پشتگیریی پرۆژەکانی چاوگ

لە چاوگ
دووگمەی پەیپاڵ

ماڵپەڕی وەکو هەموو خزمەتگوزارییەکی تری ئازاد، بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە پۆدکاست، ڤیدیۆ و وتاری زانستی و تەکنەلۆژی. هەروەها ڕاژەیەکی Nextcloudیش هەیە بۆ ئەندامان، کە دەتوانن داتا و زانیارییەکانی لەگەڵ هەموو ئامێرەکان بگوازنەوە بە sync. هەمان کات ڕاژەکاریOpenVPN ــی هەیە بۆ ئەندامان و ئەوانەی بەهۆی دەوڵەت یا شوێنیانەوە پێویستیان پێیەتی بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە. ڕاژەکان بەخۆڕایی دەدرێن و هیچ ناونیشان و بابەتێکی وەرگرمان ناوێت. بەڵام دەبێت ئەو چاوی لەوە بێت، کە خزمەتەکە بەکارنەهێنێت دژ بە خەڵکی تر و کاری نادروست. ئەوەش ئێمە وەکو متمانە دەیبەخشین و تاکو ئێستا خۆشبەختانە ئەنجامیان داوە. ئەم ڕاژانە لە ماڵ و کۆمپانیاوە بەڕێوەدەبرێن، بۆ ئەمەش پێوستیان بە وزە و ڕەقەکاڵا و نوێکردنەوە و چاودێری هەیە. جا بۆ ئەم گورزەیەی دەیبەخشین خۆشحاڵین بتوانیت پشتگیریمان بکەیت لەڕێگەی پەیپاڵەوە PayPal بۆ چاودێری ڕاژەکان.

  • مانگانە دەتوانیت بڕێک بنێریت
  • ساڵانە دەتوانیت بینێریت
  • گەر هەژماری پەیپاڵت نییە، دەتوانیت بیکەیتەوە. گەرنا هەر بەهۆی ڤیزا/ماستەر کاردیشەوە دەتوانیت
  • بڕی مانگانە، ساڵانە و یەکجاری خۆت دیاری دەکەیت بەپێی کرۆکی پڕۆژەکە لەلات
  • بێجگە لەوانەش دەتوانیت پشتگیریمان بکەیت بەوەی کەناڵی یوتوب، پۆدکاست و پەیجەکانمان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بناسێنی زیاتر. تەنها چەند دێڕێک نوسین لەپاڵ ناساندنەکە، خزمەتێکی زۆرە بە ئێمە.

کات و ژیانێکی خۆش

چاوگ