PHP

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٩:٠١، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە لایەن Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) (New page: = پێشەکی = left|thumb|95px|لۆگۆی php ئەم زنجیرە وانانەی لێرەوە بەزمانی کوردی دەنوسرێن، زادەی بی...)

پێشەکی

لۆگۆی php

ئەم زنجیرە وانانەی لێرەوە بەزمانی کوردی دەنوسرێن، زادەی بیری تاکەکەسی خۆمان یان کەسێکی چــــاوگ نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای دەق بەدەقی ئەو وانە زانستی و دروستانەیە کەلەسەرچاوی فەرمی فێربوونی PHP/Manual ڕاژە دەکرێت. ئەم وانانە لە یەکەم هەنگاوە تاوەکو دواهەمین هەنگاو لەفێربوونی ئەم زمانە بەردەوام دەبێت. تەنها وەکو خوێنەر ئاگاداری ئەوەبە کەئەم بابەتانە نوێدەکرێتەوە و پێویستی بەچاکردنەوە و زۆرکردنی بەردەوام هەیە. هەروەکو ئێمە دەنوسین جەنابیشت دەتوانیت دەستکاری بکەیت و چاکیان بکەیتەوە یان دەرکردن و زۆرکردنی تێدابکەیت. لەکۆتایی ئەم وانانەدا دەیکەین بەپەرتووکێکی ئەلیکترۆنی تاوەکو زیاتر سوودمەندبن.

پێداویستی

  • بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم زمانە فێربیت، دەبێت زمانی‌ HTML بەدروستی بزانیت، ئەگەر لەیەکێک لەزمانە گەورەکانی وەکو C و JAVA شارەزاییت هەبێت. زۆر پێشینەیەکی باشت بڕیوە و ئاسانتر ڕوونترە لەلات. بۆ فێربوونی HTML چاو لێرە بکە.
  • پاشان پێویستە کەدەستکاریکەرێکی/نوسەرێکی باشت هەبێت بۆ ئەم کارە، لەکاتی ئێستادا دەستکاریکەری خۆڕایی زۆرن و کارەکان بەسەرکەوتوویی بێخەوش ڕادەپەڕێنن، لەوانە:

تێبینی: هەموو نوسەرەکانی WYSIWYG ئامۆژگاری نەکراوە بۆ نوسینی کۆدەکان و شارەزایی لێیان بەڵگەی شارەزایی نییە لەهیچ زمانێک، نوسەری WYSIWYG وەکو FrontPage & Dreaweaver


دەستکاریکەرێک بۆ نوسینی کۆدەکان

  • لەکۆتاییدا تۆ پێویستت بەوەیە ڕاژەیەک هەبێت کۆدەکانی PHP لەسەر وەگەڕبخەیت، ڕاژەخواز زۆرن، لێرەدا بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ئامۆژگاری دەکەین بە XAMPP :

بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز

XAMPP هەرچەندە ڕاژەخوازی تر زۆرن بۆ ئەم کارە بەڵام بەگشتی ئەوە بەبنەڕەت دەزانین.

بۆ بەکارهێنەرانی لینوکس

گورزەی Mysql-Server و Phpmyadmin و php دابمەزرێنە. ئەم سەرەتا و پێداویستیانە بناغەی وانەکانی داهاتووە، دەبێت بەدروستی و بەبێ هیچ کێشەیەک کارەکان ئەنجام بدەیت و لەبچوکترین کێشە بەدوای چارەسەر بگەڕێی و لەمەکۆکان بینوسیت.

  • لەئوبونتو و دێبیان
# apt-get install apache2 apache2-doc php5 php5-mysql mysql-server phpmyadmin 
  • فیدۆرا
# yum install apache2 apache2-doc php5 php5-mysql mysql-server phpmyadmin

پشکنینی ڕاژە

بۆئەوەی زانیاری لەسەر دامەزراندن و جۆری هەڵبژاردنەکانی PHP بزانیت لەسەر ئەو ڕاژەیە وەکو گۆڕاوەکان و بەستەری سەرەکی و GD Lib کەلەم ڕۆژەدا گرنگی تایبەتی هەیە دامەزراندنی لەسەر ڕاژە و زۆری تر وەکو نرخی بارکردن و بیرۆکە. لەپەڕەیەکی نوێدا ئەم کۆدە دابنێ:

<?php
phpinfo();
?>

بۆ نمونە ناوی بنێ phpinfo.php و باربکە بوخچەی سەرەکی و بانگی بکە لەوێبگەڕ:

 http://localhost/phpinfo.php

دەبێت زانیاریەکان نیشان بدات.

دروستکردنی پەڕەیەکی PHP

کۆدەکانی php هەموو کات لەنێو کۆدەکانی html بنیات بنرێت، بۆچوونە ناو مۆدولی PHP ــیەوە دەبێت بە <?php دەستپێدەکات و کۆتاییهێنان بەم مۆدە بە ?> دەبێت. ئەم جۆرە شێوەپێدانە باوترین و گونجاترینە و بەخانەخوێکە دەڵێت کەلەنێو ئەم دوو هێمایەدا کۆدی php هەیە و ڕاژەکارەکە بەوپێی هەڵبژاردنە و ڕێکخستنانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات. وە مەرجە هەمووکات پەڕەکان بە .php کۆتایی بێت. ئەمەش بەشێوەیەکی بنەڕەت ئێستا باوە، هەرچەندە لەلایەن بەڕێوبەری سیستەمەکەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێت. نمونەیەکی ئاسایی:


<?php
echo "Nmunei kodêkî PHP\n";
?>

وەکو ئاماژەمان پێداوە پێشتر، مۆدی php دەتوانرێت تەنها لەو شوێنە بانگ بکرێت کەدەتەوێت، بۆ نمونە:


<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>
<!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Strict//EN"
    "http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-strict.dtd">
<html xml:lang="en" lang="en">
    <head>
        <title>Sillaw</title>
    </head>
    <body>
        <?php
        echo "<p>Lêre kodekanî PHP  bnûse</p>\n";
        ?>
    </body>
</html>

بەم نمونەیە دەمانەوێت بڵێین ئەو کۆدەی لەنێو مۆدەکەدا نەنوسراوە وەکو php مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و دەدرێتەوە بەوێبگەڕ بۆخوێندنەوەی وەکو خۆی بەبێ ئەوەی بچێتەوە ڕاژەکەوە لەوێ بەئامێری php وەگەڕبخرێت و ئەنجا بدرێتەوە بەوێبگەڕ. ئەم ڕۆیستن و خوێندنەوەی لەلایەن ڕاژەکار و ڕاژەخواز و پاشان دانەوەی بەوێبگەڕ گرنگترین بنەمایە لەمەدوا بۆ تێگەشتن لەزیندویی و خۆکاری ئەم زمانە. ئەگەر سەرنجی بدەیت دەبینیت لەسەرەتای کۆدەکاندا ئەم دێڕە هەیە:


<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>

ئەمە بریتییە لەheader وە بوونی ئەمە بەو واتایەیە کەچیتر پێویستت بە setcookie و Header نابێت بۆ ڕێکخستنی.


ڕیزبەند و دەرەنجام [Output and strings]

سەرنج [Comments]

گۆڕاوەکان [Variables]

کردەهێما [Concatenation operator]

ژمارەکان [Numbers]

بیرکاری [Calculation with numbers]