Vanilla

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
هێمای فەرمی ڤانیلا

ڤانیلا (بە ئینگلیزی: Vanilla) پرۆگرامۆکەیەکی سەرچاوە کراوە و خۆڕاییە، ڕێگا دەدات بۆ دانان و درێژەپێدانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو - تایبەتمەندیکراو بۆ کۆمپانیاکان ,ڕێکخراوەکان، دەزگا و گروپی خزمەتگوزاری. ڤانیلا دەتوانرێت دابگیرێت و خانەخوێ بکرێت لەسەر ڕاژەی تایبەتی بەکارهێنەران، مەکۆکان، تا ڕادەیەک ئاسانن بۆ دامەزراندن، تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت فرە ڕووکاری و فرەزمان (multi-lingual) هەڵبژێرێت، یان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە ڕووکاری تایبەت بە خۆی هەرێنە (design) بکات، مەکۆکە دەتوانێت هاوپۆلی هەبێت بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، هەروەها مەکۆکە پاڵپشتی پەیامی تایبەت، پۆستی ئەلیکترۆنی، یاسا و ڕەسەنێتی بۆ بەکارهێنەران، فرە جۆرەی لە چۆنیەتی تۆماربوون، وە بەڕێوەبەرایەتییەک کە لە بەکارهێناندا ئاسانە و گشت کردارێک دەگۆڕدرێت و دەکرێت. ڤانیلا لە ساڵی ٢٠٠٥ داهێنراوە و پەرەی پیدراوە، بە گەشەیەکی بەردەوامدا ڕۆیشتووە تاوەکو دەرچوونی هەردوو وەشانی یەک و دوو. پرۆگرامۆکە سەرچاوە کراوەکەی ڤانیلا زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ جار داگیراوە لە وێبگەی (مەکۆی ڤانیلا) وە، ڤانیلا لە ژێر مۆڵەتنامەی (General Public License version 2) دایە.


تایبەتمەندییەکان

  • بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو-تایبەتمەندیکراو دابمەزرێنێت و درێژەی پێبدات.
  • هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت گفتوگۆیەک دەستپێبکات و درێژەی پێبدات.
  • خانەخوێکردنی مەکۆ بەخۆڕاییە لەگەڵ ڕیکلامکردن ،کە دەشتنوارێت لاببرێت بە کرێ.
  • ڕووکاری هەمەجۆر دەتوانرێت بەکارببرێت ،لەگەڵ پێوەکراو و نەرمەواڵە لە بەش و بواری جیاجیا.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت هاوپۆلەکان زیادبکات بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت جۆر و چۆنیەتی تۆماربوون دیاریبکات .(بنچینەیی ،بانگهێشتکردن ،ڕازیبوون..هتد).
  • بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاسان لە بەکارهێنان، کە دەتوانیت دەست بەسەر هەموو مەکۆکەدا بگریت و هەموو گۆڕانکارییەک بکەیت، لەگەڵ ڕێبەری بەڕێوەبەرایەتی.


پرۆگرامۆکەکە و پەڕگەی زمانی کوردی

دەتوانیت هەموو کات نوێترین وەشانی پرۆگرامۆکەکە لە ماڵپەری سەرەکی لێرەوە دابگریت ،وە پەڕگەی زمانی کوردی وەشانی ١.٠.١ دەتوانیت لێرە دایبگریت ،یان لێرە.

Note= تێبینی گرنگ: زمانی کوردی پشکنراوە بۆ هەڵەی ڕێزمانی ،دروستی حونجە و هەڵەی وەرگێڕان ،لەکاتی بوون و بینینی هەر هەڵەیەکی ڕێزمانی ،حونجە ،وەرگێڕان .تکایە وەکو پەرەپێدان چاکیبکە ،یان هەڵەکان ڕاپۆرت بکە بۆ وەرگێڕ یاخود مەکۆکان.


دامەزراندن

بۆ دامەزراندن بە گشتی پێویستت بە MySQL، Apache، PHP وەشانەکانی ٥ و بەرەوسەر دەبێت.


بارکردن

لە دوای داگرتن و دەرهێنانی لە پەڕگە پەستێوراوەکە، هەموو پەڕگە و پەڕەکان باربکە بۆ ڕاژەکەت. پاش بارکردن Chmodی ئەو بوخچانە بگۆڕە بۆ 777 :

/cache
/conf
/uploads

لەدوای گۆڕینی Chmod ،بڕۆ بۆ ناونیشانی وێبگەکەت ،کە لەوانەیە بەم جۆرە بێت :

yourdomain.com/vanilla

مەبەست لە نوسینى vanilla ئەوەیە کە هەموو پەڕگەکانى ئەم پڕۆگرامۆکەیە لە ناو ئەم بوخچەییە،بوخچەکەت هەر ناوێک بوو دەبێت ئەو ناوە بنوسیت،دواتر پەڕەی دامەزراندن دەردەکەوێت،تەنها لەگەڵ چەند هەنگاوێکی ئاسان بڕۆ لە پڕکردنەوەی زانیارییەکانی بنکەدراوە و پێگەکە،ئێستا تۆ خاوەنی پێگەیەکی لەسەر پرۆگرامۆکەی ڤانیلا !


چالاککردنی زمانی کوردی

لە کۆتاییدا بۆ چالاککردنی زمانی کوردی، پاش داگرتنی پەڕگەی زمانی کوردی و دەرهێنانی لە پەڕگە پەستێوراوەکە ،سەرەتا بوخچەی skeleton بسڕەوە لێرە:

/Vanilla/locales

لەدوای سڕینەوەی بوخچەی skeleton ،بوخچەی زمانی کوردی کە بەناوی kurdish ،بیگوازەوە بۆ هەمان جێگای بوخچەی skeleton کە سڕیتەوە واتە ئێرە:

/Vanilla/locales

پاشان بۆ چالاککردنی زمانی کوردی بڕۆ بۆ Dashboard واتە بەڕێوەبەرایەتی لەوێ کرتە لە بەشی Locales بکە، پاشان Kurdish Locale چالاک بکە واتە کرتە بکە لەسەر Enable.

  • ئەگەر زمانی کوردی بەم هەنگاوانەی سەرەوە چالاکبوو و کێشەی نەبوو، ئەوا تۆ ئێستا خاوەنی مەکۆیەکیت لەسەر پرۆگرامۆکەی ڤانیلا بە زمانی کوردی، بەڵام ئەگەر کێشەی هەبوو و هێشتا زمانەکە نەگۆڕابوو لە دوای ئەوەی کە چوویتەوە پەڕەی سەرەتاش، ئەوا بڕۆ بۆ /conf/config.php بۆ دانانی زمانی کوردی بەزمانی بنەڕەت ,لەژێر Garden // ئەم دێڕە زیادبکە:
$Configuration['Garden']['Locale'] = 'ku-CKB';
Note= تێبینی گرنگ: ئاگاداربە تەنها لە کاتێکدا ئەم دێڕە زیاد دەکەیت، کە بەهەنگاوی سەرەتا زمانی کوردی کاری نەکرد و چالاک نەبوو.


خستنەناوکاری (Embedding) ڤانیلا بۆناو ماڵپەرەکەت

دەتوانیت خستنەناوکاری مەکۆکەت بۆناو ماڵپەرەکەت بە چەند هەنگاوێکی کورت و ئاسان جێبەجێ بکەیت ،لەگەڵ داگرتنی پرۆگرامۆکەکە لە بوخچەی پێوەکراوەکان پێوەکراوێک هەیە بەناوی embedvanilla واتا پێویست ناکات بۆ پێوەکراوەکە بگەڕێت و دایبگریت ،هەر خۆی لە بنەڕەتەوە لەگەڵ پرۆگرامۆکەکەدایە.

لە مەکۆکەت بڕۆ بۆ:

بەڕێوەبەرایەتی/ پێوەکراوەکان

لە پێوەکراوەکان پێوەکراوی embedvanilla چالاک بکە ،لەدوای چالاک کردن کرتە لەسەر ڕێکخستنەکان بکە کە لەدوای چالاک کردن لەگەڵ پێناسی پێوەکراوەکە زیاد دەبێت یان لە بەڕێوەبەرایەتی لە ژێربەشی زیادکراوەکان کرتە بکە لەسەر Embed> Vanilla>.

لە ڕێکخستنەکان کۆدێکی تایبەت بە مەکۆکەت پێدەدات ،ئەو کۆدە لەبەربگرەوە و لە نەرمەواڵەی ماڵپەرەکەت بیلکێنە لەو شوێنەی کە مەبەستتە.


خستنەناوکاری ڤانیلا بۆناو وۆردپرێس

بۆ خستنەناوکاری ڤانیلا بۆناو وۆردپرێس سەرەتا ئەم پێوەکراوە دابگرە ،لەدوای داگرتن پێوەکراوەکە بگوازەوە بۆ وۆردپرێسەکەت لە بوخچەی :

/wp-content/plugins/


لەدوای گواستنەوە ،پێوەکراوەکە چالاکبکە لە بەڕێوەبەرایەتی وۆردپرێسەکەت و لەدوای چالاککردن بڕۆ بۆ Vanilla Forum و لە Forum Administration بەستەری مەکۆ دامەزراوەکەت بنووسە ،واتا ئەگەر بەم جۆرە داتمەزراندووە yourdomain.com/vanilla ئەوا هەمان بەستەر بنووسە و کرتە لەسەر Validate & Save بکە.

ئێستا تۆ مەکۆکەت خستەناوکاری ماڵپەرەکەت ،بەپێی ئارەزوو و خواستی ماڵپەر دەتوانی بەستەری بۆ بکەیت لە ڕێگەی ویدجیتەکان یان بەستەری سەرەکی.


نموونەیەکی دامەزراو و زیندوو:

http://derunnasy.com/meko


بەستەری دەرەکی