تەختەکلیلی لاتینی بۆ ویندۆز

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٢:٤٨، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) (←‏تەختەکلیلی لاتینی بۆ ویندۆز)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

ئەلفبێی لاتینی (بەدرخانی)

پەڕەی چاوگ بۆ تەختەکلیلی کوردی لاتینی

ئەلفوبێکانی کوردی ئەم ئەلفوبێیانەن، کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکیان لێ‌وەردەگیرێت. تا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی ئەلفوبێی جۆراوجۆر بەکارھاتووە. بەکارھێنانی ئەم ئەلفوبێیانە لە ژێر کاریگەریی زمان و ئەلفوبێی ئەو حکوومەتە ناوەندییانە بووە کە کوردەکان تێیدا ژیاون. ئەمڕۆکە بۆ نووسینی زمانی کوردی دوو جۆر ئەلفوبێ بەکاردێنن کە لێک جیاوازن: ئەلفوبێی عەرەبی و ئەلفوبێی لاتینی، پێشتر ئەلفوبێی کیریلیش بەکار دەھات بەڵام ئێستا نەماوە. ئەم جۆرەیان، کەپێی دەوترێت بەدرخانی (هاوار) لە ساڵی ١٩٣٢دا جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی، کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدریخانی ناسراوە و لە ٣١ پیت پێکھاتووە. ئێستا کوردانی باکور و ڕۆژئاوا بەکاری دەهێنن و لەلایان جێگیر بووە.

Kurd sê alfabeyên kurdî yên cuda bi kar tînin: alfabeya latînî, erebî û ya kirîlî. Kurdên Kurdistana Bakur û Rojavaya Kurdistanê alfabeya latînî, kurdên Rojhilata Kurdistanê û Başûr alfabeya erebî, kurdên li Komarên Sovyetistana kevn jî alfabeya kirîlî bi kar tînin. Piştî belavbûna sîstema sovyetî, hin kurdên Sovyetistana kevn jî dest bi bikaranîna alfabeya latînî kirine. 

تەختەکلیلی لاتینی بۆ ویندۆز

پاش ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک هاوڕێوە پێمان ڕاگەیەندرا، کە تەختەکلیلی کوردی لاتینی لەسەر ویندۆزی ١٠ کێشەی هەیە و جێبەجێ نابێت. ئێمەش هەڵساین بەدروستکردنی دانەیەکی نوێ، کە بتوانێت لەسەر ویندۆزی ١٠ کار بکات بەبێ کێشە. بۆ ئەم مەبەستەش، هەمان نەخشەی بنەڕەتی ڕێککەوتووکراوی کوردیمان بەکاربردووە بۆ لاتینی باو و جێگیر، کە بەدرخانییە. شێوەی پیتەکان بەپێی بنەڕەتی ئاسایی و لەکاتی داگرتنی SHIFT دا بەم شێوەیە:

تەختەکلیلی کوردی لاتینی تەواو

سەرەتا Kurdi-Latini_Win10 دایگرە و پاشان بڕۆ بۆ Start  پاشان Control Panel لەوێ Time & Language لەو لیستەدا کوردی ناوەڕاست هەڵبژێرە و لە Options کوردی بەدرخانی لاتینی زۆر بکە. واتا لە تەنیشت کوردی ناوەڕاست، کە ئارامی/عەرەبییە CKB ئەویش زۆر دەبێت. هەروەها لێرە بە ڤیدیۆ ڕوونکراوەتەوە، کە چۆن زۆری دەکەیت. ئێستا بە فەرمی لە ماڵپەڕی فەرمانگەی ئایتی هەرێمی کوردستان لە پاڵ ئەوانەی تردا دانراوە بۆ بەکارهێنەران.

هەڵە و پێشنیاز؟

تکایە پەیوەندی، لە ژێر ئەم بابەتە و هەر شوێنێک دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە چاوگەوە. شتەکانت بنوسە بە وردی، تاکو ئەگەر هەڵە و کەمییەکی هەبێت، لە وەشانی داهاتوودا چاکیان بکەین.