دەربارەى ڕایەڵە بە زمانى کوردى

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

ئەتوانى بە هۆى ڕایەڵەوە کۆمەڵێک کۆمپیوتەر ببەستیت بەیەکەوە بە هەر ڕێگاێکى ڕایەڵە بێت کە لە خوارەوە باسى دەکەین,بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ئەنتەرنێت کرتە لەسەر مێژووی ئینته‌رنێتبکە,


ڕایەڵە چییە؟

ڕایەڵە:واته‌ پێکه‌وه‌به‌ستنی دوو ئامێری وه‌ک (دوو کۆمپیوته‌ر، دوو مۆبایل، دوو چاپکەر.....هتد).جا ئه‌و پێکه‌وه‌به‌ستنه‌ له‌ ڕێگه‌ی وایه‌ر، یان بێته‌ل، یان بلوتوس، یان هه‌ر ئامرازێکی تره‌وه‌ بێت.ساده‌ترین جۆری ڕایەڵە بریتیه‌ له‌ پێکەوەبه‌ستنی دوو کۆمپوته‌ر به‌بێ به‌کارهێنانی هیچ ئامێرێکی تر، که‌ ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێتpeer-to-peer ،هەروەها ئەتوانى لە ڕێگاى ڕایەڵەوە بەهۆى هەندێک زانیارى و سەرچاوە پەیوەندى بگریت بە ئەنتەرنێتەوە,

سوودی ڕایەڵە له‌ چیدایه‌؟

پێش ئه‌وه‌ی به‌ ساده‌یی باسی سووده‌کانی بکه‌ین پێویسته‌ بزانیت که‌ (ئینته‌رنێت بریتیه‌ له‌ ڕایەڵەیەکی گه‌وره‌) سه‌ره‌تای دروست بوونی ئینتەرنێت بریتی بووه‌ له‌ پێکه‌وه‌ به‌ستنی ته‌نها دوو کۆمپیوته‌ر پاشان کۆمه‌ڵێک کۆمپوته‌ر له‌ یه‌ک جێگادا، پاشان پێکه‌وه‌ به‌ستنی چه‌ند کۆمپیوته‌رێک له‌چه‌ند بینایه‌کی نزیک به‌یه‌کدا، پاشان پێکه‌وه‌ به‌ستنی هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کان له‌ شارێکدا، پاشان پێکه‌وه‌ به‌ستنی کۆمپیوته‌ری چه‌ند شارێک پاشان چه‌ند ووڵاتێک، هه‌تا گه‌شته‌ ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانی جیهان پێکه‌وه‌ ببه‌ستین و ناوی بنێین (ئینته‌رنێت).هەروەها هەندێک سودى ترى هەیە لەوانە:

  • پاشەکەوتکردنی کات.
  • بڕی پاره ی تێچوو‌ Coast
  • ئاسانکاری کاروباری هاوڵاتی له‌ دام و ده‌زگاکاندا

بۆ نموونه‌:گه‌ر له‌ کۆندا بتویستبایه‌ نامه‌یه‌ک بنێریت بۆ ئه‌وروپا، ده‌بوایه‌ پۆستت بکردایه‌ و پاره‌یه‌کی زۆرت بدایه‌ و ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێت بکردایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسی فه‌وتانی هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ تۆ ده‌توانیت به‌ خۆڕایی و به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌یت. وه‌ چه‌ندین کاری تری وه‌ک (بازرگانی و نێوه‌نده‌کانی ئاڵوگۆڕی پاره‌، نێوه‌نده‌کانی کڕین و فرۆشتن.....هتد)


دابەشکردنى ڕایەڵە

ئەمەى خوارەوە هەندێک لە جۆرەى دابەشکردنى ڕایەڵەیە,

ڕێگاى پەیوەندیکردن

ڕایەڵەى کۆمپیوتەر ئەتوانى جیاى بکەیتەوە وە دابەشى بکەیت لە ڕێگاى یەکێک لە ته‌كنۆلۆژیای ڕەقەکاڵا یان نەرماڵا هەروەها بە ئەتوانى ئەمانە بەکاربهێنیت بۆ بەستنەوەى ڕایەڵە بەیەکەوە له‌وانه‌:

  • Optical fiber
  • Ethernet
  • Wireless LAN
  • HomePNA
  • Power line communication

ئه‌توانی به‌كێك له‌وانه‌ به‌كاربهێنیت بۆ به‌كارهێنانی ڕایه‌ڵه‌،Ethernetبه‌كاردێت به‌ شێوه‌ێكی فیزیایی وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌لاین پارچه‌كانه‌وه‌ وه‌ك،hubs, switches, bridges یان routers

Wireless LAN ئه‌مه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌ دیزاین كراوه‌ بۆ بستنه‌وه‌ی پارچه‌كان به‌ بێ وایه‌ر،ئه‌م پلرچانه‌ له‌ ڕێگای radio waves یان infrared نیشانه‌ ده‌نێرێت وه‌ بۆ ناردنێكی مامناوه‌ند،

پێوەر

بۆ ئه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌ به‌كاربهێنین ده‌بێت له‌ ڕێگای یه‌كێك له‌ دابه‌شكردنی ڕایه‌ڵه‌ به‌كاربهێنین لەوانە:

  • LAN - كورتكراوه‌ی Local Area Network
  • WAN - كورتكراوه‌ی Wide Area Network
  • MAN - كورتكراوه‌ی Metropolitan Area Network
  • PAN - كورتكراوه‌ی Personal Area Network
  • VPN - كورتكراوه‌ی Virtual Private Network
  • CAN - كورتكراوه‌ی Campus Area Network
  • SAN - كورتكراوه‌ی Storage Area Network

هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر هه‌یه‌،هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ به‌كاردێت بۆ ڕایه‌ڵه‌،وه‌ بۆ هه‌ر شوێنێك یه‌كێك له‌وانه‌ به‌كاردێت،

نەخشەى پێکەوە بەستن

ڕایه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌ر دابه‌شده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌شێكی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ر دانه‌ێكی ڕایه‌ڵه‌ بۆ نموونه‌,Active Networking, Client-server لەگەڵ Peer-to-peer

ئەمە وێنەى جۆرەکانى تۆپۆلۆژی ڕایەڵەیە

تۆپۆلۆژی ڕایەڵە

ڕایەڵەى کۆمپیوتەر چەند جۆرێکى هەیە بە شێوەى ئەندازایارى دەبەسترێت,لەوانە,bus network, star network, ring network, mesh network, star-bus network, tree or hierarchical topology network هەر یەکە لەمانە ڕێگایەکە بۆ بەستنەوەى پارچەکانى ڕایەڵى کۆمپیوتەر بەیەکەوە,هەریکە لەوانە سودى خۆى هەیە لە بەکارهێنانى ڕایەڵە,هەریکە لەمانە زانیارى دەنێرن بە شێوەى ژمارەى


جۆرەکانى ڕایەڵە

ئەمانەى خوارەوە جۆرەێکە لە ڕایەڵەى کۆمپیوتەر,وەک لەسەرەوە باسکراوە

ڕایەڵەى ڕووبەر تاکەکەسى Personal area network

PAN كورتكراوه‌ی personal area networkـە ئەمە جۆرێکى ترە لە ڕایەڵەى کۆمپیوتەر بەکاردێت بۆ پەیوەندى نێوان هەموو پارچەکانى کۆمپیوتەر تەنها بۆ یەک کەس بەکاردێت,بۆ نموونە هەندێک لە پارچەکانى ڕایەڵى ڕووبەرى تاکەکەکی وەک, printers, fax machines, telephones, PDAs لەگەڵ scanners,ئەمە جۆرەیان دەبێت ٢٠-٣٠ پێ یان ٦-٩ مەتر بێت,

Local area network

ئەمە جۆرێکى ترە لە ڕایەڵەى کۆمپیوتەر ئەمە بۆ شوێنێکى بچوک دەبێت وەک ماڵ,فەرمانگە,یان گرووپێک بینایی بچوک بێت وەک,قوتابخانە,یان فڕۆکەخانە,ئەم ڕایەڵە ناوخۆیە لە ڕێگاى Ethernetـەوە دەبێت,هەروەها شێوەێکى ستاندەرى تازە دروست بوو ITU-T,G.hn ئەمە ڕێگایەکە بۆ بەستنەوەى ڕایەڵەى ناوخۆى لەگەڵ وایەرى ماڵەوە لە ڕێگاى یەکێک لە ئەمانە coaxial cables, phone lines لەگەڵ power lines.

بۆ نموونە لە کتێبخانەێک لە ڕێگاى LANـەوە هەر پارچەێکى ناوخۆى بێت پەیوەندى بکەیت بۆ نموونە پرنت یان هەر شتێکى تر بێت وە لەگەڵ ئەوە پەیوەندى بکەیت بە ئەنتەرنێتەوە,هەروەها یان لە ڕێگاى کۆمپیوتەرى تاکەکەسى دەبێت وایەرى (Cat5) cable بەکاربهێنیت لەڕێگاى پرۆتۆکۆلى سیستەمى IEEE 802.3 وە ئەم سیستەمى پەیوەندى هەیە لە نێوان پارچەکان تا کۆتایی پەیوەندى دەگریت بە ئەنتەرنێتەوە,بەڵام دەبێت زۆر ئاگادار بین ئەم ڕایەڵە بۆ ڕووبەرێکى زۆر نابێت,دەبێت جۆرەکانى ترى ڕایەڵە بەکاربهێنیت,

Campus area network

Metropolitan area network

ئەم ڕایەڵە بەکاردێت بۆ بەستنەوەى دوو یان زیاتر لە ڕایەڵەێکى LAN یان ڕایه‌ڵی له‌ چوارچێوه‌ی زانكۆێك،به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌كارناهێت له‌ نێوان شاره‌كان،ده‌بێت یه‌كێك له‌م ئامێرانه‌ به‌كاربهێنیت Routers, switches له‌گه‌ڵ hubs بۆ ئه‌وه‌ی MAN دروست بکەین,

ڕایه‌ڵه‌ی ڕووبه‌ربڵاو - Wide area network

Global area network