SEO

لە چاوگ
ئەنجامی گەڕان بۆ وشەی چاوگ لە گووگڵ

SEO (کورتکراوەی Search Engine Optimization) بە مانای ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەری گەڕان دێت، واتە ماڵپەڕ بە شێوەیەک ڕێک بخەیت کە لە ڕیزی پێشەوەی ئەنجامەکانی گەڕاندا بێت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.

ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان لە چەند خاڵێکی جۆراوجۆر پێک دێت کە هەموو خاوەن ماڵپەڕ/وێبماستەرێک پێویستە بیان زانێت و جێبەجێیان کات. لەکاتێکدا ڕێکخستنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان زۆر سانایە، بەڵام لەلایەن زۆرێک لە خاوەن ماڵپەڕەوە فەرامۆش دەکرێت، بەتایبەت لە نێو ماڵپەڕە کوردییەکاندا کە تا ڕادەیەکی زۆر وێبماستەران لەم لایەنە بێ ئاگان.

لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێت ئەو خاڵانە باس بکرێت کە هاوکار دەبن لە پێشخستنی ئاستی ماڵپەڕەکەت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.





ناونیشانی گونجاو

یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکان ناونیشانی پەڕەیە. هەر بابەتێک یان وتارێک لە ماڵپەڕەکەتدا یان بە گشتی هەر پەڕەیەک پێویستە ناونیشانێکی تایبەت بە خۆی هەبێت کە گوزارشت لە ناوەڕۆکی پەڕەکە بکات.

  • گرنگە ناونیشان تاک بێت. واتە هەر پەڕەیەک لە ماڵپەڕەکەتدا ناونیشانێکی تاک و تایبەت بە خۆی هەبێت. بوونی یەک ناونیشان بۆ هەموو پەڕەکانی ماڵپەڕێک کاریگەری زۆر لاوەکی دەبێت کە بزوێنەرەکاندا.
  • ناونیشان گرنگ نییە کورت یان درێژ بێت، بەڵام هێندە کورت نەبێت کە کار بکاتە سەر ماناکەی و هێندە درێژیش نەبێت کە سەر لە خوێنەر تێک بدات.