ProFTPD: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
(پەڕەی دروستکرد بە «thumb|left|100px|لۆگۆی سەرەکی ==پێشەکی== ئاشکرایا داوانامەی FTP هەتا ئەمڕۆش یەکێک...»ەوە)
 
No edit summary
ھێڵی ١٠: ھێڵی ١٠:
<source lang='bash'>sudo apt-get install proftpd</source>
<source lang='bash'>sudo apt-get install proftpd</source>
لە دوای پێدانی تێپەڕەووشە هەنگاوەکان خۆکارانە دەڕۆنە پێشەوە. تەنها پرسیارێک لێت بکات ئەوەیە کە دەتەوێت ڕاژەیەکی سەربەخۆ standalone دامەزرێنی یانیش بەشێک بێت لە inetd. ئێمە دەمانەوێت وەکو ڕاژەیەکی سەربەخۆ دامەزرێت بۆیە standalone دیاریدەکەیەن.

ئێستا ڕاژە دامەزرا. بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژە وای دادەنێین کە ژماری ئایپی ئوبونتوەکەمان ئەمەیە 192.168.0.1. ئێستا دەمانەوێت لە ئامێرێکی ترەوە دەستمان بگات بە پەڕگەکانی ئوبونتو کە ڕاژەکەمانی لەسەر نووسراوە.
ئەمە لە وێبگەڕ یان پەڕگە گەڕێکی وەکو Nautilus ئەمە بنووسە.
ftp://192.168.0.1 داوای  ناوو تێپەڕەووشەئ ڕاژەی ئوبونتودەکات. دوایی پێدانی زانیاریەکان بە درووستی . ئێستا پەڕگەکانی ڕاژەکەمان بە دیاردەکەون. 

==ڕێکخستنەکان==  
==ڕێکخستنەکان==  
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٣:
<source lang='bash'>sudo service proftpd restart</source>
<source lang='bash'>sudo service proftpd restart</source>
ئێستا تۆ بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژەی FTP یەکەت دەبێت ئەمە بنووسی لە وێبگەڕ یانیش لە Nautilus بە نموونە.
ئێستا تۆ بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژەی FTP یەکەت دەبێت ئەمە بنووسی لە وێبگەڕ یانیش لە Nautilus بە نموونە.
ftp://192.168.0.1:2134
== ماڵپەڕی سەرەکی پرۆژە ==
[http://www.proftpd.org/ ماڵپەڕی فەرمی]
[[Category:Linux]]
{{DISPLAYTITLE:ڕاژەی ProFTPD}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٠٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢

لۆگۆی سەرەکی

پێشەکی

ئاشکرایا داوانامەی FTP هەتا ئەمڕۆش یەکێکە لە خێراترین ڕێگاکانی پەڕگە گواستنەوە. بۆ دروستکردنی ڕاژەیەکی FTP ئێمە لێرەدا چۆنیەتی دامەزراندن و کارکردن لەگەڵ ڕاژی proftpd ڕووندەکەینەوە.

==proftpd== بریتیە لە ڕاژەیەکی File Transfer Protocol (FTP) ژێدەرکراوە، لە ژێر مافی GPL داڕێژراوە.زۆر بەهێز و سووکەڵەیە یان بە واتایەکی تر سادەیی و بەهێزیی یەکێکە لە خەسڵەتە هەرە دیارەکانی ئەم ڕاژەیە. وەک نوێترین وەشانی بریتیە لە 1.3.4a کە لە نۆڤەمبەری 2011 وەشێنراوە.

دامەزراندن

کاری دامەزراندن ڕاژەی proftpd لەسەر دابەشکراوی ئوبونتو ڕووندەکەینەوە. کردارەکەمان لەسەر دوایین وەشانی ئوبونتوی ڕوومێز واتە 11.10 ـی 32bitدەبێت. واتا ڕوومێزێکی ئوبونتو وەک ڕاژەیەکی FTP لێدەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕایەڵەیکی ناوخۆیی LAN پەڕگەکانمان بەشبکەین لە نێوان ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بەستراون بە ڕاژە نێوخۆیەکەوە. جێگای ئاماژە بۆکردنە کە ئەو ئامێرانەی بەستراون بە ڕایەڵەکەوە مەرج نییە کە لینوکسیان لەسەربێت بۆ ئەوە دەستیان بگات بە ڕاژەی FTP یەکەمان.

کرداری دامەزراندنی زۆر ئاسانە terminal بکەوەو ئەم دێڕەی پێبدە:

sudo apt-get install proftpd

لە دوای پێدانی تێپەڕەووشە هەنگاوەکان خۆکارانە دەڕۆنە پێشەوە. تەنها پرسیارێک لێت بکات ئەوەیە کە دەتەوێت ڕاژەیەکی سەربەخۆ standalone دامەزرێنی یانیش بەشێک بێت لە inetd. ئێمە دەمانەوێت وەکو ڕاژەیەکی سەربەخۆ دامەزرێت بۆیە standalone دیاریدەکەیەن.

ئێستا ڕاژە دامەزرا. بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژە وای دادەنێین کە ژماری ئایپی ئوبونتوەکەمان ئەمەیە 192.168.0.1. ئێستا دەمانەوێت لە ئامێرێکی ترەوە دەستمان بگات بە پەڕگەکانی ئوبونتو کە ڕاژەکەمانی لەسەر نووسراوە.

ئەمە لە وێبگەڕ یان پەڕگە گەڕێکی وەکو Nautilus ئەمە بنووسە. ftp://192.168.0.1 داوای ناوو تێپەڕەووشەئ ڕاژەی ئوبونتودەکات. دوایی پێدانی زانیاریەکان بە درووستی . ئێستا پەڕگەکانی ڕاژەکەمان بە دیاردەکەون.

ڕێکخستنەکان

هەموو ڕێکخستنەکان دەکەونە پەڕگەیەکەوە بە ناوی proftpd.conf کە دەکەوێتە ئێرەوە.

/etc/proftpd

ئێمە لێرەدا چەند دەستکاریەکی سادە دەکەین بەڵام پێش هەر دەستکاریەک پێشتر پەڕگەکە هەڵدەگرینەوە copy بۆ ئەوەی ئەگەر لەکاتی بەهەڵە دەستکاریکردن بتوانیین دۆخی بنەڕەت بگێڕینەوە. بۆ لەبەر گرتنەوەی پەڕگەی ناوبراو ئەمە لە terminal بنووسە:

sudo cp /etc/proftpd/proftpd.conf /etc/proftpd/proftpd.conf.orginal

تێپەڕەووشەی پێبدەو ئێستا پەڕگەکەت پاشەکەوتکرد. پەڕگەی proftpd.conf.orginal ـت لە

/etc/proftpd

دروستکرد. ئێستانمونەی گۆڕانکاریەک جێبەجێی دەکەین. ئەویش گۆڕانکاریە لە گۆڕینی ژمارەی پۆرتی ڕاژەی FTP یەکەمان ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ڕاژەکەمان. وەک ئاشکرایە داوانامەی FTP بە بنەڕەت پۆرتی ژمارە 21 بەکاردەبات. ڕاژەی proftpd گۆڕینی ئەو ژمارەیە زۆر بە ئاسانی دەکات بەڵام بە مەرجێک ژمارەی ئەو پۆرتەی هەڵیدەبژێرین دەبێت بەتاڵ بێت واتە لەلایەن هیچ پڕۆسەیەکەی تری سیستەمەوە داگیرنەکرابێت. بۆ دەستکاریکردنی ژمارەی پۆرتەکە ئەمە لە terminal بنووسە:

gksu gedit /etc/proftpd/proftpd.conf

دوای پێدانی تێپەڕەووشە ئەم پەڕگەیە دەکرێتەوە. بگەڕێ بە دوای Port دەبینی ژمارەی بەرامبەری 21 ـە. ئێمە بۆ نموونە ئێمە دەیگۆڕین بە 2134. پەڕەکە پاشەکەوت بکە. بۆ جێبەجێ کردنی گۆڕانکاریەکان دەبێت ڕاژەکە دووبارە دابگیرسێنیتەوە restart. ئەمەش بەم شێوەیە دەکرێت:

sudo service proftpd restart

ئێستا تۆ بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژەی FTP یەکەت دەبێت ئەمە بنووسی لە وێبگەڕ یانیش لە Nautilus بە نموونە. ftp://192.168.0.1:2134

ماڵپەڕی سەرەکی پرۆژە

ماڵپەڕی فەرمی