تووڵئامرازی گەڕانی grep چییە؟

لە چاوگ
پەرتووکێک تایبەت بە grep لەلایەن OReilly ــەوە

مانای پوختی ناوەکە بریتییە ( Global Regular Expression and Print ) یەکێکە لەو ئامرازتووڵانەی گەڕانی پێشکەوتوو لە کون و کەلەبەری هەموو دابەشکردنەکانی لینوکس بەبنەڕەت هەیە و خێزانی BSDـــش هەمان شت (دیارە هەربۆخی لە بنەڕەتەوە لە UNIX ــەوە چێبووە). پرۆسەکانی دۆزینەوە و جیاکردنەوەی grep کارێکە ڕۆژانە لەسەر هەموو سیستەمان بەملیۆنەبارە دەبێتەوە ئەگەر زۆرتر نەبێت. بەتەنها خۆی تێگەشتنێکی باشی دەوێت، هەربۆیە چەندین پەرتووک و پەرتووکی سەرهێڵی لەسەرە. هەندێک ناویان لێناوە چاوی ئەدمین. بەبێ grep بەڕێوبەری سیستەم کوێرە.

بڵاوترین هەڵبژاردنەکانی

-v کاری بەنەخێرکردنی شتێکە کە ناتەوێت ئەوی لەگەڵدا بێت. بۆ نمونە: ئارا دەڵێت هەموو ژوورەکەم بگەڕێ بۆ نامەی دڵداری تەنها دؤڵابەکەم نەبێت. ئێستا ئەگەر بیکەین بە grep دەبێت ئاوها بێت:

grep -v dolabekem Mall/Jwr/shtekani-ara.txt