Sun Microsystems

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٦:٠٤، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە لایەن Aras (لێدوان | بەشدارییەکان) (بابەتێکی نوێ)

کۆمپانیای سەن Sun microsystems ساڵی ١٩٨٢ لە لایەن ئەندریاس Andreas von Bechtolsheim ڕەگەز ئەڵمانی و، بیل Bill Joy ، ڤینۆد Vinod Khosla و، سکۆت Scott McNealy کە هەرسێکیان ئەمەریکایین، دامەزراوە. ناوی سەن Sun، لە ڕایەڵەی زانکۆی ستانفۆرد Stanford University Network هاتووە، کە پرۆژەیەک بوو بۆ پێکهێنانی تۆڕێک بۆ کتێبخانەی زانکۆی ستاندفۆرد. سەن ساڵی ١٩٨٤ پرۆتۆکۆلێکی نوێی پێناسە کرد بۆ کارکردن لەگەڵ (پەڕگە file)دا لەژێر سیستەمی کارپێکردنی یونیکسدا، کە له ‌سەرەتادا به ‌ناوی Network File System کورتکراوەی‌ NFS ناوی دەرکرد و، پاشان گۆڕا بە Network File Service. ئەم پرۆژەیە وەکوو پرۆژەیەکی (سەرچاوەی کراوە opensource) دابین کرا. له ‌ویندۆزدا NFS بە شێوەی OS/2 ناسرا.

شایەنی ناوبردنە کۆمپانیای سەن چەندین ڕاژەی فێرکردن و وەرگرتنی بڕوانامە بۆ نەرمەکاڵاکانی خستۆتەبەردەست بەکارهێنەران، کە هەندێکیان خۆڕاییە و خوێنەری کوردی دەتوانن لەلاپەڕەکانی سەن وەریبگرن. کۆمپانیای ئۆراکل لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا ساڵی ٢٠٠٩ کۆمپانیای سەنی کڕییەوە.

داهێنانی جاڤا

ساڵی ١٩٩٥ سەن ژمانی جاڤا Java ـی داهێنا، کە بەرنامە داڕێژراوەکانی بێ گوێدانە سیستەمی کارپێکردن کار دەکەن، هەروەها سەن ساڵی ١٩٩٩ کۆمپانیای Star Division ـی کڕی و، ستار ئۆفیسی StarOffice ی بەرهەم هێنا. تاکوو بتوانێت بەربەرەکانیی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت بکات، ستار ئۆفیس (نەرمەکاڵا software) یەکی خۆڕایییە و لە وێبگەی OpenOffice.org دا دەتوانرێت دابگیرێت.

لە گرنگترین بەرهەم و داهێنانەکانی تری سەن

  • سیتەمی کارپێکردنی Sun1, Sun2, Sun3 کە لەسەر یەکەی چارەسەری مۆتۆڕۆلا زنجیرەی 68000 کاری دەکرد و بەناوی SunOS دەناسران.
  • سیتەمی کارپێکردنی Sun4 کە لەسەر یەکەی چارەسەری SPARC - Scalable Processor ARChitecture شێوە کاری دەکرد، زۆر پتەو و جێگیر بوو، لە بواری (ڕاژەکار server)دا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا، کە ئەمڕۆکە بە سۆلاریس Solaris دەناسرێت.


نەرمەکاڵای سەن ستۆدیۆ

سەن ستۆدیۆ نەرمەکاڵایەکی سەنە، بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکان بەکاردەبرێت، دوا وەشانی ١٢ یە، بۆ داگرتن لە ماڵپەڕی سەنەوە ئامادەیە. لە وەشانە نوێیەکانی سەن ستۆدیۆ تیشک خراوەتە سەر سۆلاریس، ژێدەرکراوە و، دابەشکراوە ناسراوەکانی لینوکس. وەرگێرەکەی سەن پشتیوانی زمانەکانی بەرنامەداڕشتنی C, C++ وەFortran دەکات. ئامرازی D-Light کە لە سۆلاریس Solaris دا لەتەکنیکی‌ Dynamic Tracing (DTrace) بەکاردێت، بە کەرەسەی نوێ ‌ بۆ شیتەڵکردن و هاوڕێکی پاڵپشت دەکات.

وێبگەی فەرمی کۆمپانیای سەن

١. سەن

٢. جاڤا


بەستەری دەرەکی