درۆزنەڕاژە کێیە و چییە؟

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

ڕاژەی درۆینە (درۆزنە ڕاژە)

بریتییە لەو هەموو ڕاژانەی کە بەشێوەیەک لە شێوەکان یان ئەوەتا ڕەقەکاڵایەکی ماندوو و چرچە بە کرێگیراوە، یان ئەوەتا لە شێوەی Virtual گیراوە لەسەر هەمان جۆرە ڕەقاکاڵا، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ چەندی تر و دابەشکراون. ئەنجا کەسێک کە خاوەنی هەر هەژمارێکی بانکە یان شێوەپارەدانێکی سەرهێڵی هەیە، دەچێت دەیگرێت و بە هیچ زانیارییەوە، بەبێ هیچ بڕوانامەیەکی ڕاژە بەڕێوەبردن، بەبێ هیچ بنەڕەتێکی جیهانیش بۆ بازرگانی ڕاژە دەیکات.

شوێنی ئەم جۆرانە و بازاڕیان

لە هەموو دەڤەریک کە یاسا نەبێت و بەرەڵاییەکی بێشوومار هەبێت. وە ئاستی وشیاری تاک و کۆمەڵگاکە بۆ ئەو بوارە لە ژێر سفرەوە بێت. وە زۆرجار پەنابۆبردنیان وەکو ئامرازیک کاتێک نەتوانرێت بە ڕاستەوخۆ لە کۆمپانییەکی بەخشەر وەربگیرێت. بۆیە لە رێگای دەڵاڵەوە(هەرچەندە بانگەشەی root) یش بکات کارەکانیان بۆ دەکرێت. دیارە مەبەستی دەڵاڵەکان زیاتر هەندی قازانجی مادییە، کە دیارە هەموو دۆخەکەس بەخراپی لەسەر بە تڕۆکردنی ئەو بوارە زانستییەشە. وەکو هەموو بوارەکانی تری.