Openssh: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
(پەڕەی دروستکرد بە «*OpenSSH چییە؟ <nowiki> OpenSSH کورتکراوەی Open Secure Shell ـە وە جێگرەوەیەکی خۆڕاییە بۆ SSH. بەکاردێت ب...»ەوە)
 
No edit summary
ھێڵی ٣٤: ھێڵی ٣٤:
دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.<br />
دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.<br />
تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X-  بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە [[GUI]] نەک هەر  [[CLI]].
تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X-  بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە [[GUI]] نەک هەر  [[CLI]].
ئەمەش ڤیدیۆیەکە بۆ  ڕوونکرنەوەی زیاتر.
[http://www.youtube.com/watch?v=ehupgWCwoWI OppenSHH]
سەرچاوە
[https://help.ubuntu.com/11.04/serverguide/C/openssh-server.html ]
[[Category:Network]]
[[Category:linux]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٤٥، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١١

  • OpenSSH چییە؟

OpenSSH کورتکراوەی Open Secure Shell ـە وە جێگرەوەیەکی خۆڕاییە بۆ SSH. بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردنی ڕاژە و ڕاژەخوازەوە Server & Client یانیش دروستکردنی پەیوەندەی لە نێوان دوو کۆمپیوتەری سەر ڕایەڵەیەک کە سیستەمی کارگێڕیان لینوکس/یونیکس بێت. جا ئەو دوو ئامێرە مۆبایل، کۆمپیوتەر یان tablet ـبن

  • دامەزراندن

لێرەدا چۆنیەتی دامەزراندن و ئامادەکردنی لەسەر دابەشکردنێکی بەربڵاوی لینوکس کە ئەویش ubuntu ـە ڕووندەکەینەوە.
دامەزراندنی ڕاژەخواز

sudo apt-get install openssh-client

دامەزراندنی ڕاژە

sudo apt-get install openssh-server

کاری دامەزراندنمان تەواوکرد.

  • ئامادەکاری

ئامادەکاریەکان لە پەڕگەیەک دەکرێت بەناوی sshd_config کە دەکەوێتە ئێرەوە

/etc/ssh/sshd_config

پێش هەر گۆڕانکاریەک ئێمە پەڕگەکە پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەوەی لەکاتی هەر هەڵەیەک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی ستاندارد. ئەمەش لە ڕێگای ئەم فرمانەوە دەکرێت

sudo cp /etc/ssh/sshd_config /etc/ssh/sshd_config.original

یەکێک لە بەربڵاوترینی گۆڕانکاریەکان لەم پەرگەیە ئەوا گۆڕینی ژمارەی پۆرتە. ssh وەکو ستاندارد پۆرتی 22 بەکاردەبات، بۆ زیادکردنی پاراستن دەکرێت ژمارەی پۆرتەکە بگۆڕیت.
بۆ گۆڕین دەبێت پەڕگەی sshd_config بکەیتەوە لەوێ ژمارە 22 بکە بەژمارەی ئەو پۆرتەی کە خاڵیە واتە هیچ چالاکیەکی تری لەسەر نییە و بەتاڵە بۆ نمونە پۆرتی 2222.

  • پەیوەندی دروستکردن

ئێستا ئێمە کاری دامەزراندن و ئامادەکاریمان تەواوکرد. لەم بەشەدا باسی چۆنیەتی پەیوەندی دروستکردن دەکەین.
بۆ نمونە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی لەسەر دوو کۆمپیوتەر دروست بکەین بەم ناوانە chawg و kurditgroup
chawg ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیتەی 192.168.42.131،
kurditgroup ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیەتی 192.168.42.30

Note= تێبینی گرنگ: زۆر گرنگە کە ژمارەی ئایپیەکان هەمان range ـیان هەبێت

ئێستا لە کۆمپیوتەری chawg ەوە دەمانەوێت kurditgroup بکەینەوەو کارەکان ڕاپەڕێنین
terminal بکەوە ئەمەی تێدا بنووسە

ssh -X kurditgroup@192.168.42.30

دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X- بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە GUI نەک هەر CLI.

ئەمەش ڤیدیۆیەکە بۆ ڕوونکرنەوەی زیاتر. OppenSHH


سەرچاوە [١]