Vanilla

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٢:٠٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە لایەن Aras (لێدوان | بەشدارییەکان) (تەنها چاککردنی زمانەوانی)
هێمای فەرمی ڤانیلا

ڤانیلا (بە ئینگلیزی: Vanilla) پرۆگرامۆکەیەکی سەرچاوە کراوە و خۆڕاییە، ڕێگا دەدات بۆ دانان و درێژەپێدانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو - تایبەتمەندیکراو بۆ کۆمپانیاکان ,ڕێکخراوەکان، دەزگا و گروپی خزمەتگوزاری. ڤانیلا دەتوانرێت دابگیرێت و خانەخوێ بکرێت لەسەر ڕاژەی تایبەتی بەکارهێنەران، مەکۆکان، تا ڕادەیەک ئاسانن بۆ دامەزراندن، تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت فرە ڕووکاری و فرەزمان (multi-lingual) هەڵبژێرێت، یان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە ڕووکاری تایبەت بە خۆی هەرێنە (design) بکات، مەکۆکە دەتوانێت هاوپۆلی هەبێت بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، هەروەها مەکۆکە پاڵپشتی پەیامی تایبەت، پۆستی ئەلیکترۆنی، یاسا و ڕەسەنێتی بۆ بەکارهێنەران، فرە جۆرەی لە چۆنیەتی تۆماربوون، وە بەڕێوەبەرایەتییەک کە لە بەکارهێناندا ئاسانە و گشت کردارێک دەگۆڕدرێت و دەکرێت. ڤانیلا لە ساڵی ٢٠٠٥ داهێنراوە و پەرەی پیدراوە، بە گەشەیەکی بەردەوامدا ڕۆیشتووە تاوەکو دەرچوونی هەردوو وەشانی یەک و دوو. پرۆگرامۆکە سەرچاوە کراوەکەی ڤانیلا زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ جار داگیراوە لە وێبگەی (مەکۆی ڤانیلا) وە، ڤانیلا لە ژێر مۆڵەتنامەی (General Public License version 2) دایە.


تایبەتمەندییەکان

  • بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو-تایبەتمەندیکراو دابمەزرێنێت و درێژەی پێبدات.
  • هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت گفتوگۆیەک دەستپێبکات و درێژەی پێبدات.
  • خانەخوێکردنی مەکۆ بەخۆڕاییە لەگەڵ ڕیکلامکردن ،کە دەشتنوارێت لاببرێت بە کرێ.
  • ڕووکاری هەمەجۆر دەتوانرێت بەکارببرێت ،لەگەڵ پێوەکراو و نەرمەواڵە لە بەش و بواری جیاجیا.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت هاوپۆلەکان زیادبکات بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت جۆر و چۆنیەتی تۆماربوون دیاریبکات .(بنچینەیی ،بانگهێشتکردن ،ڕازیبوون..هتد).
  • بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاسان لە بەکارهێنان، کە دەتوانیت دەست بەسەر هەموو مەکۆکەدا بگریت و هەموو گۆڕانکارییەک بکەیت، لەگەڵ ڕێبەری بەڕێوەبەرایەتی.


پرۆگرامۆکەکە و پەڕگەی زمانی کوردی

دەتوانیت هەموو کات نوێترین وەشانی پرۆگرامۆکەکە لە ماڵپەری سەرەکی لێرەوە دابگریت ،وە پەڕگەی زمانی کوردی وەشانی ١.٠.٠ دەتوانیت لێرە دایبگریت ،یان لێرە.

Note= تێبینی گرنگ: زمانی کوردی پشکنراوە بۆ هەڵەی ڕێزمانی ،دروستی حونجە و هەڵەی وەرگێڕان ،لەکاتی بوون و بینینی هەر هەڵەیەکی ڕێزمانی ،حونجە ،وەرگێڕان .تکایە وەکو پەرەپێدان چاکیبکە ،یان هەڵەکان ڕاپۆرت بکە بۆ وەرگێڕ یاخود مەکۆکان.


دامەزراندن

بۆ دامەزراندن بە گشتی پێویستت بە MySQL، Apache، PHP وەشانەکانی ٥ و بەرەوسەر دەبێت.


بارکردن

لە دوای داگرتن و دەرهێنانی لە پەڕگە پەستێوراوەکە، هەموو پەڕگە و پەڕەکان باربکە بۆ ڕاژەکەت. پاش بارکردن Chmodی ئەو بوخچانە بگۆڕە بۆ 777 :

/cache
/conf
/uploads

لەدوای گۆڕینی Chmod ،بڕۆ بۆ ناونیشانی وێبگەکەت ،کە لەوانەیە بەم جۆرە بێت :
yourdomain.com/vanilla
, یان بەم جۆرەی کە خۆت داتناوە ،پەڕەی دامەزراندن دەردەکەوێت. تەنها لەگەڵ چەند هەنگاوێکی ئاسان بڕۆ لە پڕکردنەوەی زانیارییەکانی بنکەدراوە و پێگەکە. ئێستا تۆ خاوەنی پێگەیەکی لەسەر پرۆگرامۆکەی ڤانیلایت!


چالاککردنی زمانی کوردی

لە کۆتاییدا بۆ چالاککردنی زمانی کوردی، پاش داگرتنی پەڕگەی زمانی کوردی و دەرهێنانی لە پەڕگە پەستێوراوەکە، بیگوازەوە بۆ بوخچەی

/Vanilla/locales

پاشان بۆ چالاککردنی زمانی کوردی بڕۆ بۆ Dashboard واتە بەڕێوەبەرایەتی لەوێ کرتە لە بەشی Locales بکە، پاشان Kurdish Locale چالاک بکە واتە کرتە بکە لەسەر Enable.

  • ئەگەر زمانی کوردی بەم هەنگاوانەی سەرەوە چالاکبوو و کێشەی نەبوو، ئەوا تۆ ئێستا خاوەنی مەکۆیەکیت لەسەر پرۆگرامۆکەی ڤانیلا بە زمانی کوردی، بەڵام ئەگەر کێشەی هەبوو و هێشتا زمانەکە نەگۆڕابوو لە دوای ئەوەی کە چوویتەوە پەڕەی سەرەتاش، ئەوا بڕۆ بۆ /conf/config.php بۆ دانانی زمانی کوردی بەزمانی بنەڕەت ,لەژێر Garden // ئەم دێڕە زیادبکە:

$Configuration['Garden']['Locale'] = 'ku-CKB';
ئاگاداربە تەنها لە کاتێکدا ئەم دێڕە زیاد دەکەیت، کە بەهەنگاوی سەرەتا زمانی کوردی کاری نەکرد و چالاک نەبوو.


بەستەری دەرەکی