MySQL

لە چاوگ

مەبەست لە MySQL سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوە Relational Database Management System (RDBMS). کە پتر لە ١١ ملیۆن جار دامەزراوە لەسەر ڕاژەکارەکانی جیهان.

MySQL کە بە مای ئێس کیو ئیڵ (یان مای سیکوێل) ئەخوێنرێتەوەو یەکێکە لە بەربڵاوترین بەڕێوەبەرایەتی بنکەدراوەی ژێدەرکراوە (open source)، هاوکات بەشێوەی بازرگانیش ئامادەکراوە. MySQL لەسەر بنەمای SQLـەکە کورتکراوەی (Structured Query Language)ـە. MySQL زۆر بەربڵاوەو بەشێکە لە LAMP کە M لەوێدا مەبەست لێی MySQL ـە. ئەم بنکەی دراوەیە بەکاردەهێنرێت لەگەڵ زۆر لە زمانەکانی پرۆگرامکردن بۆ نموونە وەک PHP , Perl ...هتد.
MySQL لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدی هاتۆتە بەرهەم بەناوی MySQL AB، کە ئەمیش لە ۲٦ـی مانگی شوباتی ۲۰۰۸ـدا کڕدرا لەلایەن کۆمپانیای زلهێزی Sun Microsystems. لە نیسانی ٢٠٠٩ دا کۆمپانیای ئۆراکل Oracle Corporation کە خاوەنی گەورەترین بنکەدراوەی بازرگانییە، کۆمپانیای سەنی Sun Microsystems کڕی، نەخشەی کارەکانی ئۆراکل تاکوو ئەمڕۆ نادیارە، کە لەزۆر شوێندا پێشەواکانی ژێدەرکراوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و دەخوازن ئۆراکل دەست لە MySQL هەڵبگرێت. MySQL بەزۆری لە پرۆژە و نەرمەکاڵا سەربەستەکاندا بەکاربراوە، وەکوو WordPress, phpBB ..هیتر، جگەلەوەش لە پرۆژەکانی ویکیپیدیا و گووگل دا پشتی پێبەستراوە.

سەرەتایەک بۆ MySQL

MySQL یەکێکە لە هەرە خێراترین/ئاسان بەکارهێنانترین سیستەمی بەڕێوەبردنی بنکەی دراوە کە بەکاردەهێنرێت/بەکارهێنراوە لە بوارە بازرگانییە بچووک/گەورەکاندا. MySQL زۆر بەناوبانگ بووە بەهۆی چەندین هۆوە لەوانە:
١. سەرچاوەیەکی کراوەیەو سەرەڕای بەهێزی پێویست بە هیچ نرخیک ناکات بۆ بەکارهێنانی.
٢. دەتوانریت دابمەزرێت لەسەر زۆر لە سیستەمەکارگێڕییەکان وە هەروەها لەگەڵ زمانەکانی وەک PHP, PERL, C, C++, JAVA کاردەکات.
٣. کارکردنی زۆر خێرایەو لەگەڵ بڕێکی زۆری زانیاری کارکردنی بەشێوەیەکی باشە.
٤. زۆر هاوڕێیە لەگەڵ پهپ (php)ـدا، کە زمانێکی بەهێزی بواری وێب داڕشتنە.
٥. MySQL پشتیوانی دەکات لە بنکەی دراوەی گەورەو دەتوانێت تاوەکو ٥٠ میلیۆن دێڕ (row) یان زیاتر لە خۆ بگرێت لە خشتەیەک (table)ـدا.

چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL

بەڕێوەبەرایەتی MySQL

MySQL وPHP

چۆنیەتی بەکارهێنانی و پەیوەندی گرتن بە MySQL

دروست کردنی بنکەی دراوە لە MySQL

سڕینەوە (فڕێدان)ـی بنکەی دراوە لە MySQL

سەرچاوە

  1. وێبگەی فەرمی mySQL
  2. MySQL 5.5 Reference Manual