CSS

لە چاوگ

کورتەیەک دەربارەی CSS

CSS کە کورتکراوەی Cascading Style Sheetsـەو زمانێکە بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ڕووی دەرەوەی ئەو پەڕگەیەک کە بە HTML یان XML دەنووسرێت. بەهۆی CSSـەوە دەتوانرێت ڕەونەقێکی جوان بدرێت بە ماڵپەڕو وەکو ڕەنگردن، فۆنتەکان، بەستەرەکان... هتد کەدەتوانیت خۆت بڕیاربدەیت بەچ شێوەیەک هەر یەک لەوانە دەربکەون. هەر پەڕەیەکی CSS بە css. کۆتایی پێ دێت و دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە بێ پایان پەڕگەوەو ڕووی ئەو کاریگەرییانە پیشان بدات کەلەناو پەڕگەی cssـەکەدا دەکرێت.

چ دەستکاریکەرێک (Editor)؟

چەند دەستکاریکەرێکی پێشنیار کراو:

ڕەستەکار Sytax

داڕستنی CSS پێک هاتووە لە سێ بەش: selector، property، value.

selector {property: value}

selector: بەشێکی/تاگێکی HTMLـەو کە دەتەوێت پێناسەی بکەیت. ج: تایبەتمەندییەکە کە دەتەوێت بیگۆڕیت. value: هەر تایبەتمەندییەک (property) نرخێکی (value) هەیە.

body {
font-size: 11px;
color: blue;
}

ئەگەر لەحاڵەتێکدا نرخەکە لەچەند ووشەیەک پێک هاتبوو ئەوە باشتر وایە بخرێتە ناو دوو دەقەوە:

serdêrr {font-family: "unikurd Web"}