دەربارەى زمانى Fortran بەکوردی

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٩:٢٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٠٩ لە لایەن AdminWiki (لێدوان | بەشدارییەکان) (Rûpela nû: زمانی FORTRAN left|thumb|242px|وێنه‌یه‌ک سەرەتا ناوی [http://en.wikipedia.org/wiki/FORTRAN FORTRAN] لە FORmula TRANsl...)
زمانی FORTRAN
وێنه‌یه‌ک

سەرەتا ناوی FORTRAN لە FORmula TRANslationــەوە هاتووە ئەم زمانە سەرەتا لە ساڵی ١٩٥٠ دروست کرا لە لایەن کۆمپانیای IBMـەوە بۆ مەبەستی زانستی و داوانامەی ئەندازیاری وە بوواری ماتماتیکی . کە ئێستا یەکێکە لەو زمانانەی کە زۆرترتین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا FORTRAN یەکەم زمانی پرۆگرامکردنی ئاست بەرز بوو کە دەرکەوت لە کاتی خۆیدا یەکەم وەشانی لە ساڵی ١٩٥٤ دەرکەوت هەر لەلایەن کۆمپانیای IBMـەوە وە چەند وەشانی دیکەی بە دووای خۆیدا دەرکرد کە بریتی بوون لە FORTRAN 54 , FORTRAN 66 , FORTRAN 77 , FORTRAN 90,FORTRAN 95 , FORTRAN 2003 ئەم زمانە بەکاردەهێنرێت لە زۆر زانکۆدا بە تایبەتی لە کۆلێژی زانست+زانستەکان وە کۆلێژی ئەندازیاری ئەم پرۆگرامە یارمەتیت دەدات لە دروست کردنی پرۆگرامێک بۆ دۆزینەوەی ڕووبەر یان شیکارکردنی نەخشەی ماتماتیکی .

پێداویستی ئیشکردن

  • لێرەوە دەتوانی بگەڕێی بۆ داگرتنی بەرنامەی fortran power station

پیتەکان لە FORTRAN

پیتی ئەلفا بیتی

  • هەموو پیتەکان لە FORTRAN بە کەپیتاڵ دەست پێدەکەن.

ژمارە دەییەکان

  • وەک (٠،١،٢،٣.......،٨،٩)

پیتە تایبەتەکان

  • + ، - ، * ، ** ، / ، = ، . ، : ، ( ، ) ، " .

گۆڕاوەکان لە FORTRAN

گۆڕاوەکان لە FORTRAN زۆر کاریگەرن واتە هەموو کارە سەرەکیەکانی بە پێی ئەم گۆڕاوانە دەکرێت گۆڕاوەکانیش دەکرێت بە دوو بەشەوە کە بریتین لە

  • REAL
  • INTEGER

هەندێک ڕێنمای سەرەکی لە کاتی نووسینی پرۆگرامدا

١. نابێت نەخشەی ماتماتیکی دوو گۆڕاو لە لای چەپ بن وەک: x+y=1 ئەمە هەڵەیە دەبیت بنوسی x=1-y

2. لە کاتی نووسینی رەگی دوو جاو سێجا و .... هتد دەبێت بەم شێوەیە بێت .SQRT(X)

3. نووسینی نرخی ڕووت بەم شێوەیە دەبێت:

ABS(X)

4. نووسینی تووانی ژمارە بەم شێوەیە دەبێت:

X**2 

واتە نرخی X دووجا.

٥. لە کاتی نووسینی ڕێژەی نەگۆڕ یان پای هێمای PI بەکاردەهێنرێت.

٦.لە کاتی لێکدان نابێت بەم شێوەیە بنووسی

٧. کرداری لێکدان نابێت بەم شێوەیە بنووسرێت XY هەڵەیە دەبێت بەم شێوە بنووسرێت:

X*Y

چۆنیەتی نووسینی پرۆگرام

هەموو سەرەتایەکی دەستپێکردن بە دروست کردنی پرۆگرام دەست پێدەکات بەم نووسینانە:

!FORTRAN

!THIS PROGRAM TO CALCULATE FLLAN OR FYSAR

هەموو پرۆگرامێک دەبێت ناوی لێبنرێت ئیتر ئەوە کەیفی خۆتە ناو دەنێێ چی لە دووای ئەو دوو دێڕەی سەرەوە دەینووسی وەک:

PROGRAM PHYSICS_DEPT

کە لە کۆتادا دەبێتە ئەمە:

!FORTRAN

!THIS PROGRAM TO CALCULATE FLLAN OR FYSAR

PROGRAM PHYSICS_DEPT


هەموو نووسینی پرۆگرامێک بریتیە لە دوو بەش یەکەم INPUT دووەم OUTPUT بۆ INPUT گۆڕاوەکانی بەشی ڕاستی یاساکە دەنووسی بۆ OUTPUT بەشی لای چەپ دەنووسی. INPUT بە :

READ*,

دەستپێدەکات کە ئەمە جێگیرە نابێت بگۆڕدرێت.

دووای ئەوەی فەرمانی READــت نووسی دەبێت ئەو یاسایانە بناسێنیت کە دەتەوێ پرسیارەکەی پێ شیکار بکەی . بۆ نموونە:

c=w*y*z

ئینجا بۆ OUTPUT نرخی:

PRINT*,
دەنووسیت کە دووای ئەمەش لای چەپ دەنووسیت کە وای لیدێت

PRINT*,C,

وە ئێستا کارەکە تەواو بوو دێینە سەر گرنگترین کاری پرۆگرامەکەت ئەویش بریتیە لە نووسینی :

END PROGRAM

کە دووای ئەوە ناوی پەۆگرامەکەت دەنووسی دەبێتە:

END PROGRAN PHYSICS_DEPT

پرۆگرامەکەت کۆتای هات دووای ئەوە لە بەرنامەی MICROSOFT DEVELOPER STUDIO دەچیتە سەر MENUBARــی بەرنامە:

BUILD > COMPILE

دووای ئەوە لە بەشی خوارەوە ئەگەر ERRORـی دا چاکی کە ئەگەر نەبوو باشتر. ئینجا بە هەمان کاری پێشوو ئەمجارە بچۆ سەر :

BUILD PHYSIC_DEPT

دووای ئەمە بچۆ جێبەجیکردنی کارەکەت ئەویش بە چوونە سەر :

EXECUTE PHYSICS_DEPT

کۆتای