دابەشکردنی دێبیان چییە؟

لە چاوگ

thumb|left|100px|لۆگۆی سەرەکی thumb|left|250px|ڕوومێزی دێبیان دێبیان جۆرێکی تری سیستەمی کارگێڕی کۆمپیوتەرە یەکێکە لە دابەشکردنەکانە گونجاوەکانی لینوکس ، کە لە داوانامەی خۆڕا و سەرچاوە کراوە لە ژێر گنو/لینوکس و هەندێک داوانامەی خۆڕا . شێوازی سەرەکی دێبیان (گنو/لینوکس) LINUX-KERNEL و ئامرازی سیستەمی گنو بەکاردەبات، وە لەگەڵ بڵاوکردنەوەیدا هەزارەها داوانامەی لەگەڵدایە بۆ بەکارهێنان ئامادەن ، دێبیان بەوە ناسراوە کە زۆر بەستراوە بە سیستەمی یونێکس وە هەروەها دێبیان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک ڕوومێز یان سیستەمی سێرڤەر .

ڕێکخستن

دێبیان بەڕێوەدەبرێت بە پێی دەستوور کە ئەمەش بڕیار دەدات کە شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەکە چۆن بێت و بە نووسین دەری دەخات کە ئامانج لە پرۆژەکە بریتیە لە گەشەپێکردن بە سیستەمی کارپێکردنی سەربەخۆ . دێبیان دامەزرا لە لایەن هەزارەها کەسی خۆبەخش لە هەموو وڵاتانی جیهان ، پشتیوانی دەکرێت لە لایەن چەند کۆمپانیایەک (بی قازانج)لە هەموو جیهان . گرنگی ئەم داوانامایانە ئەوەیە بۆ ئامانجی گشتی بەکاردێت . وە هەروەها ، پرۆژەی دێبیان زۆر سەربەخۆیە ، وە پشتیوانی ناکرێت لە لایەن کۆمپانیانیەکەوە وەک دابەشکردنەکانی تری لینوکس وەک UbUntU ، Opensuse,mandriva ،فێدورا. بڕی تێچووی دێبیان ی ٤.٠ (٢٨٣ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی لە خۆ دەگرت بە نزیکەیی ١٣ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو، بە بەکارهێنانی مۆدێلی کۆکۆمۆ ، وە لە ٢ ی ئەپریڵی ٢٠٠٩ (٤٥ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی بەرهەم هێنا کە ئەمیش هەر مۆدێلی کۆکۆمۆ ی بەکارهێنا کە ئەمیش ٨١٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو بۆ گەشەپێکردنی .

بەڕێوەبەرانی پرۆژە

تایبەتمەندیەکانی

تایبەتیەکی گرنگی دێبیان ئەوەیە کە هەڵبژاردنی بەکارهێنەری زۆرە (options). وەشانی ئێستای ٥.٠ زیاترە ٢٥ هەزار گورزە لە خۆ دەگرێت بۆ ١٢ جۆری ئەندازەی کۆمپیوتەر ، ئەم ئەندازانەش بنیات نراون لەژێر Intel/AMD 32-bit/64-bit کە ئەم جۆرانیەان زۆر باون و بەشێکن کە جیا ناکرێنەوە لە IBM , zSeries ,eServier .تایبەت مەندیەکی تری گرنگی دێبیان ئەوەیە کە ئامرازی بەستنەوەی گورزەی لەگەڵدایە کە بە (APT) ناسراوە , وە کۆگای پڕ لە گورزەی جۆراو جۆر و کوالیتی بەرز لە بڵاوکردنەوە ئەم کارانەش وە دەکات نوێکردنەوەی ئەم سیستەمە زۆر ئاسان بێت وە هەروەها بەستنەوەی خۆکار و سڕینەوەی گورزە. |thumb|128px|left| لۆگۆی iceweasel لەدێبیان شێوازی سەرەکی چەسپاندنی دێبیان وا دەخوازێت کە ڕوومێزی GNOME بەکار بەریت ، کە داوانامەی گشتی وەک iceweasel (کەوەشاندنی فایەرفۆکسە بۆ دێبیان ، ئەمەش بەبۆنەی ململانیێی مافی لەبەرگرتنەوەوە، لۆگۆی فایەرفۆکس بەکارنابەن، بەڵام هەمان تەکنیکە) و OpenOffice لەگەڵ Evolution. خوێنەری CD/DVD ، داوانامەی موسیقی و ڤیدیۆ و وێنە ، پیشاندەری وێنە و چاککردنی ، پیشاندەری پەڕەی PDF . وە هەروەها دەتوانی ڕوومێزەکانی تری وەک KDEXfceLXDE کە دەتوانی خۆت لە ڕێگەی دی ڤی دی یان جی دی دایان بگریت هەموو گۆرزەکانیان لەگەڵ دایە کە ٥ دی ڤی دی و زیاتر لە ٣٠ سی دی دەکات .وە جۆرێکی تر هەیە کە زپر لەمانە بچوکترە کە تەنها بەس گورزە پیویستەکانی تێدا بە دی دەکرێت . دەتوانی هەموو گورزەکان لە ئەنتەرنێتەوە دابگریت لە رێگەی تۆرێنت ، یان لە بازاڕ بیکڕیت.

وەشانەکانی دێبیان