵی 1 دەنووسین:

[hawkar@localhost Desktop]$ ls
chawg

پاشان دەنووسین:

[hawkar@localhost [b]Desktop[/b]]$ cd chawg/
[hawkar@localhost [b]chawg[/b]]$

وەک دیارە کە لەسەر ڕوومێزەکەوە چوینە ناو بوخچەی chawg ـەوە.

باشە ئەگەر بتەوێت بگەڕێیتەوە سەر ڕوومێزەکەت؟ ئەوە زۆر ئاسانە تەنها بنووسە:

[hawkar@localhost [b]chawg[/b]]$ cd ..
[hawkar@localhost [b]Desktop[/b]]$

بەڵام ئەگەر بەتەنها بنووسی cd ئەوە دەگەڕێیتەوە home/hawkar لێرەدا hawkar مەبەست لێی ناوی بەکارهێنەرە. هەر کات کە تێرمیناڵ دەکەیتەوە ئەوە ڕاستەوخۆ لەوێ وەستاویت.


ناوی بوخچەی لێدابڕاو

سەبارەت بەبوخچەیەیک کەناوەکەی لێکدابڕاو بێت و بۆشایی لەنێواندا بێت هەبێت وەکو:

wenekani min/

دەبێت بەم شێوەیە بێت:

wenekani\ min/

یان ئەوەی لەبەرنامە داڕشتن سەرەتایەکی هەبێت دەیخاتە نێو ڕیزبەندەوە جا تاک خاڵ بێت ' یان جووت خاڵ " وەکو ئەم نمونەیەوە:

sia@debian:~$ cd "wenekani min"
sia@debian:~/wenekani min$

بەڵام کاتێک دەنوسیت cd we یان cd wen تەنها چەند پیتی یەکەمی بوخچەکە بە دوگمەی TAB بەخۆکار ناوەکەت بۆ تەواو دەکات بەم شێوەیە:

sia@debian:~$ cd wenekani\ min/
sia@debian:~/wenekani min$


فەرمانی pwd

ئەم فەرمانە بەکاردێت بۆ ئەوەی کە بزانیت لەچ شوێنێکدا وەستاویت ئێستا (مەبەست لە تێرمینال)ـە.

[hawkar@localhost chawg]$ pwd
/home/hawkar/Desktop/chawg

ناوی بوخچەی لێدابڕاو سەبارەت بەبوخچەیەیک کەناوەکەی لێکدابڕاو بێت و بۆشایی لەنێواندا بێت هەبێت وەکو:

wenekani min/

دەبێت بەم شێوەیە بێت:

wenekani\ min/

یان ئەوەی لەبەرنامە داڕشتن سەرەتایەکی هەبێت دەیخاتە نێو ڕیزبەندەوە جا تاک خاڵ بێت ' یان جووت خاڵ " وەکو ئەم نمونەیەوە:

sia@debian:~$ cd "wenekani min"
sia@debian:~/wenekani min$

بەڵام کاتێک دەنوسیت cd we یان cd wen تەنها چەند پیتی یەکەمی بوخچەکە بە دوگمەی TAB بەخۆکار ناوەکەت بۆ تەواو دەکات بەم شێوەیە:

sia@debian:~$ cd wenekani\ min/
sia@debian:~/wenekani min$