MySQL: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
ھێڵی ٥٦: ھێڵی ٥٦:


== دروست کردنی (create) بنکەی دراوە لە MySQL ==
== دروست کردنی (create) بنکەی دراوە لە MySQL ==
بۆئەوەی بنکەیەکی دراوەی نوێ درووست بکەی پێویستت بەوەیە کە <tt>mysqladmin</tt> بەکارببەیت کە دەسەڵاتیکی تایبەتە:
<source lang='bash'>root@localhost:~$ mysqladmin -u root -p create TUTORIALS
Enter password:</source>
پاش پەیوەندی گرتن بە MySQLـەوە دەتوانی بنووسیت <tt>show databases</tt> تاوەکو ئەو بنکەی دراوەیە ببینیت کە درووست کراوە:
<pre>
mysql> show databases;
+--------------------+
| Database          |
+--------------------+
| information_schema |
| chawg              |
| mysql              |
| phpmyadmin        |
+--------------------+
4 rows in set (0.17 sec)
mysql>
</pre>


== سڕینەوە (فڕێدان)ـی بنکەی دراوە لە MySQL ==
== سڕینەوە (فڕێدان)ـی بنکەی دراوە لە MySQL ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٢٤، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠

لۆگۆی فەرمی MySQL

مەبەست لە MySQL سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوە Relational Database Management System (RDBMS). کە پتر لە ١١ ملیۆن جار دامەزراوە لەسەر ڕاژەکارەکانی جیهان.

MySQL کە بە مای ئێس کیو ئیڵ (یان مای سیکوێل) ئەخوێنرێتەوەو یەکێکە لە بەربڵاوترین بەڕێوەبەرایەتی بنکەدراوەی ژێدەرکراوە (open source)، هاوکات بەشێوەی بازرگانیش ئامادەکراوە. MySQL لەسەر بنەمای SQLـەکە کورتکراوەی (Structured Query Language)ـە. MySQL زۆر بەربڵاوەو بەشێکە لە LAMP کە M لەوێدا مەبەست لێی MySQL ـە. ئەم بنکەی دراوەیە بەکاردەهێنرێت لەگەڵ زۆر لە زمانەکانی پرۆگرامکردن بۆ نموونە وەک PHP , Perl ...هتد.
MySQL لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدی هاتۆتە بەرهەم بەناوی MySQL AB، کە ئەمیش لە ۲٦ـی مانگی شوباتی ۲۰۰۸ـدا کڕدرا لەلایەن کۆمپانیای زلهێزی Sun Microsystems. لە نیسانی ٢٠٠٩ دا کۆمپانیای ئۆراکل Oracle Corporation کە خاوەنی گەورەترین بنکەدراوەی بازرگانییە، کۆمپانیای سەنی Sun Microsystems کڕی، نەخشەی کارەکانی ئۆراکل تاکوو ئەمڕۆ نادیارە، کە لەزۆر شوێندا پێشەواکانی ژێدەرکراوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و دەخوازن ئۆراکل دەست لە MySQL هەڵبگرێت. MySQL بەزۆری لە پرۆژە و نەرمەکاڵا سەربەستەکاندا بەکاربراوە، وەکوو WordPress, phpBB ..هیتر، جگەلەوەش لە پرۆژەکانی ویکیپیدیا و گووگل دا پشتی پێبەستراوە.

سەرەتایەک بۆ MySQL

MySQL یەکێکە لە هەرە خێراترین/ئاسان بەکارهێنانترین سیستەمی بەڕێوەبردنی بنکەی دراوە کە بەکاردەهێنرێت/بەکارهێنراوە لە بوارە بازرگانییە بچووک/گەورەکاندا. MySQL زۆر بەناوبانگ بووە بەهۆی چەندین هۆوە لەوانە:
١. سەرچاوەیەکی کراوەیەو سەرەڕای بەهێزی پێویست بە هیچ نرخیک ناکات بۆ بەکارهێنانی.
٢. دەتوانریت دابمەزرێت لەسەر زۆر لە سیستەمەکارگێڕییەکان وە هەروەها لەگەڵ زمانەکانی وەک PHP, PERL, C, C++, JAVA کاردەکات.
٣. کارکردنی زۆر خێرایەو لەگەڵ بڕێکی زۆری زانیاری کارکردنی بەشێوەیەکی باشە.
٤. زۆر هاوڕێیە لەگەڵ پهپ (php)ـدا، کە زمانێکی بەهێزی بواری وێب داڕشتنە.
٥. MySQL پشتیوانی دەکات لە بنکەی دراوەی گەورەو دەتوانێت تاوەکو ٥٠ میلیۆن دێڕ (row) یان زیاتر لە خۆ بگرێت لە خشتەیەک (table)ـدا.

چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL

چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL زۆر ئاسانەو هیچ قورسیەکی تێدا نییە چ لەسەر دابەشکردنەکانی لینوکس بێت یان سیستەمی کارگێڕی ویندۆز. لەم بەستەرەدا کرتەم بکە دەتوانی دوایین وەشانی MySQL دابگریت بۆ هەریەک لە سیستەمە کارگێرییەکانی کە بەکاری دەبەیت.
بەڵام بۆ لینوکس وەک باس کرا کە زۆر ئاسانە، ئەگەر LAMPـت دامەزراندبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە MySQLـیشت داگرتووە. لەژێر بابەتی LAMPـدا باسی چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL باس کراوە.

چ وەشانێک بەکاردەبەیت؟

لەدوای دامەزراندنی MySQL دەتوانرێت بزانرێت کە چ وەشانێک بەکاردەهێنیت لە ئێستادا، لە تێرمیناڵ بنووسە:

root@localhost:~$ mysqladmin --version

ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەبینیت:

mysqladmin  Ver 8.42 Distrib 5.1.41, for debian-linux-gnu on i486

پەیوەندی گرتن بە MySQL ـەوە

بۆ بەکارهێنانی MySQLو پەیوەندی گرتن پێیەوە لە تێرمیناڵ بنووسەو پاشان تێپەڕەووشە بنووسە:

root@localhost:~$ mysql -u root -p
Enter password: 
Welcome to the MySQL monitor.  Commands end with ; or \g.
Your MySQL connection id is 24
Server version: 5.1.41-3 (Debian)

Type 'help;' or '\h' for help. Type '\c' to clear the current input statement.

mysql>

پاش ئەوەی ئەمە دەبینیت لە کۆتاییدا mysql> کەواتە بەسەرکەوتووی پەیوەندی گرتنەکەت جێ بەجێ بووە. دوای ئەوە دەست دەکەیت بە هەنگاوەکانی تر کە لەدواییدا باسی دەکرێت لێرەدا.

بۆئەوەی کۆتایی بە پەیوەندیگرتنەکە بهێنیت بە MySQLـەوە ئەوە تەنها بنووسە exit:

mysql> exit
Bye

کارکردنی MySQL بەشێوەی خۆکار

بۆ ئەوەی کە MySQL بکەوێتە کار بە شێوەی خۆکار لەکاتی داگیرساندنەوەی سیستەمەکەدا ئەوە ئەمە لە تێرمیناڵ بنووسە:

/etc/init.d/mysqld start

دروست کردنی (create) بنکەی دراوە لە MySQL

بۆئەوەی بنکەیەکی دراوەی نوێ درووست بکەی پێویستت بەوەیە کە mysqladmin بەکارببەیت کە دەسەڵاتیکی تایبەتە:

root@localhost:~$ mysqladmin -u root -p create TUTORIALS
Enter password:

پاش پەیوەندی گرتن بە MySQLـەوە دەتوانی بنووسیت show databases تاوەکو ئەو بنکەی دراوەیە ببینیت کە درووست کراوە:

mysql> show databases;
+--------------------+
| Database           |
+--------------------+
| information_schema |
| chawg              |
| mysql              |
| phpmyadmin         |
+--------------------+
4 rows in set (0.17 sec)

mysql> 

سڕینەوە (فڕێدان)ـی بنکەی دراوە لە MySQL

دیاریکردنی (selection) بنکەی دراوە لە MySQL

سەرچاوە

  1. وێبگەی فەرمی mySQL
  2. MySQL 5.5 Reference Manual