Lighttpd: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
ھێڵی ٤٠: ھێڵی ٤٠:
)
)
</source>
</source>
وەکو دەبینیت <code>mod_rewrite</code> چالاکە. وەکو باوە دەبێت ڕاژە دابگرسێنیتەوە، تاوەکو گۆڕانکاریەکان جێبەجێ ببن.
# /etc/init.d/lighttpd restart
یان بەتۆپزی:
# /etc/init.d/lighttpd force-reload

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:١٠، ٩ی ئایاری ٢٠١٠

لۆگۆی فەرمی Lighttpd

Lighttpd ڕاژەکارێکی سووکەڵەی وێبە لەلایەن Jan Kneschke بۆ یەکەمینجار داهێنراوە و داڕێژراوە پاشان وەکو پڕۆژەیەک لەژێر مافی لەبەرگرتنەوەی BSD دا پەرەی سەندووە. لەزۆر شوێندا یان لەلایەن زۆرەوە بەئەلتەرناتیڤێکی بەهێزی Apache دانراوە (وەکو لە LAMP باسکراوە). دیارە لێرەدا مەبەستمان هەڵسەنگندن نییە بەو یان بەوانەی تر بەڵکو کارکردنێتی لەگەڵ وێبدا بەتایبەت PHP و FastCGI کەیەکێکە لەهەرە بەرزترین ئاستەکانی پاراستن بۆ ڕاژە. هەرچەندە سیستەم ئەو کاتە پارێزراوە کەکوژاوەتەوە و دەرهێڵە :).

دامەزراندن و ڕێکخستن

لێرەدا نامانەوێت کردارە دووبارەکراوەکان هەمیشە بڵێینەوە. ئایا کام دابەشکرنی لینوکس کامە ئامراز بەکاردەبات یان کامە شێوە گورزە. تەنها ئێمە وەکو باوە ڕاژەیەکی خێزانی دێبیان وەردەگرین کەنمونەیەکی تێروتەسەلە بۆ هەموو ئەوانی دیش.

دامەزراندنی Lighttpd

پێش هەمووی دەبێت گورزەی دابمەزرێنین.

# apt-get install lighttpd

دامەزراندنی MySQL

لێرەدا پێویستت بەدوو گورزە هەیە کەوەکو ڕاژە و ڕاژەخواز دابمەزرێنین.

# apt-get install mysql-server mysql-client

دامەزراندنی PHP-CGI

لەبابەتی تردا وەکو LAMP ئاماژە بەگورزەی بنەڕەتی PHP کراوە بۆ دامەزراندن لەگەڵ mod_php کەدەتوانین بڵێین خراپترین و مەترسیدارترین دۆخی بنەڕەتی ڕاژەیە (بەم هۆیە زۆر ڕاژە بوون بەخۆراکی ڕۆژانەی DDos Attack و PHPSHELL ). بەڵام لێرەدا گورزە دەگۆڕێت و دەبێت ئەمە دابمەزرێنین(تاوەکو FastCGI) بەگەڕبخەین:

# apt-get install php5-cgi
Note= تێبینی گرنگ: ئەوە لەبارچاوە بگرە کەئیتر پەڕەی PHP.ini دەپەڕێت بۆ /etc/php5/cgi/php.ini ، تکایە ئاگاداری ئەوەبە! هەروەها بەدامەزراندنی ئەم گورزەیەس ئیتر جادەکەی پان نییە و پشتی لێمەدەرەوە و لێخوڕیت. هەروەها تێبینی ئەوە بکە لەخێزانی دێبیاندا ئەم دەستکارییە بکە لەپەڕەی /etc/php5/cgi/php.ini ئەم ذێرە کەناچالاکە بیگۆڕە بۆ cgi.fix_pathinfo = 1 تاوەکو چالاک بێت.

چالاککردنی fastcgi

ئەمەش بەم شێوەیە دەکرێت:

# lighttpd-enable-mod fastcgi 
Note= تێبینی گرنگ: ئەمە لەڕاژە و دابەشکرنی تردا ئەکرێت شێوەی تری هەبێت

نمونەیەک لەو ئەگەرەی تر. کاتێک بەدەستکرد چالاکی بکەین لە lighttpd.conf بەم شێوەیە:

server.modules              = (
            "mod_fastcgi",
            "mod_access",
            "mod_alias",
            "mod_accesslog",
            "mod_compress",
            "mod_rewrite",
#           "mod_redirect",
#           "mod_evhost",
#           "mod_usertrack",
#           "mod_rrdtool",
#           "mod_webdav",
#           "mod_expire",
#           "mod_flv_streaming",
#           "mod_evasive"
)

وەکو دەبینیت mod_rewrite چالاکە. وەکو باوە دەبێت ڕاژە دابگرسێنیتەوە، تاوەکو گۆڕانکاریەکان جێبەجێ ببن.

# /etc/init.d/lighttpd restart

یان بەتۆپزی:

# /etc/init.d/lighttpd force-reload