دەربارەى سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو

لە چاوگ
لۆگۆى ئوبونتو

سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو یەکێکە لە وەشانەکانى لینوکس لە ژێر مافى سەرچاوەى کراوەدایە،هەموو کەس ئەتوانى ئەم سیستەمە بەکاربهێنیت،وە زۆر شیاوە بۆ لاپتۆپ،ڕوومێز یان ڕاژە بێت،لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو هەموو پڕۆگرامەکان هەیە ئەوەى کە پێویستت پێ هەیە،بۆ نموونە پڕۆگرامى نوسین،پۆستى ئەلەکترۆنى...هتد،

ئوبونتوی هەمیشە بە خۆڕایییە هیچ کات پێویست ناکات پارە بەدەیت بەم سیستەمە،ئەتوانى دایبگریت وە بەکارى بهێنیت وە هەورەها بیدەیت بە هەموو کەسێک وەک هاوڕێیەکەت یان خێزانەکەت،


سەرەتا

ئەگەر ئەم سیستەمە بەکاردەهێنیت ئەوە ئەم چەند هەنگاوى خوارەوە جێبەجێ بکە،بۆ ئەوەى بزانیت چى وەشانێکى ئەم سیستەمە بەکاردەهێنیت،

چۆنێتى دۆزینەوەى وەشانى ئوبونتو

بۆ ئەوەى بزانیت چى وەشانێک بەکاردەهێنیت ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

lsb_release -a

دۆزینەوەى وەشانى کێرناڵ

ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

uname -r

هەموو وەشانە دەرچووەکانى ئوبونتو

هەموو ٦ مانگێک وەشاندنێکى سیستەمى ئوبونتو دەوەشێندرێت،یەکەم وەشانى ئوبونتو لە ساڵى ٢٠٠٤ بوو،

ژمارە وەشان ناوەکان ڕێکەوتی وەشاندن
١ 4.10 Warty Warthog 2004
٢ 5.04 Hoary Hedgehog 2005
٣ 5.10 Breezy Badger 2005
٤ 6.06 Dapper Drake 2006
٥ 6.10 Edgy Eft 2006
٦ 7.04 Feisty Fawn 2007
٧ 7.10 Gutsy Gibbon 2007
٨ 8.04 Hardy Heron 2008
٩ 8.10 Intrepid Ibex 2008
١٠ 9.04 Jaunty Jackalope 2009

وەشانى ٩.١٠ ناوى Karmic Koala دەبێت بڕیار وایە لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر 10.2009 وەشاندنی کۆتایی دەوەشێنرێت.

تێبینى زۆر گرینگ

دەبێت هەموو کات بۆ نوسینى فرمانەکانى لە هەموو سیستەمەکانى کارپێکردنى لینوکس بڕۆین بۆ تێرمیناڵ،بەم شێوەیە بڕۆ بۆ تێرمیناڵ،

Applications -> Accessories -> Terminal 
  • sudo بە نوسینى ئەمە ئەو دەسەڵاتت ئەداتێ وەک Root ئیش بکەیت،بۆ نموونە کاتێک دەتەوێت پڕۆگرامێک دابەزێنیت یان دەستکارى پەڕگەێک بکەیت لە سیستەمەکەت،بۆ نموونە وەک ئەمە:
sudo bash
  • gksudo پێویستە ئەمە بەکاربهێنیت لە جیاتى sudo لە کاتێک بەتەوێت Graphical Application بکەیتەوە،بە ئیش پێکردنى فرمانەکانەوە،بۆ نموونە،
gksudo gedit /etc/apt/sources.list
پەنجەرەى Synaptic
  • man ئەم فرمانە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەى ڕێبەرێک بۆ یارمەتى فرمانەکان،بۆ نموونە man sudo هەموو ڕێبەر و پەڕەکانى ئەم فرمانە sudo پێشان ئەدا،
man sudo
  • apt-get لەگەڵ aptitudeخێراترین ڕێگایە بۆ دابەزاننى پڕۆگرام/پاک ئەیچ،هەروەها ئەتوانى بەکارهێنانى Synaptic Package Manager،وە GUI ڕێگاێکى ترە بۆ دامەزراندنى پڕۆگرام/پاک ئەیچ،بەڵام هەموو پڕۆگرام/پاک ئەیچەکان چالاکە لەگەڵ apt-get هەروەها بۆ دابەزاندنى چالاکە لە Synaptic Package Manager سەێرى ئەمە بکە،
sudo apt-get install package  

ئەتوانى بگەڕێی بە دواى پاک ئەیچ لە Synaptic لەگەڵ دامەزراندنى بەم ڕێگاییە،

دامەزراندنى ئوبونتو

دامەزراندنى ئەم سیستەمە زۆر ئاسانە،چەند هەنگاوێکى زۆر کورتە،کرتە لێرە بکە،چۆنێتى دامەزراندنى ئوبونتو

پێویستى ڕەقەکاڵا

ئەم سیستەمە لەگەڵ کەمترین وە کۆنترین جۆرەى کۆمپیوتەر ئیش دەکات،بۆ نموونە وەشانى ٨،١٠ پێویستى بە 384 Mb ڕام هەبێت(بۆ دامەزراندنى پێیوستى کەمتر لە 256 Mb ڕام بێت،بەڵام بەزۆرى ئەلتەرنتایڤى دامەزراندنەو ئیش پێکردن تەنها پێویستى بە 192 Mb ڕام بێت)،وە پێویستى بە ٣-٤ گیگابایت بۆشایی هەیە لە دیسکى ڕەق،لەگەڵ ٨-١٠ گیگابایت پێویستت دەبێت بۆ ئیش پێکردن،ئەگەر لەمە زۆرتر بێت ئەوە باشترە وە خێراتر کارەکانت بۆ جێبەجێ دەکات،

داگرتنى ئوبونتو

ئێستا وەشانى ٩,٠٤ هەیە،بەڵام باشتر وایە وەشانێدنکى LTS بەکاربهێنیت،لەبەر ئەوەى پاڵپشتى ئەم وەشاندنە دەکەن،بۆ داگرتن کرتەم بکە،دواى ئەوەى بە دروستى داتگرت،بیسوتێنە سەر سى دى،لێرە زۆر بە جوانى باسیکردووە،چۆنێتى سوتاندن

Dual-Booting ویندۆز لەگەڵ ئوبونتو

لە ڕاستى یەکەم جار ئوبونتو دامەزرێنیت پێش ویندۆز کێشەت بۆ دروست دەبێت،سەرەتا ویندۆز دامەزرێنە لەبەر ئەوەى bootloader زۆر گونجاوە،شوێنێک دیارى بکە لە دیسکى ڕەقى کۆمپیوتەرەکەت بۆ ویندۆز،وە پارچەێک بۆشایی دروست بکە بۆ ئوبونتو،بەڵام پێشتر پارچەکانى دەیسکى ڕەقى کۆمپیوتەرەکەت پاکبکەرەوە،بەم شێوەیە هیچ کێشەت بۆ دروست نابێت کە ئوبونتو دووەم سیستەمى کارپێکردن بێت،

بەکارهێنانى Startup Manager بۆ گۆڕینى ڕیکخستنى Grub

Grub بەکاردێت بۆ bootup وە کۆنتڕۆڵکردنى بارکردنى بەبێ سەرەکى سیستەمى کارپێکردن،وە هەر ڕێکخستنێکى bootup بێت،ئەتوانى دەستکارى ڕێکخستنەکانى Grub بکەیت لە Startup Manager ئەم هەنگاوى خوارەوە جێبەجێ بکە،

System -> Administration -> Startup Manager  

کاتێک دەیکیتەوە Startup Manager دانەمەزراوە،بۆ دامەزراندنى ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

sudo apt-get install startupmanager  

تێبینى | لەخوارەوە جوانتر باسى دەکەین،

Dual-Booting ماک لەگەڵ ئوبونتو

Mac OS X لە ڕووى پێکهاتە و نەخشە لە لینوکس دەچێت(BSD Unix )،بۆ Dual-booting ماک لەگەڵ ئوبونتو هەموو زانیاریەکانى لەسەر پێکهاتەى سەێرى ئێرە بکە،

دامەزراندنى ماک دواى ئوبونتو

dual boot لەگەڵ OS X هەڵبژاردنى ext2 لە پارچە و جۆرەى دامەزراندنى ئوبونتو،بۆ دامەزراندنى Super Grub Disk ئەتوانى لێرە دایبگریت دواى ئەوە بیسوتێنە سەر سى دى،بۆ دامەزراندنى ئوبونتو دەستکارى Grub start-up list بکە،

sudo nano /boot/grub/menu.lst 

دواى ئەوە ئەم چەند دێڕە زۆر بکە،

title Mac OS X
root (hd0,0)
makeactive
chainloader +1

سیستەمى ماک بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ دووبارە بڕۆ بۆ تێرمیناڵى Mac OS Xپەنجە بنێ بە F8 یان -s

fdisk -e /dev/rdisk0
flag 2 <--note that flag 2 is my Mac partition number two
quit
y
reboot

ئەگەر دڵنیا نییت کە ئیش دەکات،ئەوە ئەتوانى Super Grub Disk بەکاربهێنیت،یان grub چالاک بکە،

دامەزراندنى ئوبونتو دواى ماک

نوێیکردنەوە بۆ وەشانى نوێی

ئەگەر وەشانى کۆنى ئەم سیستە بەکاردەهێنیت ئەتوانى نوێی بکەیتەوە بۆ دواترین وەشان

  • ئەتوانى لە ڕێگاى Synaptic نوێی بکەیتەوە بە کرتە کردنە سەر Full Upgrade option
  • ئەلتەرنتایڤ.بەکارهێنانى update-manager،ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install update-manager
sudo update-manager -d  

هەروەها ئەتوانى ئەمیش بەکاربهێنیت،

sudo apt-get dist-upgrade

بۆ زانیارى زۆرتر،نوێیکردنەوەى ئوبونتو بۆ دواترین وەشان

دامەزراندنەوەى پڕۆگرام دواى وەشانى نوێی

دواى ئەوەى سیستەمى ئوبونتوت نوێی کردەوە بۆ دواترین وەشان،لەوانەیە هەندێک لەو پڕۆگرام و گوزرانەى کە داتمەزراندوە لە وەشانى کون،پێویستى بە نوێی کردنەوە هەیە،لەگەڵ پاشەکەوتکردن و ڕێکخستنەکانى،وە دامەزراندنەوەى پڕۆگرامەکان لەگەڵ خزمەتگوزارەکانى تر،

  • لە سیستەمى کۆنەکە:ئەم کارە جێبەجێ بکە،Synaptic Package Manager -> File -> Save Markings
  • هەموو دیاریکراوەکان پاشەکەوت بکە،بە بە ئەوانى دەرەکییە وەک USB drive
  • هەموو backup سیستەمەکەت بکە،هەر پەڕگەێکى گرینگ بێت،بۆ نموونە /home دواى دامەزراندنى نوێی کردنەوە
  • دواى دامەزراندنى سیستەمى نوێی،دووبارە بڕۆ بۆ Synaptic Package Manager -> File -> Read markings لەگەڵ بارکردنى پەڕگەکانى ناو USB drive یان پاشەکەوتێکى دەرەکى بێت،کە پێشتر پاشەکەوتت کردووە،

بۆ زانیارى زۆرتر لەسەر ئەم کردارە،چۆنێتى دامەزراندنەوەى پڕۆگرام


زۆرکردنى دەرهێنانى دانراوەکانى ئوبونتو

جۆرەکانى دانراوەکان

زۆرکردنى دانراوەکان ببەکارهێنانى Synaptic

زۆرکردنى ڕێبەرى دانراوەکان

زۆرکردنى کلیلەکانى دانراوەکان

دامەزراندنى Package لەگەڵ نوێیکردنەوە

Apt لەگەڵ Package Basics

دامەزراندنى deb packages

(Tar/GZip) لەگەڵ (Tar/Bzip2)

دامەزراندنى package لە سەرچاوە

دروستکردنى deb package لە پەڕگەکانى سەرچاوە