تووڵئامرازی گەڕانی grep چییە؟

لە چاوگ
پەرتووکێک تایبەت بە grep لەلایەن OReilly ــەوە

مانای پوختی ناوەکە بریتییە ( Global Regular Expression and Print ) یەکێکە لەو ئامرازتووڵانەی گەڕانی پێشکەوتوو لە کون و کەلەبەری هەموو دابەشکردنەکانی لینوکس بەبنەڕەت هەیە و خێزانی BSDـــش هەمان شت (دیارە هەربۆخی لە بنەڕەتەوە لە UNIX ــەوە چێبووە). پرۆسەکانی دۆزینەوە و جیاکردنەوەی grep کارێکە ڕۆژانە لەسەر هەموو سیستەمان بەملیۆنەبارە دەبێتەوە ئەگەر زۆرتر نەبێت. بەتەنها خۆی تێگەشتنێکی باشی دەوێت، هەربۆیە چەندین پەرتووک و پەرتووکی سەرهێڵی لەسەرە. هەندێک ناویان لێناوە چاوی ئەدمین. بەبێ grep بەڕێوبەری سیستەم کوێرە.

بڵاوترین هەڵبژاردنەکانی

  • -v کاری بەنەخێرکردنی شتێکە کە ناتەوێت ئەوی لەگەڵدا بێت. بۆ نمونە: ئارا دەڵێت هەموو ژوورەکەم بگەڕێ بۆ نامەی دڵداری تەنها دؤڵابەکەم نەبێت. ئێستا ئەگەر بیکەین بە grep دەبێت ئاوها بێت:
grep -v dolabekem Mall/Jwr/shtekani-ara.txt
  • -n ئەمەیان ئەنجامەکەی لەگەڵ ژمارەی دێڕەکە دەردەخات. بۆ نمونە Amanj لە نێو چاوگدا بە دوو جۆر هەیە و دەمانەوێت لەکوێدا دۆزیەوە هەمان کات ژمارەی دێڕەکە دەربخات.
grep -n 'Amanj' Desktop/chawg.txt 
3:Amanj le Mekokan
7:Amanj le Wiki
  • -E ئەمە زیاتر کاری بردنە قۆناغێکی تری ئەم تووڵئامرازەیەوە کەوەکو egrep کاردەکات و دەچێتە ئەو دۆخەوە.
Note= تێبینی گرنگ: {{{1}}}

لێرەدا ئەوە بزانە کە زۆر دابەشکردن و سیستەمەکان هیشتا egrep بەکاردەبەن، بەهۆی ئەوەی کاتی چێکردنیان هێشتا grep توانای ئەوەی نەبوو. وەکو دەبینرێت لە ئێستادا grep -E هەمان کاردەکات.

  • -c ئەمەیان تەواو ئەنجامەکان دەژێرێت ئایا چەند جار هەن، واتا بەدوودا گەڕاو چەند جار دووبارە بوەتەوە. بۆ نمونە لە پەڕگەی چاوگ Amanj دوو جار هەیە وەکو بینیمان، ئەم لێرەدا بەژمارە پێت دەڵێت چەند جار وشەی ئامانج هەیە:
grep -c 'Amanj' Desktop/chawg.txt 
2
  • -i ئەمەیان کاری پشتگوێخستنی پیتی بچووک و گەورەیە. هەمان پەڕگە وەردەگرینەوە بۆ ناوی ara لێرەدا دەمەوێت بڵێم کە گوێ نەدات بە گەورە و بچووکی پیتەکانی وشەی ara:
grep -i 'ara' Desktop/chawg.txt 
ara le wiki
ARA LE MEKO