Vanilla

لە چاوگ


ڤانیلا (بە ئینگلیزی: Vanilla) پرۆگرامۆکەیەکی سەرچاوە کراوە و خۆڕاییە ، ڕێگادەدات بۆ دانان و درێژەپێدانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو-تایبەتمەندیکراو بۆ کۆمپانیاکان ,ڕێکخراوەکان ،دەزگا و گروپی خزمەتگوزاری ،کە دەشتوانرێت دابگیرێت و خانەخوێ بکرێت لەسەر ڕاژەی تایبەتی بەکارهێنەران ،مەکۆکان ڕێژەیی ئاسانن بۆ دامەزراندن ،وە بەکارهێنەر دەتوانێت فرە ڕووکاری هەڵبژێرێت یان بە هەڵبژاردەیی ڕووکاری تایبەت بەخۆی دیزاین بکات ،مەکۆکە دەتوانێت هاوپۆلی هەبێت بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان ،مەکۆکە پاڵپشتی پەیامی تایبەت ،پۆستی ئەلیکترۆنی ،یاسا و ڕەسەنێتی بۆ بەکارهێنەران و فرە جۆرەی لە چۆنیەتی تۆماربوون ،لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەک کە لە بەکارهێناندا ئاسانە و گشت کردارێک دەگۆڕدرێت و دەکرێت. ڤانیلا دۆزراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ و بە گەشەیەکی بەردەوامدا ڕۆیشتووە تاوەکو دەرچوون. پرۆگرامۆکە سەرچاوە کراوەکەی ڤانیلا زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ جار داگیراوە لە پێگەی سەرەکی.


تایبەتمەندییەکان

  • بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو-تایبەتمەندیکراو دابمەزرێنێت و درێژەی پێبدات.
  • هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت گفتوگۆیەک دەستپێبکات و درێژەی پێبدات.
  • خانەخوێکردنی مەکۆ بەخۆڕاییە لەگەڵ ڕیکلامکردن ،کە دەشتنوارێت لاببرێت بە کرێ.
  • ڕووکاری هەمەجۆر دەتوانرێت بەکارببرێت ،لەگەڵ پێوەکراو و نەرمەواڵە لە بەش و بواری جیاجیا.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت هاوپۆلەکان زیادبکات بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت جۆر و چۆنیەتی تۆماربوون دیاریبکات .(بنچینەیی ،بانگهێشتکردن ،ڕازیبوون..هتد).
  • بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاسان لە بەکارهێنان ،کە دەتوانیت دەست بەسەر هەموو مەکۆکەدا بگریت و هەموو گۆڕانکارییەک بکەیت ،لەگەڵ ڕێبەری بەڕێوەبەرایەتی.


پرۆگرامۆکەکە و پەڕگەی زمانی کوردی

دەتوانیت هەموو کات نوێترین وەشانی پرۆگرامۆکەکە لە ماڵپەری سەرەکی لێرەوە دابگریت ،وە پەڕگەی زمانی کوردی وەشانی ١.٠.٠ دەتوانیت لێرە دایبگریت ،یان لێرە.

Note= تێبینی گرنگ: زمانی کوردی پشکنراوە بۆ هەڵەی ڕێزمانی ،دروستی حونجە و هەڵەی وەرگێڕان ،لەکاتی بوون و بینینی هەر هەڵەیەکی ڕێزمانی ،حونجە ،وەرگێڕان .تکایە وەکو پەرەپێدان چاکیبکە ،یان هەڵەکان ڕاپۆرت بکە بۆ وەرگێڕ یاخود مەکۆکان.


دامەزراندن

بۆ دامەزراندن بە گشتی پێویستت بە MySQL، Apache، PHP وەشانەکانی ٥ و بەرەوسەر دەبێت.


بارکردن

لەدوای داگرتن و دەرهێنانی لە پەڕگە پەستێوراوەکە ،هەموو پەڕگە و پەڕەکان باربکە بۆ ڕاژەکەت. لەدوای بارکردن Chmodی ئەو بوخچانە بگۆڕە بۆ 777 :

/cache
/conf
/uploads

لەدوای گۆڕینی Chmod ،بڕۆ بۆ ناونیشانی وێبگەکەت ،کە لەوانەیە بەم جۆرە بێت :
yourdomain.com/vanilla
, یان بەم جۆرەی کە خۆت داتناوە ،پەڕەی دامەزراندن دەردەکەوێت. تەنها لەگەڵ چەند هەنگاوێکی ئاسان بڕۆ لە پڕکردنەوەی زانیارییەکانی بنکەدراوە و پێگەکە . ئێستا تۆ خاوەنی پێگەیەکی لەسەر پرۆگرامۆکەی ڤانیلا ! پیرۆزە :)


چالاککردنی زمانی کوردی

لە کۆتاییدا بۆ چالاککردنی زمانی کوردی ،لەدوای داگرتنی پەڕگەی زمانی کوردی و دەرهێنانی لە پەڕگە پەستێوراوەکە ،بیگوازەوە بۆ بوخچەی:

/Vanilla/locales

پاشان بۆ چالاککردنی بڕۆ بۆ Dashboard واتە بەڕێوەبەرایەتی لەوێ کرتە لە بەشی Locales بکە ،پاشان Kurdish Locale چالاک بکە واتە کرتە بکە لەسەر Enable.

  • ئەگەر زمانی کوردی بەم هەنگاوانەی سەرەوە چالاکبوو و کێشەی نەبوو ،ئەوا تۆ ئێستا خاوەنی مەکۆیەکیت لەسەر پرۆگرامۆکەی ڤانیلا.

بەڵام ئەگەر کێشەی هەبوو و هێشتا زمانەکە نەگۆڕابوو لەدوای ئەوەی کە چوویتەوە پەڕەی سەرەتاش ،ئەوا بڕۆ بۆ /conf/config.php بۆ دانانی زمانی کوردی بەزمانی بنەڕەت ,لەژێر Garden // ئەم دێڕە زیادبکە:
$Configuration['Garden']['Locale'] = 'ku-CKB'; تەنها لە کاتێکدا ئەم دێڕە زیاد دەکەیت ،کە بەهەنگاوی سەرەتا زمانی کوردی کاری نەکرد و چالاک نەبوو.


بەستەری دەرەکی