Java u firefox: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
 
ھێڵی ٤٦: ھێڵی ٤٦:


*پشکنینی فایەرفۆکس تابزانین دامەزراوە؟<br />
*پشکنینی فایەرفۆکس تابزانین دامەزراوە؟<br />
ئەمە <code>about:plugins</code> لەشوێنی دانانی ناونیشانی ماڵپەڕ و پەڕگەکە لێبدە.
ئەمە <code>about:plugins</code> لەشوێنی دانانی ناونیشانی ماڵپەڕ و پەڕگەکە لێبدە.





دوایین پێداچوونەوەی ‏٢٣:٠٣، ١٤ی ئایاری ٢٠١٠


نازانم کێ لەپشت ئەم کارەوەیە و بۆچی واکراوە. بەڵام ئوبونتو بەبنەڕەت لەوەشاندنەکانی ئێستا و پێشویدا بەتایبەت لەم وەشاندنەیەدا(تاقیکاریدا) 10.4 هەر sun-java6-plugin هەرنەهێشتووە لەگورزەکاندا و لەجیاتی ئەوە پلاتفۆرمێکی هاوشێوە و ڕوونتر لەمافی بەکارهێناندا بەکاردەبات بەناوی icedtea6-plugin . بۆخۆی وەکو بیرۆکە باشە و لەزۆرکات هەمان کاری ئەوەی تر دەکات، بەڵام زۆر دەبینم زۆرتانی بێتاقەت کردووە. بۆنمونە کاتی وێنەبارکردن و زۆر زۆر شتی سەر وێب کەپێویستیان بەو ئامێرەیە وەکو وێنەبارکردنی Facebook وێبگەڕەکەت لەکاردەخات و زۆرجار و لەزۆر ماڵپەڕ تووشی پرۆسەی pkill دەبێتەوە.

چارەی بەڕێگەی سەرچاوەوە:

سڕینەوەی ئەوەی وەکو بنەڕەت دامەزراوە:

   sudo apt-get purge icedtea6-plugin


پاشان:

   sudo apt-get install sun-java6-plugin


کاش و شەکرۆکەی وێبگەڕ بسڕەوە و سەرلەنوی دایبگرسێنەوە.


چارەسەری دەستی

پێوەکراوی java لەئوبونتو

تکایە سەرنجی ئەوە بدە ئەم رێگایە بۆ وەشاندنە پێشکەوتووەکانی ئوبونتو و دێبیان و فیدۆرا دەشێت، چونکە ڕێگەی یەکەم ناگونجێت لەبەر لەبری دانانی icedtea6-plugin و سڕینەوەی sun-java6-plugin لەسەرچاوەوە بەهۆی ناجێگیری و ماف و خاوەنێتی گۆڕینی SUN. جابۆیە ئەم دوو ڕێگەیە دروسترە.

  • سڕینەوەی ئەوەی وەکو بنەڕەت دامەزراوە:
   sudo apt-get purge icedtea6-plugin

پاشان بۆ:

64bit

  • سەرەتا بڕۆ ئێرە بۆ داگرتنی وەشاندنی jre-XXXX-linux-x64.bin پاشان بڕۆ بۆ:
cd /opt

دوای ئەوە:

sudo mkdir -p java/64 ; cd /opt/java/64

ئێستا ئەوە داتگرتووە بیگوازەوە یان لەبەریبگرەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیت:

sudo cp ~/Downloads/jre-XXXX-x64.bin .

پێدانی دەسەڵات:

sudo chmod +x jre-XXXX-x64.bin 

دامەزراندن:

./jre-XXXX-x64.bin

بەبنەڕەتکردنی لەسیستەمەکەت:

sudo update-alternatives --install "/usr/bin/java" "java" "/opt/java/64/jreXXX/bin/java" 1

هەمان شت:

sudo update-alternatives --set java /opt/java/64/jreXXX/bin/java

ئەگەر پێشتر دامەزراوە بیسڕەوە بەم شێوەیە:

rm ~/.mozilla/plugins/libnpjp2.so

لەکۆتایدا:

ln -s /opt/java/64/jreXXX/lib/amd64/libnpjp2.so ~/.mozilla/plugins/
  • پشکنینی فایەرفۆکس تابزانین دامەزراوە؟

ئەمە about:plugins لەشوێنی دانانی ناونیشانی ماڵپەڕ و پەڕگەکە لێبدە.