Network: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
ھێڵی ١٢٨: ھێڵی ١٢٨:
'''١- وایەر''':چەند جۆرێکى هەیە هەر جۆرێک بۆ مەبەستى خۆى بەکاردێت بەڵام به‌ گشتی سێ جۆر وایه‌ر به‌کار ده‌هێنین له‌ ڕایه‌ڵه‌دا:
'''١- وایەر''':چەند جۆرێکى هەیە هەر جۆرێک بۆ مەبەستى خۆى بەکاردێت بەڵام به‌ گشتی سێ جۆر وایه‌ر به‌کار ده‌هێنین له‌ ڕایه‌ڵه‌دا:


*<tt>Coaxial Cable</tt>: ئه‌م جۆره‌ وایه‌ره‌ له‌ کۆندا زیاتر به‌ کارهاتووه‌، که‌ توانای زۆر که‌مه‌و کارکردن له‌گه‌ڵیدا ئاڵۆزه‌.ئه‌م وایه‌ره‌ هه‌مان وایه‌ره‌ که‌ له‌ پێک به‌ستنی ئالیاری تیلفزیۆن و سه‌ته‌لایت دا به‌کار ده‌هێنهرێت.
*<tt>Coaxial Cable</tt>: ئه‌م جۆره‌ وایه‌ره‌ له‌ کۆندا زیاتر به‌ کارهاتووه‌، که‌ توانای زۆر که‌مه‌و کارکردن له‌گه‌ڵیدا ئاڵۆزه‌.ئه‌م وایه‌ره‌ هه‌مان وایه‌ره‌ که‌ له‌ پێک به‌ستنی ئالیاری تیلفزیۆن و سه‌ته‌لایت دا به‌کار دەهێنرێت,


*<tt>Unshielded Twisted-Pair (UTP) Cable</tt>: ئه‌مه‌ باوترین و هه‌رزانترین جۆری وایه‌ره‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا.ته‌نها کێشه‌یه‌کی هه‌یه‌، که‌ سوڕه‌ کاره‌باییه‌کانی ده‌وروبه‌ر ( ڕووناکی، کاره‌با، شه‌پۆله‌ ڕادیۆیه‌کان) کاری تێده‌که‌ن و له‌ خێرایی که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.هه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ وای کرد که‌ جۆری سێهه‌م دروست بکرێت.
*<tt>Unshielded Twisted-Pair (UTP) Cable</tt>: ئه‌مه‌ باوترین و هه‌رزانترین جۆری وایه‌ره‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا.ته‌نها کێشه‌یه‌کی هه‌یه‌، که‌ سوڕه‌ کاره‌باییه‌کانی ده‌وروبه‌ر ( ڕووناکی، کاره‌با، شه‌پۆله‌ ڕادیۆیه‌کان) کاری تێده‌که‌ن و له‌ خێرایی که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.هه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ وای کرد که‌ جۆری سێهه‌م دروست بکرێت.




*<tt>Shielded Twisted-Pair (STP) Cable</tt>: له‌م جۆره‌یاندا توانرا کاریگه‌ری هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر توانای ناردن له‌ وایه‌ره‌کاندا که‌م بکرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌کارهێنانی ئه‌و قاوغه‌ی له‌ ده‌وری <tt>Twisted-Pair</tt> کاندا پێچرا. (له‌ وێنه‌که‌دا باشت ڕوونده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد کردنی به‌ وێنه‌ی ڕابردوو UTP).
*<tt>Shielded Twisted-Pair (STP) Cable</tt>: له‌م جۆره‌یاندا توانرا کاریگه‌ری هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر توانای ناردن له‌ وایه‌ره‌کاندا که‌م بکرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌کارهێنانی ئه‌و قاوغه‌ی له‌ ده‌وری <tt>Twisted-Pair</tt> کاندا پێچرا.  
به‌ گشتی هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باس کران هیچیان توانایان له‌ 100تا 200 مه‌تر زیاتر نه‌بوو، پاش ئه‌و دووریه‌ داتاکان ده‌فه‌وتان و وون ده‌بوون، پێش ئه‌وه‌ی
به‌ گشتی هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باس کران هیچیان توانایان له‌ 100تا 200 مه‌تر زیاتر نه‌بوو، پاش ئه‌و دووریه‌ داتاکان ده‌فه‌وتان و وون ده‌بوون، پێش ئه‌وه‌ی
بگه‌نه‌ ئه‌و توانایه‌ی که‌ بتوانن جۆره‌ وایه‌رێکی نوێ دروست بکه‌ن، ئامێرێک دروست کرا که‌ پێی ده‌وترێت <tt>Repeaters</tt> (بەهێزکەر).ئه‌م ئامێره‌ له‌ نێوان وایه‌ره‌کاندا له‌ دووری هه‌ر 100 تا 200 مه‌ترێکدا به‌کار ده‌هێنرا، کاری ئه‌م ئامێره‌ : وه‌رگرتن و نوێ کردنه‌وه‌ی داتاکان بوو.که‌واته‌ ئه‌گه‌ر بتویستایه‌ بۆ دووری 5کم وایه‌ر ڕابکێشیت، ده‌بوو مه‌سره‌فێکی زۆر بکه‌یت ، هه‌م له‌ کڕێنی وایه‌ر وه‌ هه‌م له‌ کڕینی <tt>Repeaters</tt>,بۆیه‌ بیر له‌ دروستکردنی جۆرێکی نوێ کره‌یه‌وه‌  
بگه‌نه‌ ئه‌و توانایه‌ی که‌ بتوانن جۆره‌ وایه‌رێکی نوێ دروست بکه‌ن، ئامێرێک دروست کرا که‌ پێی ده‌وترێت <tt>Repeaters</tt> (بەهێزکەر).ئه‌م ئامێره‌ له‌ نێوان وایه‌ره‌کاندا له‌ دووری هه‌ر 100 تا 200 مه‌ترێکدا به‌کار ده‌هێنرا، کاری ئه‌م ئامێره‌ : وه‌رگرتن و نوێ کردنه‌وه‌ی داتاکان بوو.که‌واته‌ ئه‌گه‌ر بتویستایه‌ بۆ دووری 5کم وایه‌ر ڕابکێشیت، ده‌بوو مه‌سره‌فێکی زۆر بکه‌یت ، هه‌م له‌ کڕێنی وایه‌ر وه‌ هه‌م له‌ کڕینی <tt>Repeaters</tt>,بۆیه‌ بیر له‌ دروستکردنی جۆرێکی نوێ کره‌یه‌وه‌  

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٠٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩

ڕایەڵە بریتییە لە بەستنەوەى چەند کۆمپیوتەرێک بەیەکەوە,بۆ گۆڕینەوەى زانیارى لە نێوان ئەم کۆمپیوتەرانەوە,هەروەها ئەتوانى لە ڕێگاى ڕایەڵەوە پەیوەندى بکەیت بە ئینتەرنێتەوە,بۆ ئەوەى بزانین ڕایەڵە چییە؟سودى ڕایەڵە چییە؟جۆرەکانى ڕایەڵە چییە؟پارچەکانى ڕایەڵە چییە؟هەموو ئەمانە لە خوارەوە باسى دەکەین,


ڕایەڵە چییە؟

ڕایەڵە:واته‌ پێکه‌وه‌به‌ستنی دوو ئامێری وه‌ک (دوو کۆمپیوته‌ر، دوو مۆبایل، دوو چاپکەر.....هتد).جا ئه‌و پێکه‌وه‌به‌ستنه‌ له‌ ڕێگه‌ی وایه‌ر، یان بێته‌ل، یان بلوتوس، یان هه‌ر ئامرازێکی تره‌وه‌ بێت.ساده‌ترین جۆری ڕایەڵە بریتیه‌ له‌ پێکەوەبه‌ستنی دوو کۆمپوته‌ر به‌بێ به‌کارهێنانی هیچ ئامێرێکی تر، که‌ ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێتpeer-to-peer ،هەروەها ئەتوانى لە ڕێگاى ڕایەڵەوە بەهۆى هەندێک زانیارى و سەرچاوە پەیوەندى بگریت بە ئەنتەرنێتەوە,

سوودی ڕایەڵە له‌ چیدایه‌؟

پێش ئه‌وه‌ی به‌ ساده‌یی باسی سووده‌کانی بکه‌ین پێویسته‌ بزانیت که‌ (ئینته‌رنێت بریتیه‌ له‌ ڕایەڵەیەکی گه‌وره‌) سه‌ره‌تای دروست بوونی ئینتەرنێت بریتی بووه‌ له‌ پێکه‌وه‌ به‌ستنی ته‌نها دوو کۆمپیوته‌ر پاشان کۆمه‌ڵێک کۆمپوته‌ر له‌ یه‌ک جێگادا، پاشان پێکه‌وه‌ به‌ستنی چه‌ند کۆمپیوته‌رێک له‌چه‌ند بینایه‌کی نزیک به‌یه‌کدا، پاشان پێکه‌وه‌ به‌ستنی هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کان له‌ شارێکدا، پاشان پێکه‌وه‌ به‌ستنی کۆمپیوته‌ری چه‌ند شارێک پاشان چه‌ند ووڵاتێک، هه‌تا گه‌شته‌ ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانی جیهان پێکه‌وه‌ ببه‌ستین و ناوی بنێین (ئینته‌رنێت).هەروەها هەندێک سودى ترى هەیە لەوانە:

  • پاشەکەوتکردنی کات.
  • بڕی پاره ی تێچوو‌ Coast
  • ئاسانکاری کاروباری هاوڵاتی له‌ دام و ده‌زگاکاندا

بۆ نموونه‌:گه‌ر له‌ کۆندا بتویستبایه‌ نامه‌یه‌ک بنێریت بۆ ئه‌وروپا، ده‌بوایه‌ پۆستت بکردایه‌ و پاره‌یه‌کی زۆرت بدایه‌ و ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێت بکردایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسی فه‌وتانی هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ تۆ ده‌توانیت به‌ خۆڕایی و به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌یت. وه‌ چه‌ندین کاری تری وه‌ک (بازرگانی و نێوه‌نده‌کانی ئاڵوگۆڕی پاره‌، نێوه‌نده‌کانی کڕین و فرۆشتن.....هتد)


دابەشکردنى ڕایەڵە

بۆ ئەوەى ڕایەڵە بەکاربهێنین دەبێت یەکێک لە دابەشکردنى ڕایەڵە بەکاربهێنن,ئەمەى خوارەوە هەندێک لە جۆرەى دابەشکردنى ڕایەڵەیە,

ڕێگاى پەیوەندیکردن

ڕایەڵەى کۆمپیوتەر ئەتوانى جیاى بکەیتەوە وە دابەشى بکەیت لە ڕێگاى یەکێک لە ته‌كنۆلۆژیای ڕەقەکاڵا یان نەرماڵا, هەروەها ئەتوانى ئەمانە بەکاربهێنیت بۆ بەستنەوەى ڕایەڵە بەیەکەوە له‌وانه‌:

  • Optical fiber
  • Ethernet
  • Wireless LAN
  • HomePNA
  • Power line communication

ئه‌توانی یەکێک له‌وانه‌ به‌كاربهێنیت بۆ به‌كارهێنانی ڕایه‌ڵه‌،لە ڕێگاى Ethernetـەوە,به‌كاردێت به‌ شێوه‌ێكی فیزیایی وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌لاین پارچه‌كانه‌وه‌ وه‌ك،hubs, switches, bridges یان routers

Wireless LAN ئه‌مه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌ دیزاین كراوه‌ بۆ بەستنه‌وه‌ی پارچه‌كان به‌ بێ وایه‌ر،ئه‌م پارچانە‌ له‌ ڕێگای radio waves یان infrared نیشانه‌ ده‌نێرێت وه‌ بۆ ناردنێكی مامناوه‌ند،

پێوەر

بۆ ئەوەى یەکێک لە پێوەرکان بەکاربهێنین,سەرەتا دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە,ئەو ڕایەڵەى کە دروستى دەکەیت بۆ چیتە,وە چى جۆرێک پێوەر بەکاردێت,بۆ ئه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌ به‌كاربهێنین ده‌بێت له‌ ڕێگای یه‌كێك له‌ دابه‌شكردنی ڕایه‌ڵه‌ به‌كاربهێنین لەوانە:

  • LAN - كورتكراوه‌ی Local Area Network
  • WAN - كورتكراوه‌ی Wide Area Network
  • MAN - كورتكراوه‌ی Metropolitan Area Network
  • PAN - كورتكراوه‌ی Personal Area Network
  • VPN - كورتكراوه‌ی Virtual Private Network
  • CAN - كورتكراوه‌ی Campus Area Network
  • SAN - كورتكراوه‌ی Storage Area Network

هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر هه‌یه‌،هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ به‌كاردێت بۆ دروستکردنى ڕایه‌ڵه‌،وه‌ بۆ هه‌ر شوێنێك یه‌كێك له‌وانه‌ به‌كاردێت،

نەخشەى پێکەوە بەستن

ڕایه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌ر دابه‌شده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌شێكی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ر دانه‌ێكی ڕایه‌ڵه‌ بۆ نموونه‌,Active Networking, Client-server لەگەڵ Peer-to-peer,وەک لەسەرەوە باسمان کرد,پێک بەستنى دوو کۆمپیوتەر پێ دەڵێن Peer-to-peer,لەبەر ئەوەى ئەمە جۆرێکى زۆر سادەیە,

ئەمە وێنەى جۆرەکانى تۆپۆلۆژی ڕایەڵەیە

تۆپۆلۆژی ڕایەڵە

ڕایەڵەى کۆمپیوتەر چەند جۆرێکى تۆپۆلۆژی ڕایەڵەى هەیە,هەریەکە لەمانە بە شێوەى ئەندازایارى دەبەسترێت ,لەوانە,bus network, star network, ring network, mesh network, star-bus network, tree or hierarchical topology network هەر یەکە لەمانە ڕێگایەکە بۆ بەستنەوەى پارچەکانى ڕایەڵى کۆمپیوتەر بەیەکەوە,هەریکە لەوانە سودى خۆى هەیە لە بەکارهێنانى ڕایەڵە,وە زانیارى دەنێرن بە شێوەى ژمارەى

جۆرەکانى ڕایەڵە

هەر جۆرێک لەمانەى خوارەوە بۆ شوێنێکى تایبەتى دەبێت بۆ دروستکردنى ڕایەڵە,وەک لەسەرەوە لە پێوەر باسمان کرد,واتا ئەگەر ئێمە ڕووبەرێکى گەورە یان بچوکمان هەبێت,پێویستە چى جۆرێک بەکاربهێنین,

ڕایەڵەى ڕووبەر تاکەکەسى - PAN

PAN كورتكراوه‌ی personal area networkـە ئەمە جۆرەیان لە ڕایەڵەى کۆمپیوتەر بەکاردێت بۆ پەیوەندى نێوان هەموو پارچەکانى کۆمپیوتەر تەنها بۆ یەک کەس بەکاردێت,بۆ نموونە هەندێک لە پارچەکانى ڕایەڵى ڕووبەرى تاکەکەکسى وەک, printers, fax machines, telephones, PDAs لەگەڵ scanners,ئەمە جۆرەیان دەبێت ٢٠-٣٠ پێ یان ٦-٩ مەتر بێت درێژتر نەبێت,ئەگەر هاتوو لەمە درێژتر بوو دەبێت هۆى خاوبوونەوەى ڕایەڵەکەمان کە دروستمان کردووە,

ڕایەڵەى ڕووبەر ناوچە - LAN

LAN کورتکراوەى Local area networkـە,ئەمە جۆرێکى ترە لە ڕایەڵەى کۆمپیوتەر ئەمە بۆ شوێنێکى بچوک دەبێت وەک ماڵ,فەرمانگە,یان گرووپێک بینایی بچوک بێت وەک,قوتابخانە,یان فڕۆکەخانە,ئەم ڕایەڵە ناوخۆیە لە ڕێگاى Ethernetـەوە دەبێت,هەروەها شێوەێکى ستاندەرى تازە دروست بوو ITU-T,G.hn ئەمە ڕێگایەکە بۆ بەستنەوەى ڕایەڵەى ناوخۆى لەگەڵ وایەرى ماڵەوە لە ڕێگاى یەکێک لە ئەمانە coaxial cables, phone lines لەگەڵ power lines.

بۆ نموونە لە کتێبخانەێک لە ڕێگاى LANـەوە هەر پارچەێکى ناوخۆى بێت پەیوەندى بکەیت بۆ نموونە پرنت یان هەر شتێکى تر بێت وە لەگەڵ ئەوە پەیوەندى بکەیت بە ئەنتەرنێتەوە,هەروەها یان لە ڕێگاى کۆمپیوتەرى تاکەکەسى دەبێت وایەرى (Cat5) cable بەکاربهێنیت لەڕێگاى پرۆتۆکۆلى سیستەمى IEEE 802.3 وە ئەم سیستەمى پەیوەندى هەیە لە نێوان پارچەکان تا کۆتایی پەیوەندى دەگریت بە ئەنتەرنێتەوە,بەڵام دەبێت زۆر ئاگادار بین ئەم ڕایەڵە بۆ ڕووبەرێکى زۆر نابێت,دەبێت جۆرەکانى ترى ڕایەڵە بەکاربهێنیت,

ڕایەڵەى ڕووبەر چوارچێوەى زانکۆ - CAN

CAN كورتكراوه‌ی Campus area networkـه‌،ئه‌توانی له‌گه‌ڵ ڕایه‌ڵه‌ی ڕووبه‌ری ناوچه‌ بیبه‌ستیت به‌یه‌كه‌وه‌،به‌كاری بهێنیت وه‌ك MAN بە شێوەى ئەکادیمى,بەڵام لە ئێستا دەبێت لە ڕایەڵەى زانکۆ دەبێت لە چوار چێوەى زانکۆ بێت,بۆ ئەوەى خوێندکارەکان بە ئاسانى بەتوانن سود لە سەرچاوەکانى ئەنتەرنێت وەربگرن لە ناو زانکۆ,

ڕایەڵەى ڕووبەر دیاریکراو - MAN

MAN کورتکراوەى Metropolitan area networkـە ئەم ڕایەڵە بەکاردێت بۆ بەستنەوەى دوو یان زیاتر لە ڕایەڵەێکى LAN یان ڕایه‌ڵی له‌ چوارچێوه‌ی زانكۆێك،به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌كارناهێت له‌ نێوان شاره‌كان،ده‌بێت یه‌كێك له‌م ئامێرانه‌ به‌كاربهێنیت Routers, switches له‌گه‌ڵ hubs بۆ ئه‌وه‌ی پەیوەندى بکەن بەیەکەوەوە جۆرى ڕایەڵەى MAN دروست بکەین,

ڕایه‌ڵه‌ی ڕووبه‌ربڵاو - WAN

WAN كورتكراوه‌ی wide area networkـه‌،ئه‌م ڕایه‌ڵه‌ به‌كاردێت بۆ ڕووبه‌رێكی زۆر فراوان له‌ نێوان چه‌ند شارێك،له ئە‌م ڕایه‌ڵه‌ ئه‌توانی ڕۆوته به‌كاربهێنیت به‌ شێوه‌ێكی گشتی بۆ په‌یوه‌ندیگرتن بە هەریەکە لەم ڕایەڵەنە PAN.LAN.CAN.MAN‌ یان شوێنێکى دیاریکراو وەک,ژوورێک,خانوو یان لە چوارچێوەى ڕووبەرى زانکۆێک یان ناوچەێکى دیاریکراو بۆ نموونە شارێک یان دیاریکردنى چەند ناوچەێک,یان بە شێوەێکى تر یەک شار تا کۆتایی یان یەک وەڵاێتک تا وەڵاتێکى کۆتایی,بە کاردێت بۆ ناردن و هەڵگرتنى زانیارى بۆ هەموو جیهان

ڕایەڵەى ڕووبەر جیهان - GAN

GAN کورتکراوەى Global area networkـە, ڕایەڵە ڕووبەر جیهان مواصفاتى ئەم ڕایەڵە زۆر پێکەوتووترە لە ڕایەڵەکانى تر,وە هیچ پێناسێکى هاوبەشى لە نێوانیان نییە,

Internetwork

بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان دوو یان زۆرتر لە ڕایه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌ر دروست بكه‌ین،وه‌ بۆ بڕانی ڕایه‌ڵه‌ ته‌كنۆلۆژیای ئامێرى ڕۆوته‌ر به‌كاردەهێنین،له‌ ئه‌نجامدا بانگی Internetwork ده‌كات،بۆ گه‌یاندنی دوو یان چه‌ند ڕایه‌ڵه‌ێك هه‌روه‌ها بۆ بڕانی ڕایه‌ڵه‌ به‌كاردێت وە لەگەڵ هه‌موو پێداویستێه‌كان ئیش ده‌كات له‌ به‌شی 3ـم له‌ به‌شی ڕایه‌ڵه‌كان،بۆ نموونه‌ ڕۆوته‌ر به‌كاردێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ر ڕایه‌ڵه‌ێك له‌ نێوان یه‌كتر بێت،ئه‌گه‌ر هین حكومه‌ت یان تاكه‌كه‌س یان بازرگانی یان گشتی بێت پێناس ده‌كرێت به‌ Internetwork،وه‌ ئیشی ڕۆوته‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌موو بڕۆتۆكۆله‌كان ده‌كات،وه‌ Internetwork ده‌كرێته‌ سێ به‌شه‌وه‌ له‌وانه‌:

  • Intranet
  • Extranet
  • Internet

Intranets لەگەڵ extranets لەوانەیە پەیوەندى بە ئەنتەرنێتەوە بکات,ئەگەر پەیوەندى بکەیت بە ئەنتەرنێتەوە intranet یان extranet یارمەتى ئەدا بۆ ئەوەى چەند کەس هاتوەتەژوورەوە بۆ ناو ئەنتەرنێت,ئەنتەرنێت بەشێک نییە لە intranet یان extranet,

Intranet

Intranet کۆمەڵێک ڕایەڵەیە بە بەکارهێنانى برۆتۆکۆلى ئەنتەرنێت لەگەڵ پێداویستیەکانى IPـی,بۆ نموونە ئەگەر پەڕگەێک بنێریت یان پەڕەێکى وێب بکەیتەوە هەموو ئەمانە لەژێر دەستى بەڕێوەبەرى ئەمانە دەبێت,intranet ڕایەڵەێکى ناوخۆییە ڕێکخراوەییە,گەورەى intranet جۆرەێکى تایبەتییە بەکاردێت بۆ کردنەوەى ماڵپەڕ یان سەردانى شتێک بکەیت یان لەگەڵ بەکارهێنانى زانیارى ڕێکخراوە,

Extranet

Extranet ڕایەڵە یان internetwork هەروەها لە کارى ڕێکخراوەێک یان لە چوارچێوەى شتێکى دیارى کراوە هەروەها بۆ پەیوەندیکردن بە یەک ڕایەڵە یان زۆرتر,بەڵام زۆر پێویست نییە,بۆ نموونە,بەکارهێنانى کۆمپانیاێک بە دەست هێنانى چەند بەشێکى intranet وە بۆ دروستکردنى ڕێگاێک بۆ extranet,بەڵام لە هەمان کات شتێکى زۆر باش نییە لە ڕووى پاراستنەوە,هەروەها Extranet لە هاویۆلەکانى CAN, MAN, WAN یان هەر جۆرێکى ترى ڕایەڵە بە پێ بەکارهێنانى,Extranet ناتوانى نیشانە بنێریت بۆ LAN,پێویستە تەنها یەک جار پەیوەندى بکەیت بە ڕایەڵەى دەرەوە,

Internet

ئەنتەرنێت هەر لە چوارچێوەى internetworkـە,هەموو جیهان پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە وەک حکومەت,گشتى,ئەکادیمى وە ڕایەڵەى تاکەکەسى,بە یارمەتى ته‌كنۆلۆژیای پەیوەندیەکانى ڕایەڵە وە بەکارهێنانى برۆتۆکۆلى ڕایەڵە,ARPANETکورتکراوەى Advanced Research Projects Agency Network لە وەزارەتى ناوخۆى ئەمریکا بۆ یەکەم جار دوو کۆمپیوتەر بەسترا بەیەکەوە,هەورەها گرینگترین ستونى پەیوەندیکردنە بە ئەنتەرنێتەوە پێ دەڵێن ڕایەڵەى گەورە WWW کورتکراوەى World Wide Web وە ئیش بە ئەنتەرنێتەوە دەکەیت وە لە ڕێگاى برۆتۆکۆل بە نوسینى IP بۆ هەر کۆمپیوتەرەێک,

پێکهاتى سەرەکى ڕەقەکاڵاى ڕایەڵە

هەموو ڕایەڵەێک پێکهاتوە لە کۆمەڵێک ڕەقەکاڵا سەرەکى بۆ پەیوەندیکردن بەیەکەوە وەک Network Interface Cards, Bridges, Hubs, Switches, لەگەڵ Routers,هەر شتێکى تر بۆ پەیوەندیکردن بێت لە نێوانیان بێت,هەموو کات بە هۆى وایەرى ڕایەڵەوە دەبەسترێت وەک twisted pairs یان optical fiber بێت,


کارتى ڕووکار ڕایەڵە - NIC

کارتى ڕایەڵە,network adapter یان NIC کورتکراوەى Network interface cardsـە,هەمووى لە پێکهاتى ڕەقەکاڵاى کۆمپیوتەرە,زۆربەى کات لەسەر تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەر دروستکراوە,لە ڕێگاى یەکێک لەمانە بە هۆى وایەرى ڕایەڵە بەیەکەوە دەبەسترێت,بەهۆى سیستەمى ناونیشان بەکارهێنانى MAC addresses ئیش دەکات,ئەم کارتە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پێکهاتى ئەلیکترۆن,بۆ بەکارهێنانى پەیوەندیێکى دیاریکراو,ئیش دەکات لە physical layer لەگەڵ data link layer لەسەر شێوەى ستاندەر,هەروەها هەر یەکە لە Ethernet یان token ring بەکاردێت بۆ جێبەجێکردنى ڕایەڵەێکى تەواو ببەکارهێنانى پرۆتۆکۆل,وە ڕێگا پێداروە بۆ پەیوەندیکردنى کۆمەڵێکى بچوک لە کۆمپیوتەر لەهەمان LANـەوە لەگەڵ پێوەرى ڕایەڵەێکى گەورە بۆ پەیوەندیکردن,وە بەکارهێنانى برۆتۆکۆل وەک IP


به‌هێزكه‌ر - Repeater

به‌هێزكه‌ر ئامێرێکى ئەلیکترۆنییە بۆ وەرگرتنى نیشانە وە ناردنى بە شێوەێکى زۆر بەرز بە هێزێکى زۆرەوە تا کۆتایی,

Hubs

پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پۆرت,هەر یەکە لەم پۆرتانە لە ڕێگاى twisted pair یان fiber optic دەبەسترێت لە کۆمپیوتەر بۆ چارەسەرکردنى بڕانى ڕایەڵە,Hub ئیش دەکات لە physical layer (layer 1) هەروەها بۆ چارەسەرکردنى پێکادانى ڕایەڵە,

Bridges

پەیوەندى دەکات بە کۆمەڵێک ڕایەڵەى بڕاوەوە لە data link layer (layer 2) ئیش دەکات,Bridges ناتوانى لەبەرگرتنەوە بکات بۆ هەموو پۆرتەکان,بەڵام لە hub ئیش دەکات بە یارمەتى MAC addresses,هەروەها Bridges ئیش دەکات بە پێ پۆرتەکان و ناونیشان,Bridges لە repeaters یان hub دەچێت,هەندێک پێداویستى هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە بڕانى ڕایەڵە لە بەشى physical layer,بەهەر حاڵ,bridge چارەسەرى هەموو ئەو زانیارانەى دەکات کە بەدەستى دەگات,لە ناو Ethernet وە بە پێ سەرچاوەى ئاراستەى ناو MAC address,هەروەها Bridges بەکاردێت بە دوو ڕێگا بۆ چارەسەرکردنى بڕانى ڕایەڵە وە گەڕانەوەى بۆ MAC address


Bridges سێ جۆرى سەرەکى هەیە لەوانە:

  • Local bridges: ڕاستەوخۆ پەیوەندى دەکات بە local area networks,
  • Remote bridges: ئەتوانى ببەکارهێنانى دروستکردنى WAN بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان LAN,
  • Wireless bridges: ئەتوانى بەکاریبهێنیت بۆ گەیاندنى LAN یان بۆ پەیوەندیکردن بە ناوچەێکى دوور بۆ LAN
ئەمە وێنەى Switchـە

Switches

ئەمە یەکێکى ترە لە پارچەکانى ڕایەڵەى کۆمپیوتەر وەک Hub وایە بەڵام Switches زۆر خێراتر ئیش دەکات وە کەمتر توشى لە ناوچوونى زانیارەکان دەبێت,وە هەمان شێوەى Hubـى هەیە

ڕۆوته - Router

ڕۆوتەر بەکاردێت بۆ ناردنى زانیارى لە نێوان دوو ڕایەڵەى جیاواز یان زیاتر,وە ئیش دەکات لە network layer,هەروەها بەکاردێت لە نێوان LAN,WAN بەستنەوەیان بەیەکەوە,

دروستكردنی وایه‌ری ڕایه‌ڵه‌

لێرە باسى دروستکردنى وایەرى ڕایەڵە دەکەین,وە چى پێویستە هەبێت,وە جۆرەکانى وایەرى ڕایەڵە هەموو ئەمانە کە پەیوەندى بە دروستکردنى وایەرى ڕایەڵەوە هەیە لێرە باسى دەکەین,

پێداویستی

١- وایەر:چەند جۆرێکى هەیە هەر جۆرێک بۆ مەبەستى خۆى بەکاردێت بەڵام به‌ گشتی سێ جۆر وایه‌ر به‌کار ده‌هێنین له‌ ڕایه‌ڵه‌دا:

  • Coaxial Cable: ئه‌م جۆره‌ وایه‌ره‌ له‌ کۆندا زیاتر به‌ کارهاتووه‌، که‌ توانای زۆر که‌مه‌و کارکردن له‌گه‌ڵیدا ئاڵۆزه‌.ئه‌م وایه‌ره‌ هه‌مان وایه‌ره‌ که‌ له‌ پێک به‌ستنی ئالیاری تیلفزیۆن و سه‌ته‌لایت دا به‌کار دەهێنرێت,
  • Unshielded Twisted-Pair (UTP) Cable: ئه‌مه‌ باوترین و هه‌رزانترین جۆری وایه‌ره‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا.ته‌نها کێشه‌یه‌کی هه‌یه‌، که‌ سوڕه‌ کاره‌باییه‌کانی ده‌وروبه‌ر ( ڕووناکی، کاره‌با، شه‌پۆله‌ ڕادیۆیه‌کان) کاری تێده‌که‌ن و له‌ خێرایی که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.هه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ وای کرد که‌ جۆری سێهه‌م دروست بکرێت.


  • Shielded Twisted-Pair (STP) Cable: له‌م جۆره‌یاندا توانرا کاریگه‌ری هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر توانای ناردن له‌ وایه‌ره‌کاندا که‌م بکرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌کارهێنانی ئه‌و قاوغه‌ی له‌ ده‌وری Twisted-Pair کاندا پێچرا.

به‌ گشتی هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باس کران هیچیان توانایان له‌ 100تا 200 مه‌تر زیاتر نه‌بوو، پاش ئه‌و دووریه‌ داتاکان ده‌فه‌وتان و وون ده‌بوون، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌و توانایه‌ی که‌ بتوانن جۆره‌ وایه‌رێکی نوێ دروست بکه‌ن، ئامێرێک دروست کرا که‌ پێی ده‌وترێت Repeaters (بەهێزکەر).ئه‌م ئامێره‌ له‌ نێوان وایه‌ره‌کاندا له‌ دووری هه‌ر 100 تا 200 مه‌ترێکدا به‌کار ده‌هێنرا، کاری ئه‌م ئامێره‌ : وه‌رگرتن و نوێ کردنه‌وه‌ی داتاکان بوو.که‌واته‌ ئه‌گه‌ر بتویستایه‌ بۆ دووری 5کم وایه‌ر ڕابکێشیت، ده‌بوو مه‌سره‌فێکی زۆر بکه‌یت ، هه‌م له‌ کڕێنی وایه‌ر وه‌ هه‌م له‌ کڕینی Repeaters,بۆیه‌ بیر له‌ دروستکردنی جۆرێکی نوێ کره‌یه‌وه‌

  • Fiber-Optic Cabling: ئه‌م جۆره‌ توانایه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌، که‌ به‌کار ده‌هێنرێت بۆ دووریه‌کی زۆر به‌ توانایه‌کی زۆر که‌ زۆر کات خۆی ده‌دات له‌ 40Gbps, هه‌ر چه‌نده‌ کارکردن له‌م جۆره‌ وایه‌ره‌دا شاره‌زایه‌کی ته‌وا‌وی ده‌وێت.ئه‌م جۆره‌ وایه‌ره‌ به‌ هیچ جۆرێک ناکه‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری سوره‌ کاره‌باییه‌کانی ده‌وروبه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی ڕووناکی (لیزه‌ر) داتا ده‌گوێزێته‌وه به‌ ناو ڕێڕه‌وێکی شوشه‌دا.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ئه‌م وایه‌ره‌ شووشه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ نابێت زۆر بنوشتێنرێته‌وه‌.ئه‌م وایه‌ره‌ به‌ گرانترین جۆری وایه‌ر داده‌نرێت، به‌ هۆی ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ به‌رزانه‌ی که‌ هه‌یه‌تی. وه‌ ئێستاکه‌ سوود له‌م جۆره‌ وایه‌ره‌ ده‌بینرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت له‌ نێوان ووڵاتاندا.هه‌رچه‌نده‌ به‌ده‌ر له‌ وایه‌ر، توانراوه‌ سوود له‌ (بێ ته‌ل) ببینرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت . به‌ڵام به‌قه‌د Fiber-Optic سه‌رکه‌وتو نه‌بووه‌.چونکه‌ ئامێره‌کانی بێته‌ل (سه‌حن و ئێڵمپی) له‌ ڕۆژانی به‌فر بارین و خۆڵبارین و ڕه‌شه‌بادا، توانای خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ هه‌تا ئێستاکه‌ش له‌ نێوان ووڵاتی ڕووسیا و ئێران، وه‌ ئه‌وروپای باشور و ووڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر وایه‌ری Fiber-Optic ‌به‌ کار ده‌هێنرێت


٢-په‌یوه‌ندی:شتێك هه‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی وایه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌،له‌ سیسته‌می جیهانی شتێك هه‌یه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ویش پێ ده‌ڵێن RJ-45 كه‌ RJ كورتكراوه‌ی Registered Jackـه‌,وە دوو جۆرى هەیە,

  • RJ-45 : ئه‌م جۆره‌ له‌گه‌ڵ وایه‌ره‌کانی ڕایه‌ڵه‌ به‌کار ده‌هێنرێت که‌ له‌ چوار Twisted-Pair پێک دێت.
  • RJ-11 : ئه‌م جۆره‌ له‌گه‌ڵ وایه‌ری تیلفۆن به‌کار ده‌هێنرێت و له‌ دوو تاڵ واته‌ یه‌ک Twisted-Pair پێک دێت.

سه‌رنج: هه‌ر Twisted-Pair وایه‌ دوو Pair، که‌واته‌ چوار Twisted-Pair واته‌ چوار چووت له‌ Pair که‌ ده‌کاته‌ 8 Pair ,مه‌به‌ست له‌ هه‌ر Pair واته‌ (تاڵێک).


٣-Crimper:ئه‌م ئامێره‌ به‌كاردێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هەر جۆرێکى RJ له‌گه‌ڵ وایه‌ره‌كه‌،

٤-كه‌ته‌ر:‌بۆ بڕینی وایه‌ره‌كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت زۆر باش ده‌بێت،

دروستکردنى وایەر

بۆ دروستکردنى وایەرى ڕایەڵە وەک لەسەرەوە باسمان کرد دەبێت هەموو پێداویستى دروستکردنى وایەرى ڕایەڵەت هەبێت,وە لێرە باسى چەند جۆرێکى دروستکردنى وایەرى ڕایەڵە دەکەین,سەرەتا واز له‌ Coaxial Cable ده‌هێنین، چونکه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌کار ناهێنرێت، پێم وابێت هه‌موومان ده‌زانین که‌ وایه‌ری نێوان ئالیار و تیلفزیۆن ببه‌ستین.وە واز له‌ Fiber-Optic ده‌هێنین، چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ وه‌ک ووتم ته‌نها له‌ ڕایه‌ڵه‌ زۆر گه‌وره‌کاندا به‌کار ده‌هێنرێت. و کارکردن له‌م جۆره‌دا پێویستی به‌ ده‌وره‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌.ئه‌و جۆره‌ی ئێستاکه‌ له‌ نێو ماڵ و دام و ده‌زگاکاندا به‌کار ده‌هێنرێت بریتیه‌ له‌ UTP , STP, SFTP,

ڕەنگەکانى بەستنى Straight

سێ جۆرى بەستنى وایەرى ڕایەڵە هەیە:

  • Straight:ئەم جۆرەیان بەکاردێت بۆ بەستنەوەى چەند کۆمپیوتەرێک بەیەکەوە,دەبێت لەم کاتە Hubـێکەت هەبێت,بەستنى ئەم جۆرە زۆر ئاسانە,لەبەر ئەوەى هەموو ڕەنگەکان بەرامبەر یەکترى دەبێت,بەڵام خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوو جۆر ستاندارت هه‌یه‌ Standard A Standard B,وە بەشێوەى Standard A باسى دەکەین,که‌واته‌ ئێستا ئه‌و لایه‌ی وایه‌ره‌که‌ که‌ ده‌یبه‌ستیت به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ته‌وه‌ به‌ به‌کارهێنانی RJ-45 به‌ شیوه‌ی Standard A ڕێزبکه‌ به‌م جۆره‌
1 White/Green 
2 Green 
3 White/Orange
4 Blue 
5 White/Blue 
6 Orange
7 White/Brown 
8 Brown
ڕەنگەکانى بەستنى Crossover

بەهەمان شێوە بۆ سەرەکەى تریش بەم شێوەیە بیبەستە,

  • Crossover:له‌ نێوان دوو ئامێری وه‌ک یه‌کدا به‌کار ده‌هێنرێت. دوو کۆمپیوته‌ر، دوو switch، دوو router یان دوو hub,چۆنێتی دروستكردنی وایه‌ری Crossover ئه‌م جۆره‌یان زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ Straight له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ته‌نها بۆ نێوان دوو كۆمپیوته‌ر ده‌بێت وه‌ پێویستی به‌ هیچی تر نییه‌ وه‌ك Hub،ده‌بێت زۆر ئاگاداری ڕه‌نگه‌كان بین له‌ كاتی دروستكردنی ئه‌م جۆره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان كه‌مێك تێكه‌ڵ ده‌بێت،سه‌ێری ئه‌مه‌ بكه‌
White/Green     ->   White/Orange
Green           ->   Orange
White/Orange    ->   White/Green
Blue            ->   Blue
White/Blue      ->   White/Blue
Orange          ->   Green
White/Brown     ->   White/Brown
Brown           ->   Brown

ئه‌گه‌ر به‌ جوانی سه‌ێری بكه‌یت ده‌بینیین به‌م شێوه‌ییه‌،

1 -> 3
2 -> 6
3 -> 1
  • Rollover:ئه‌م جۆره‌ پێکبه‌ستنه‌ له‌ کاتێکدا به‌کارده‌هێنرێت که‌له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت serial port هه‌بێت و بته‌وێت بیبه‌ستیت به‌ console portـی راوته‌ر یان سویچ.ئه‌م جۆره‌ بۆ configure به‌کارده‌هێنرێت.

به‌ستنه‌وه‌ی دوو كۆمپیوته‌ر به‌یه‌كه‌وه‌

بەستنەوەى دوو کۆمپیوتەر زۆر ئاسانە,لەبەر ئەوەى لەسەرەوە فێر ئەوەى بووین,کە چۆن وایەرى ڕایەڵە دروست دەکەین,لێرە پێویستمان بە جۆرى بەیەک بەستنى Crossoverـە,بەڵام جۆرى Straight بۆ ئەم کارە نابێت,لەبەر ئەوەى ئەم جۆرە بۆ بەستنەوەى چەند کۆمپیوتەرێک بەستنەوەى بە Hub,ئەم پێکبه‌ستنه‌,ساده‌ترین جۆری پێکبه‌ستنه‌ و و پێی ده‌وترێت peer-to-peer سوودی زۆری لێده‌بینرێت به‌ تایبه‌ت له‌ ماڵ دا بۆ

  • بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ته‌نها یه‌ک هێڵی ئینته‌رنێت بده‌یته‌ دوو کۆمپیوتەر,
  • بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوو کۆمپیوته‌ر ته‌نها یه‌ک چاپکه‌ر به‌کاربهێنن.
  • بۆ بەشکردنى فایل,

بەشکردنى فایل چیه‌؟ بۆ نمونه‌ له‌ کۆمپیه‌ته‌ری یه‌که‌م فایلێکت هه‌یه‌، ده‌توانیت ئه‌م فایله‌ وا لێبکه‌یت که‌ لای کۆمپیه‌ته‌ری دووه‌میش ببینرێت و ئه‌ویش بتوانێت گۆڕانکاری بکات له‌و فایله‌دا، له‌م کاته‌دا به‌و جۆره‌ فایله‌ ده‌ڵێن فایلێکی بەشکراو,

نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر بەشکردنى فایل: له‌ مۆزه‌خانه‌یه‌کدا که‌ چوار پرسگه‌ی هه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ناو و ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ بزانێت که‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ده‌که‌ن. له‌م کاته‌دا دێین 5 کۆمپیه‌ته‌ر پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستین، یه‌کێک بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و چواره‌که‌ی تریش بۆ هه‌ر چوار پرسگه‌که‌. له‌لایه‌ن مدیره‌وه‌ فایلێکی Excel دروست ده‌کرێت که‌ بریتیه‌ له‌ خشته‌یه‌ک. ئه‌م فایله‌ بەش ده‌کرێت بۆ هه‌موو کۆمپیه‌ته‌ره‌کانی پرسگه‌کان که‌ ژماره‌یان 4 کۆمپوته‌ره‌. ڕۆژانه‌ ئه‌م 4 کۆمپیوته‌ره‌ زانیاری نوێ زیاد ده‌که‌ن بۆ فایله‌که‌ و ڕاسته‌وخۆش به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاکه‌ ده‌توانێت ئاگاداری ناو و ژماره‌ی میوانه‌کان بێت و بیان هێڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌رشیف.

جێبەجێکردنى هەنگاوەکانى نوسینى IP

جێبەجێکردنى هەنگاوەکان

دواى ئەوەى وایەرەکەمان بە جوانى دروستکرد,دەیبەستین لە هەر دوو کۆمپیوتەرەکە,ئەم هەنگاوانەى خوارەوە جێبەجێ دەکەین,

کرتەى ڕاست بکە لەسەر My Network Places دواى ئەوە لە خوارەوە نوسراوە Properties دواى ئەوە پەنجەرێکى تر دەکرێتەوە لە ناو ئەم پەنجەرەیە ئایکۆنێکى تێدایە نوسراوە Local Area Connection لەوانەیە هەندێک کۆمپیوتەر ئەمەى تێدا نەبێت,

  • له‌وانه‌یه‌ تعریفی Ethernet نه‌كرابێت،
  • هه‌ندێک كۆمپیوته‌ری كۆن هه‌یه‌ شوێنی LANـی نییه‌،

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایكۆنی تێدا بوو كرته‌ی ڕاستی له‌سه‌ر بكه‌ له‌ خواره‌وه‌ نوسراوه‌ Properties دوای ئه‌وه‌ په‌نجه‌رێكی تر ده‌كرێته‌وە,دواى ئەوە پەنجەرێکى تر دەکرێتەوە لە ناو ئەم پەنجەرەیە نیشانى ڕاست بدە لە Internet protocol(TCP/IP) دواى ئەوەى لە خوارەوە کرتە بکە لەسەر Propertiesدواى ئەوە پەنجەرێکى تر دەکرێتەوە تۆیش کرتە بکە لەسەر Use the Following IP address چالاك بكه‌،دوای ئه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئه‌و دوو خانه‌یه‌ پڕبكه‌ره‌وه‌,ئەتوانى هەر IPـێک بنوسیت لە دوو خانەیە,

سه‌باره‌ت بە IPـەکان: ده‌توانیت هه‌ر ڕه‌نجێک له‌ IP به‌کار بهێنیت، به‌مه‌رجێک هه‌ردوو IP له‌ یه‌ک ڕه‌ینجدا بن. بۆ نموونه‌ بۆ کۆمپیوته‌ری یه‌که‌م 10.10.10.0.22 بۆ نموونه‌ بۆ کۆمپیوته‌ری دووه‌م 10.10.10.0.23

سه‌باره‌ت به‌ Subnet maskـه‌کانیان،پاش نووسینی IPـیەکان‌، دوگمه‌ی Tab له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیلی کۆمپیه‌ته‌ره‌که‌ت داگره‌، ڕاسته‌وخۆ subnet mask بۆ ده‌نوسێت.بە هەمان شێوە هەمان کار دەکەیت بۆ کۆمپیوتەرى دووەم,ئیتر ئیشى پێ بکە,