Chmod

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
CHMOD چییە؟

CHMOD بریتیە لەفرمانێکی UNIX کەبەڕێگایەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو ATTRIB. ئەم خاسیەتە گرنگیەکی تایبەتی و گشتی زۆری هەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە. CHMOD لەهەر سێ دەسەڵاتی توانای نوسین، خوێندنەوە و وەگەڕخستندا خۆی دەبینێتەوە بۆ پەڕگە و بوخچە. ئەوانەی بەسیستەمی لینوکس ئاشنان زیاتر ڕووبەڕوی ئەم فرمان دابەشکردنەوە دەبنەوە ڕۆژانە و هەروەها ئەوانەی کاری وێبداڕشتن دەکەن بەزمانە بزۆکەکانی وەکوPHP,Perl,Ruby..etc. ئەگەر هاتوو لەئەمڕۆدا تەماشای ئەو ڕاژەخوازانەی FTP بکەین دەبینین زۆربەی زۆریان ئەم کارەیان ئاسان کردووە، کەبەتەنها کرتەیەک ژمارەکە دەدەین و ئەرکەکە بەپەڕگەکە یان بوخچەکە دەسپێرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێت زانینی خودی ئەو دەسەڵات پێدانە زۆر گرنگە و دەبێت بیزانیت. فرمانەکان دەکرێت لەشێوەی ژمارە یان بڕگەپیت یان پیتژمارەیی بێت. بەڵام کرۆکی بنەڕەتبوونی کارەکە دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشەوە:

Owner
Group
Other

Owner:خاوەنێتی. Group: گرووپ. Other: ئەوانی تر. ئەمانەش لەخۆیاندا ئەرکەکان دابەش دەکەن بۆ سێ فرمانەدەسەڵاتەوە کەئەمانەن:

read=r
write=w
execute=x

ئەمانەش وەکو خۆیان هەر یەکە و بۆ ژمارەیەک هێما دەکەن:

read(r)= 4
write(w)= 2
execute(x)= 1

کۆی هەرسێکیان بەرزترین ئاستی دەکاتە 7. لەبەر ئەوەی باسەکە ئاڵۆز نەبێت بانمونەیەکی بچووک وەربگرین لەسەر بڵاوترین ژمارەی CHMOD mode کەبەرچاومان دەکەوێت بەبەردەوامی775. نرخەکان لە (0بۆ7)ــن.

User (rwx) = 4+2+1 = 7
Group(rx) = 4+1 = 5
World (rx) = 4+1 = 5
chmode mode = 0755 

بەتەنیشت یەکەوە:

-rwxr-xr-x

بەکورتی با بزانین ئەم فرمانانە چۆن دەسەڵاتەکان دەبەخشن لەلینوکس:

       chmod [Options]... Mode [,Mode]... file...

       chmod [Options]... Numeric_Mode file...

       chmod [Options]... --reference=RFile file...

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک دەسەڵاتی بدەین بەگشت 777 :

# chmod 777 "path/to/folder/"

یان بەهێماپیت هەمان دەسەڵات دەکاتە:

# chomd -rwxrwxrwx "path/to/foder/"

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک و هەموو پەڕگە و بوخچەکانی ناوی دەسەڵاتی گشتی بدەین 777:

# chmod 777 "path/to/folder/" -R

هەمان دەسەڵات بەهێماپیت:

# chmod -rwxrwxrwx "path/to/folder/ -R

هەر کێشەیەک یان ئاڵوزیەک دەبینیت یان تێبینیەکت هەیە، دەوڵەمەندی بکە. هەرچەند ئەمە وەکو باسێکی گشتی و سەرەتای لەسەر تێگەشتن لەو دەسەڵاتە وایە. ئەکرێت وردتر بینەوە. بەڵام تائێستا بەسە بۆ سەرەتا لەداهاتوودا باس لەماف و دەسەڵاتی گرووپ گۆڕینی دەکەین وەکو :

chgrp - Change group ownership
chown - Change file owner and group

لەدوایدا پرسیار دێتە پێشەوە، من چۆن ئەو دەسەڵاتانە بۆ پەڕگە یان بوخچە ببینم؟ بۆ نمونە بۆ پەرگەی Arastein: بەنیشاندان + نیشاندانی ماف و دەسەڵات= ls -l

Debian:Arastein# ls -l
total 28
-rw-r--r--  1 root root   45 2008-10-25 21:55 index.html
-rw-r--r--  1 root root   20 2008-10-25 21:58 test.php
drwxr-xr-x  9 root root 4096 2008-10-25 22:05 wane
drwxr-xr-x  5 sia  sia  4096 2008-11-01 03:00 wordpress