تەختەى سەرەکى چییە؟

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەر

تەختەى سەرەکى(MotherBoard) یەکێکە لە گرینگترین بەشى کۆمپیوتەر،لەڕێگاى تەختەى سەرەکییەوە هەموو پارچەکانى کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەک CPU, memory, hard drives, optical drives, video card, sound card،ئەم تەختەى سەرەکیە لە کوێیە؟کاتێک سنووق(ى کاڵاڕەقەکانى کۆمپیوتەر) دەکەیتەوە دەبینیت پارچەێکى تێدایە هەموو پارچەکانى تر ڕاستەوخۆ پێوە بەستراوە،هەوڵ ئەدەین لێرە باسى تەختەى سەرەکى بکەین،


جۆرەکانى تەختەى سەرەکى

شێوەو دیزاینى تەختەى سەرەکى دابەشدەکرێت بە سێ بەشەوە،

  • AT motherboard
  • ATX motherboard
  • NLX motherboard

جۆرى AT دیزاین کراوە لەلاین گەورە کۆمپانیاى IBM ئەم جۆریان لە نێوان ساڵەکانى ١٩٨٠-١٩٩٠ هەبوو،جۆرى ATX پیدابوو لە ساڵى ١٩٩٦ زۆرترین جۆرە کە بەکاردێت ئێستا ئەمە جۆرێکى بازرگانییە،شێوەو دیزاینى وەک mini AT وایە،بەڵام جیاوازێکى هەیە لە سووچى بە پلەى ٩٠ پێکهاتەکانى وەک CPU هەروەها زۆرکردنى adapter cards دەرەکى دەنگ،ڤیدیۆ..هتد،جۆرى تەختەى سەرەکى NLX لە ساڵى ١٩٩٦ بڵاکرایەوە بەڵام شێوەى لە ATX دەچێت،

ئێستا هەندێک کۆمپانیا هەیە کە هەریەکیان گرینگى خۆى هەیە لە دروستکردنى تەختەى سەرەکى،بەڵام دەبێت تۆ وەک بەکارهێنەر دەبێت هەمیشە بیر لەوە بکەیتەوە کە کامە جۆرى تەختەى سەرەکى باشترینە!

پێکهاتى تەختەى سەرەکى

تەختەى سەرەکى لە چەند بەشێک پێک دێت،کە هەر یەکیان گرینگى خۆى هەیە لە ئیش پێکردنى کۆمپیوتەر،

  • یەکەى چارەسەرى ناوەندى CPU کورتکراوەى Central Processing Unit یان processor
  • Ram-كورتكراوه‌ی Random Access Memory