Pidgin

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٢١:١٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە لایەن Kurdish EAgle (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەیەک دروست کرا بە ''''Pidgin''' (پێشتر ناونرابوو '''Gaim''') ڕاژەخوازێکی دەستبەجێی پەیامکردنی فرە-سەکۆیە، بنچینەکر...')

Pidgin (پێشتر ناونرابوو Gaim) ڕاژەخوازێکی دەستبەجێی پەیامکردنی فرە-سەکۆیە، بنچینەکراوە لەسەر ژێدەرگەیەک بە ناوی Libpurple. Libpurple پاڵپشتی هەیە بۆ زۆربەی کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ. ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات بۆ چوونەژوورە لە خزمەتگوزاری هەمەجۆری جیاواز لە یەک نەرمەکاڵاوە.
ژمارەی بەکارهێنەرانی Pidgin لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ٣ ملیۆن بەکارهێنەر خەمڵێندرا. هەردوو Pidgin لەگەڵ libpurple بریتیین لە نەرمەکاڵای خۆڕا. وەشێندراوە لەژێر مەرجەکانی ڕێپێنامەی گشتی GNU.

هێمای Pidgin

کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان

ئەو کۆنووسانەی خوارەوە بە فەرمی پاڵپشتی کراون لەلایەن libpurple 2.6.4 ،بەبێ هیچ زیادکراوێک یان پێوەکراوێک.


هەندێک لە ڕاژەکانی XMPP گوێزەرەوەکان دەدەن. کە ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات بە گەیشتن بەکاربەری ڕایەڵەکان لەسەر بەکارهێنانی کۆنووسەکانی non-XMPP ،بەبێ پێویستکردن بە دامەزراندن پێوەکراوەکان یان نەرمەکاڵا زیادەکان ،پاڵپشتی Pidgin بۆ XMPP واتە ئەو گوێزەرەوانە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بە پێچەوانەی کۆنووسە پاڵپشتی نەکراوەکان. نەک تەنها کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ ،بەڵکو کۆنووسەکانی بەکارهاتوو بۆ SMS(کورتە پەیام) یان پۆستی ئەلیکترۆنی.