تووڵئامرازی گەڕانی grep چییە؟

لە چاوگ
پەرتووکێک تایبەت بە grep لەلایەن OReilly ــەوە

مانای پوختی ناوەکە بریتییە ( Global Regular Expression and Print ) یەکێکە لەو ئامرازتووڵانەی گەڕانی پێشکەوتوو لە کون و کەلەبەری هەموو دابەشکردنەکانی لینوکس بەبنەڕەت هەیە و خێزانی BSDـــش هەمان شت (دیارە هەربۆخی لە بنەڕەتەوە لە UNIX ــەوە چێبووە). پرۆسەکانی دۆزینەوە و جیاکردنەوەی grep کارێکە ڕۆژانە لەسەر هەموو سیستەمان بەملیۆنەبارە دەبێتەوە ئەگەر زۆرتر نەبێت. بەتەنها خۆی تێگەشتنێکی باشی دەوێت، هەربۆیە چەندین پەرتووک و پەرتووکی سەرهێڵی لەسەرە. هەندێک ناویان لێناوە چاوی ئەدمین. بەبێ grep بەڕێوبەری سیستەم کوێرە.

بڵاوترین هەڵبژاردنەکانی

  • -v کاری بەنەخێرکردنی شتێکە کە ناتەوێت ئەوی لەگەڵدا بێت. بۆ نمونە: ئارا دەڵێت هەموو ژوورەکەم بگەڕێ بۆ نامەی دڵداری تەنها دؤڵابەکەم نەبێت. ئێستا ئەگەر بیکەین بە grep دەبێت ئاوها بێت:
grep -v dolabekem Mall/Jwr/shtekani-ara.txt
  • -n ئەمەیان ئەنجامەکەی لەگەڵ ژمارەی دێڕەکە دەردەخات. بۆ نمونە Amanj لە نێو چاوگدا بە دوو جۆر هەیە و دەمانەوێت لەکوێدا دۆزیەوە هەمان کات ژمارەی دێڕەکە دەربخات.
grep -n 'Amanj' Desktop/chawg.txt 
3:Amanj le Mekokan
7:Amanj le Wiki
  • -E ئەمە زیاتر کاری بردنە قۆناغێکی تری ئەم تووڵئامرازەیەوە کەوەکو egrep کاردەکات و دەچێتە ئەو دۆخەوە.
Note= تێبینی گرنگ: {{{1}}}

لێرەدا ئەوە بزانە کە زۆر دابەشکردن و سیستەمەکان هیشتا egrep بەکاردەبەن، بەهۆی ئەوەی کاتی چێکردنیان هێشتا grep توانای ئەوەی نەبوو. وەکو دەبینرێت لە ئێستادا grep -E هەمان کاردەکات.