SEO

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٦:٣٥، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە لایەن ئارا (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەیەک دروست کرا بە 'SEO (کورتکراوەی Search Engine Optimization) بە مانای '''ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەری گەڕان''' دێت، واتە ...')
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

SEO (کورتکراوەی Search Engine Optimization) بە مانای ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەری گەڕان دێت، واتە ماڵپەڕ بە شێوەیەک ڕێک بخەیت کە لە ڕیزی پێشەوەی ئەنجامەکانی گەڕاندا بێت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.

ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕئن لە چەند خاڵێکی جۆراوجۆر پێک دێت کە هەموو خاوەن ماڵپەڕ/وێبماستەرێک پێویستە بیان زانێت و جێبەجێیان کات. لەکاتێکدا ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان زۆر سانایە، بەڵام لەلایەن زۆرێک لە خاوەن ماڵپەڕەوە فەرامۆش دەکرێت، بەتایبەت لە نێو ماڵپەڕە کوردییەکاندا کە تا ڕادەیەکی زۆر وێبماستەران لەم لایەنە بێ ئاگان.

لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێت ئەو خاڵانە باس بکرێت کە هاوکار دەبن لە پێشخستنی ئاستی ماڵپەڕەکەت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.