LXDE چییە؟

لە چاوگ

230px|thumb|left|LXDE Desktop Full LXDE کەکورتکراوەی Lightweight X11 Desktop Environment هەنووکە سووکەڵەترین دوروبەری خێزانی لینوکس/یونیکس ــە لەم دەمەدا. LXDE بۆئەوەی دروستکراوە کەلەگەڵ کەمترین ئاستی پێداویستی ڕەقەکاڵادا و بەتایبەت کارتی گرافیکدا هەڵبسوڕێت و یەکجار قەبارەیەکی زۆر کەم لەبیرگە و لەسەر پەپکە ڕەقەکە داگیر دەکات.

پێکاهەتەی LXDE

LXDE وەکو دەوروبەری Gnome و XFCE هەرهەمان تووڵئامرازی GTK بەکاردەبات بەگشتی بەزمانی C داڕێژراوە هەرچەندە لێرە و لەوێ بەحوکمی کارکردنی لەسەر لینوس/یونیکس، زمانەکانی تری داڕشتنی لەگەڵدا بەکاردەبرێن وەکو Python یان Ruby. بەڵام زۆر جودایە لەڕووی کارەوە لەدەورەبەرەکانی هاوشانی. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی LXDE گورزەیەکی قەبە و کۆمەڵێک lib تایبەت و تووڵئامرازی تایبەت بەخۆی داناگرێت، بەڵکوو وەکو بەڕێوەبردنی بوخچە و پەڕگەکان توانیەتی نەرمەکاڵایەکی وەکو Pcmanfm بکاتە بناغەی دەروبەرەکە و ئامرازێکی Shell/Bash ــی هەیە بەناوی Lxterminal خاوەنی Session خۆیەتی. ئەوەشی شایەنی وتنە، ئەوەیە کەبەڕێوبەردنی پەنجەرەکان Windows Manager دیسان ئامرازێک سووکەڵە و ناسکی وەکو OpenBox لەخۆدەگرێت و بەچوستی کاری لەگەڵدا دەکات. هەروەها چەندینی ئامرازی تر کەهەموویان دەتوانین بڵێێن هەوڵدراوە سووکەڵەترینیان بێت Lightweight. لێرەوە بۆ چەند نمونەیەک:

  • Xarchiver
  • Leafpad
  • Lxterminal
  • Lxmusic
  • Lxsession
  • LXAppearance

بەستەری سەرەکی پڕۆژەکە

مێژووی LXDE

ئەمە دەربارەی مێژووە.

زمانی کوردی لە ئەمە دەرباەری زمانی کوردییە:

ئەو سیستەمانەی لەگەڵیدان لەبەر سووکەڵەیی. ئەمە ناوەکانە ..