کێشەی جاڤا و فایەرفۆکس لەئوبونتو

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

نازانم کێ لەپشت ئەم کارەوەیە و بۆچی واکراوە. بەڵام ئوبونتو بەبنەڕەت لەوەشاندنەکانی ئێستا و پێشویدا بەتایبەت لەم وەشاندنەیەدا(تاقیکاریدا) 10.4 هەر sun-java6-plugin هەرنەهێشتووە لەگورزەکاندا و لەجیاتی ئەوە پلاتفۆرمێکی هاوشێوە و ڕوونتر لەمافی بەکارهێناندا بەکاردەبات بەناوی icedtea6-plugin . بۆخۆی وەکو بیرۆکە باشە و لەزۆرکات هەمان کاری ئەوەی تر دەکات، بەڵام زۆر دەبینم زۆرتانی بێتاقەت کردووە. بۆنمونە کاتی وێنەبارکردن و زۆر زۆر شتی سەر وێب کەپێویستیان بەو ئامێرەیە وەکو وێنەبارکردنی Facebook وێبگەڕەکەت لەکاردەخات و زۆرجار و لەزۆر ماڵپەڕ تووشی پرۆسەی pkill دەبێتەوە.

چارەی بەڕێگەی سەرچاوەوە:

سڕینەوەی ئەوەی وەکو بنەڕەت دامەزراوە:

   sudo apt-get purge icedtea6-plugin


پاشان:

   sudo apt-get install sun-java6-plugin


کاش و شەکرۆکەی وێبگەڕ بسڕەوە و سەرلەنوی دایبگرسێنەوە.


چارەسەری دەستی

پێوەکراوی java لەئوبونتو

تکایە سەرنجی ئەوە بدە ئەم رێگایە بۆ وەشاندنە پێشکەوتووەکانی ئوبونتو و دێبیان و فیدۆرا دەشێت، چونکە ڕێگەی یەکەم ناگونجێت لەبەر لەبری دانانی icedtea6-plugin و سڕینەوەی sun-java6-plugin لەسەرچاوەوە بەهۆی ناجێگیری و ماف و خاوەنێتی گۆڕینی SUN. جابۆیە ئەم دوو ڕێگەیە دروسترە.

  • سڕینەوەی ئەوەی وەکو بنەڕەت دامەزراوە:
   sudo apt-get purge icedtea6-plugin

پاشان بۆ:

64bit

  • سەرەتا بڕۆ ئێرە بۆ داگرتنی وەشاندنی jre-XXXX-linux-x64.bin پاشان بڕۆ بۆ:
cd /opt

دوای ئەوە:

sudo mkdir -p java/64 ; cd /opt/java/64

ئێستا ئەوە داتگرتووە بیگوازەوە یان لەبەریبگرەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیت:

sudo cp ~/Downloads/jre-XXXX-x64.bin .

پێدانی دەسەڵات:

sudo chmod +x jre-XXXX-x64.bin 

دامەزراندن:

./jre-XXXX-x64.bin

بەبنەڕەتکردنی لەسیستەمەکەت:

sudo update-alternatives --install "/usr/bin/java" "java" "/opt/java/64/jreXXX/bin/java" 1

هەمان شت:

sudo update-alternatives --set java /opt/java/64/jreXXX/bin/java

ئەگەر پێشتر دامەزراوە بیسڕەوە بەم شێوەیە:

rm ~/.mozilla/plugins/libnpjp2.so

لەکۆتایدا:

ln -s /opt/java/64/jreXXX/lib/amd64/libnpjp2.so ~/.mozilla/plugins/
  • پشکنینی فایەرفۆکس تابزانین دامەزراوە؟
ئەمە about:plugins لەشوێنی دانانی ناونیشانی ماڵپەڕ و پەڕگەکە لێبدە.