Global Data Protection Regulation

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

یاسای پاراستنی زانیارییەکان / Global Data Proectione Regulation کە کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی GDPRـە ئەمە پێک دێت لەو کۆمەڵە یاسایەی کە یەکێتی ئەوروپا هەستا بەگۆڕانکاری لە مافی یاسای پاراستنی زانیاریەکانی تاکەکەسی، هەموو وڵاتێک کەوتە ژێر ئەو بڕیارەوە دەبێت گۆڕانکاری لەیاساکاندا بکەن، واتە هەموو ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو EESـیش.

ئەم یاسایە/ڕێکخستنە لە ٢٠١٦ـەوە هاتە قسە لەسەر کردن‌و ئەم ساڵیش لە ٢٥ مانگی پێنجی ٢٠١٨ هەموو دەبێت ڕەچاوی بکەن.

هۆکاری بوونی یاساکەو گۆڕانکاری تێیدا

  • هۆکارەکە تازەکردنەوەی یاساکانە کە لەووڵاتەکاندا جێ بەجێ دەکرێت لە ئێستادا، وە هەروەها ئەو زانیارییانەیە کە کۆمپانیاکان لایانەو هەڵیانگرتووە.
  • ڕێکخستنی یاسای تاکەکەسی وەکو یەک لەهەموو ووڵاتەکان، بەنزیکەیی.
  • بەرپرسیارییەتی کۆمپانیاو کارخانەکان لەمامەڵە کردن لەگەڵ زانیارییەکانت.
  • هەموو کەس بتوانێت کۆنترۆڵی هەبێ‌و ئاسان بێت بۆی تاوەکو دەست بگات بەزانیارییەکانی خۆی.

زانیارییەکان چین؟

  • ناوی سیانی
  • ناونیشان
  • پۆستی ئەلەکترۆنی
  • ئای دی/ژمارەی کارتی زانیاری
  • زانیاری شوێنت بۆ نموونە لەسەر مۆبایلەکەت
  • ئای پی ئەدرێس
  • کوکیز/شەکرۆکە
  • ئەو زانیارییانەی کە هەڵگیراون لەلای نەخۆشخانەو دکتۆر.

ئەو زانیارییانەی کە ئەم یاسایە نایان گرێتەوە

  • ژمارەی تۆمارکراوی کۆمپانیایەک یان کارگەکە.
  • پۆستی ئەلەکترۆنی کۆمپانیاکە info@company.com
  • زانیاری شاردراو / Anonymised data

وەکو کەسێک ئەم یاسایە چ مانای هەیە؟

هەموو تاکێک بتوانێت دەستی بگاتە زانیارییەکانی خۆی‌و کۆنترۆڵی هەبێت بەسەریدا، وە هەروەها دەسەڵاتی کارگەکانی بازرگانی/کۆمپانیاکان کەمبکاتەوە کە زانیارییەکانت کۆدەکەنەوەو بەکاری دەهێنن لەکاری بازرگانی خۆیان.

مافی تاکەکەسی لەچواچێوەی یاساکەدا

  • دەبێت وەکو تاکە کەس ڕازی بیت بەو زانیارییانەی کە مامەڵەی پێوە دەکرێت لە دەزگان بەو مانایەی دەبێت مافی ئەوەت بدەنێت کە زانیارییەکانت چۆن بەکار ببرێت.
  • مافی ئەوت هەبێت کە دەستت بگات بە زانیارییەکانت و وە چۆنیش بەکاری دەهێنن. دەبێت ئەو کۆمپانیایە یان ئەو شوێنە کە زانیارییەکانتی لایە کۆپییەک بداتێ بە بێ نرخ وە بەشێوەیە ئەلەکترۆنیش ئەگەر تۆ داوای بکەیت.
  • ئەگەر تۆ چیتر کڕیار/ موشتەری نەبیت دەتوانیت داوای ئەوە بکەیت زانیارییەکانت بسڕێنەوەو دەشبێت ئاگادار بکرێیتەوە لەسەری.
  • گواستنەوەی زانیارییەکانت لە شوێنەکەوە بۆ لایەکی تر.
  • مافی ئەوەیت هەیە ئاگاداری ئەوە بکرێیتەوە کە زانیارییەکانت پاشەکەوت دەکرێت لەو شوێنەو ڕازی بوونی تۆی لەسەر بێت.
  • گۆڕانکاری لە زانیارییەکانت کە هەڵگیراوە.
  • ئینکاری کردن/ ڕازی نەبوون بەبەکارهێنای زانیارییەکانت بۆ مەبەستی بازرگانی، ئەمە هیچ مەجالی تیا نییە بۆ گفتوگۆو دەبێت یەکسەر بوەستێنرێت لەلایەن ئەو شوێنەوە کە زانیارییەکانتی لایە.
  • ئەگەر کێشەی دزەپێکردنی داتا هەبوو، دەبێت ئاگادار بکرێیتەوە تاوەکو ٧٢ کاتژمێر.

سزاکەی چییە؟

بە پشت گوێخستنی یاساکەو ڕەچاونەکردنی یان شکاندنی یاساکە، سزاکەی:

  • لە ٤٪ داهاتی ساڵانەی ئەو کۆمپانیایە/کارخانەکە.
  • تاوەکو ٢٠ملیۆن یۆرۆ.

بەستەری دەرەکی

ناوەڕۆکی یاساکەو ڕوونکردنەوە: https://gdpr-info.eu