میگۆ

لە چاوگ

thumb|205|left|لۆگۆی میگۆ میگۆ پڕۆژەیەکی سەرچاوە کراوەی لینوکسە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامێرە جیاوازەکان هەر لە ئامێری مۆبایلەوە هەتا نێتبووک و تابلێت و تەلەفزیۆن. میگۆ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو پڕۆژەی مۆبلینی ئینتێل و مایمۆی نۆکیا پێکهات کە وەک پڕۆژەیەکی کراوە لەژێر دامەزراوەی لینوکس خانەخوێ دەکرێت و لەسەر هەردوو ڕەقەکاڵای X86 و ARM کار دەکات.

میگۆ سیستەمێکی خۆڕا و سەرچاوە کراوەیە، Qt بەکاردەبات وەک framework و ئامانجی میگۆ بوون و بەکارهێنانی تاکە سیستەمێکە لەسەر سەرجەم ئامێرە جیاوازەکان.

مۆبلین و مایمۆ

هەردوو پڕۆژەکە کۆمەڵێک پێکهاتەی هاوبەشیان تیادایە، بەڵام لە هەندێک خاڵیشدا جیاوازن، لەکاتێکدا مایمۆ لەسەر پڕۆسێسەری ARM کار دەکات و مۆبلینیش لەسەر X86، باشترینی هەردوو پڕۆژەکە هەڵدەبژێردرێن لە یەکگرتنەکەدا. هەربۆیە پتەوی مۆبلین و گونجاندن بۆ مۆبایل و پاڵپشتی ARM و Qt لە تایبەتمەندییەکانی میگۆن.


سەرچاوەکان

  1. MeeGo time!