Which distro

لە چاوگ

380px|thumb|left| لۆگۆی فەرمی هەندێک دابەشکردنی باو زۆر کەس دەپرسێت دەربارەی ئەوەی کە «ئایا چ دابەشکردنێکی لینکوس باشە؟» یان «چ دابەشکردنێکی لینوکس هەڵبژێرم؟

پێویستە ئەوە بزانرێت پێش ئەوەی کە بیر لە پرسیارێکی لەو شێوەیە بکەیتەوە ئەویش ئەوەیە: کە لە جیهانی لینوکسدا شتێک نییە کە پێی بوترێت ئەم دابەشکردنە باشترینیانە بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئایا ئامانجی تۆ چییە لە بەکارهێنانی لینوکس. هەروەها لەم باسەدا دەمانەوێت لەدەرگای ئەو پرسیارانە بدەین کە وەکو بەکارهێنەرێکی نوێ لەویندۆزەوە هاتوویت و دەتەوێت بزانیت پێشهاتەکان چین؟ پێداویستی و گرنگی لەبوون بەکارهێنەری لینوکس چییە؟ لێرەدا هەوڵ ئەدەین هەندێ زانیاری بخەینەڕوو بەکورتی تاوەکو ئاسانکاری بکات لەوەی کە بتوانیت یەک لە دابەشکردنەکان هەڵبژێریت کە تۆ مەبەستتەو ئەو ئامانجە بپێکێت کە لە هزرو هۆشی تۆدا هەیە.

بۆ سەرەتایان (تازە دەست پێکردووان)

سەرەتا ئەوە کارێکی باشە کە لەوەوە دەست پێ بکەیت بزانیت کە هاوڕێیانت چ دابەشکردنێک بەکار ئەهێنن تاوەکو بتوانیت یارمەتیان لێوە دەست بخەیت ئەگەر پێویست بوو، هەرچەندە ئەمە مەرجێکی سەرەکی نییە چونکە ئێستاکە زۆر زانیاری ئەتوانیت بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی گەڕان لەسەر نێتدا. پێشنیار ئەوەیە ئەتوانیت یەک لەم دابەشكردنانە بەکاربهێنیت بێ ئەوەی زانیارییەکی زۆریان بوێت لە کاتی دامەزراندن و بەکارهێناندا.

کامە جۆری ئەندازە 32bit یان 64bit یان ئەوانی تر؟

پێشئەوەی دەست بەدامەزراندنی دابەشکردنەکە بکەیت دەبێت ئەم خاڵانە وەکو بنەچەیەک بۆسەرەتای تێگەیشتن سیستەمە نوێکە بزانیت. دیارە خودی جۆرە ئەندازەی زۆرتر هەن کەدەتوانرێت بۆ هەریەکێکیان چەندین بابەتی هاوشێوە بنوسرێن وەکو alpha − arm − armel − hppa − ia64 − mips − mipsel − powerpc − sparc − s390 − source − multi-arch لێرەدا تیشک دەخەینەسەر دوو جۆرە ئەندازەی باو. وەمەبەست ئەوەیە بەکارهێنەر بەرچاوڕوونتر سیستەمەکە بەکاربەرێت.

32bit

ئەمە زۆر بڵاوبووە تائێستاش، چونکە زۆربەی زۆری ڕەقەکاڵاکان و توانایان لەڕادەی ئەم بەدەرنین. هەرچەندە چەند ساڵێکە 64bit وەکو ڕاستیەک خۆی سەپاندووە. دەبێت بزانیت کەئەم وەشاندنە لەگەڵ ڕەقەکاڵاکانی تۆدا دەگونجێت ئەگەر:

  • جۆری CPU پێکهاتبوو لە:
Intel (except Atom 230, Atom 330, Core 2 Duo, Centrino Core2 Duo, and recent vintage Xeon); AMD (except Athlon 64, Athlon x2, Sempron 64, and Opteron); VIA C3, C7
  • توانای بیرگە RAM

ئەمانە بەپێی ئەو دابەشکردنە کەتوانای کارکردنی هەبێت لەنزمترینەوە تاوەکو جۆرە باوەکانی ئێستا، بۆ نمونە لەئاستی جۆرە ڕەقەکاڵانی بازاڕەوە تەماشا بکەین. لە:

256MB >> 2048MB  =>

64bit

ئەم جۆرە ئەندازەیە لەم دوایەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەوتە نێو بازاڕەکانەوە، هۆکەشی زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێکی زۆر سادە، ئەویش پێشکەوتنی ئاستی ئەم جۆرە ئەندازەیەیە لەجۆرە ئەندازەی 32bit ـــەوە بۆ ڕۆڵەی نوێ کەئەم پێشڕەوە دەکات. لەڕووی تواناوە خۆی بۆخۆی گەواهی ئەوە دەدات کەئەم خێراتر و چوسترە. بەڵام لەهەندێک کاتدا بۆ هەندێک نەرمەکاڵای باو وەکو skype هێشتا بەفەرمی وەشاندنێکی 64bit دەرنەچووە و بەڵکو تەنها پێویستی بەهەمان شێوە هەندێک lib32ـــە. ئەمەش لێرە و لەوێ بۆ بەکارهێنەر کێشەی هەیە. هەمان شت ئەوەی ئاسۆیەکی ڕوون دەدات پێمان، ئەوەیە خواستی ئەم ئەندازەیە ڕوولەزیادبوونە. ئەم وەشاندنە دەگونجێت ئەگەر:

  • جۆری CPU پێکهاتبوو لە:
Intel Atom 230, Atom 330, Core 2 Duo, Centrino Core 2 Duo, and Xeon; AMD Athlon 64, Athlon x2, Sempron64, and Opteron; Apple MacBook, MacBook Pro, and MacBook Air
  • توانای بیرگە RAM

لێرەدا دەبیت ئەوە باش بزانیت کەکاتێک گونجاوە و دروستە ئەگەر قەبارەی بیرگە لە 4GB بەرەو سەرەوە بوو => 4GB. لەمە بەدواوە تواناکانی وەشاندنی 4bit دەردەکەوێت.

Note= تێبینی گرنگ: ئەوە بزانە کەوەشاندنی 32bit لەگەڵ ئەمانیشدا دەگونجێت هەروەها دەکرێت وەشاندنی 64bit لەسەر ئەوی تر دابمەزرێت، بەڵام هیجیان خودی ئەو ڕاستیە لەبیرناکەن کەلەسەرەوە ئاماژەمان بۆ داوە، وەکو یەکێک لەخەسڵەتەکانی بەکارهێنەری دروستی لینوکس، دەبێت بزانیت هۆکاری ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکانت چین نەک هەڕەمەکی.

بەکارهێنانی لینوکس وەک ڕاژەکار

سەرەکیترین خاڵ بۆ هەڵبژاردن و بەکارهێنانی یەک لە دابەشکردنەکانی لینوکس وەک ڕاژەکارێک ئەوەیە کە uptime بێت و هەروەها لە پاراستنیشدا. بۆ ئەم مەبەستە Debian و Red Hat Enterprise Linux زۆر بەربڵاون، هەروەها Skolelinuxیش کە لەسەر بنەمای دێبیان کاردەکات زۆر کەس بەکاری دەهێنێت لە خوێندنگاکاندا.
هەریەک لەم دابەشکردنانە لە ڕووی پاراستنەوە زۆر بەهێزن وە جێیگیرن (Stable)، هەروەها SUSE Linux Enterprise Server (SLES)ـیش یەکێکە لەو دابەشکردنانەی کە بۆ مەبەستی ڕاژەکار بەکاردەهێنرێت بۆ نمونە وەک لە شارەوانی بێرگن بەکاردەهێنرێت لە نەرویژ.

لە وێستگەی کاردا (Workstation)

وەک پێستر ناویان هاتووە هەر یەک لە Gentoo, OpenSuse, ubuntu, Fedora, Debian, Arch Linux شیاون بۆ بەکارهێنەر کە بتوانێت بەکاری بهێنێت لە وێستگەی کاردا.


ڕەقەکاڵای بەردەست و تەمەنی

زۆر لەبەکارهێنەران لینوکس بەئۆتۆمبێڵ و جلک تێدەگەن، هەمیشە نوێترین هەڵبژێرە و بەبی ئەوەی بزانیت ئەم وەشاندنە نوێیە لەکوێیوە بناغەی گرتووە؟ بەدیوێکی تردا وەکو حەز ڕاستە، بەڵام کاتێک ڕەقەکاڵاکنیشت هەمان شت نوێترین و باوترینی بازاڕی هونووکەی تەکنەلۆژیا بن. ئەگەر وابوو، بەڵێ بۆنا هەمیشە دواهەمین و نوێترین هەڵبژێرە.

ڕەقەکاڵای کۆن یان ڕۆڵەیەکی کۆنتر لەوەی هەنووکە هەیە

لێرەدا باس دێتە سەر ئەو جۆرە کۆمپیوتەرانەی بۆ سەردەمێکی تەکنەلۆژیا بوون کەئێستا ئەو دەمە نییە. هەروەها لینوکسیش لەگەڵ تەمەنی ئەواندا وەشاندنی هەبووە. لینوکس ئەو هارمۆنیەی لەگەڵ ڕەقەکاڵادا خۆی دەگونجێنێت پێی دەڵێن دەنک kernel کەئەمە هەوڵ دەدرێت هەموو کات تازەترین ڕەقەکاڵا بخوینێتەوە و لەگەڵی بدوێت. بانمونەیەک وەربگرین بۆ کۆمپیوتەرێکی جانتایی HP DV5000 کەچارساڵ تەمەنی بێت. ئەکرێت دواهەمین وەشاندنی ئوبونتوی لەسەر دابمەزرێنین بەڵام بەبەراورد لەگەڵ ئەوکاتەدا، دەتوانین وەشاندنێکی ئەو دەمەی بۆ هەڵبژێرین Ubuntu Hardy Heron 8.4 کەتەواو پر بەپێستە.

حەزی وەشاندنی نوێی نەرمەکاڵا

لێرەدا تەواو پشتگیری ئەوە دەکەم، کەدەڵێت وەشاندنێکی کۆنتر لەوەی هەیە، زۆربەی نەرمەکاڵاکانی کۆنن و ناکرێت و نامەوێت بەکاریانبهێنم. لەوەڵامدا دەڵێم دروستە، بەڵام دوو ئەلتەرناتیڤ هەیە نەرمەکاڵاکانت نوێ بکەیتەوە.

  • ڕاکێشان لە Backport ــەوە.

زۆر لەدابەشکردنەکان دەرگای Backport کردۆتەوە و لەسەرت ئەوەیە چالاکیان بکەیت و نەرمەکاڵا نوێکانی لێوە دابگریت. بۆ نمونە لەئوبنتو 8.4 دا ئەمە بکە:

System > Administration > Software Sources

زانیاری زۆرتر

  • گۆرین Compiling

لێرەدا دەتوانیت سەرچاوەی نەرمەکاڵاکە وەکو SourceCode دابگریت و بیکەتەوە دایبمەزرێنیت. له‌ئوبنتودا وه‌كو دابه‌شكردنه‌كانی تری لینوكس‌ پێویستی به‌ C-Compiler هه‌یه‌ به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا دانه‌مه‌زراون به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر دابه‌شكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئامرازی تردا دایبگریت. ئه‌ویش ئەم گورزەگەلەیە:

sudo aptitude install build-essential

پاشان سەرچاوە پەستێنراوەکەی دەتەوێت دایبگرە و بیکەرەوە لەپەستێنراوەکەدا. بۆ نمونە سەرچاوەی Bluefish دابگرە پەشان پەسێنراوەکە بکەرەوە کەبەشێوەی bluefish-2.0.0-rc3.tar.gz هەیە. ئەنجا لەڕێگەی terminal بڕۆ ناو بوخچەکەی کەکراوەتەوە بۆ نمونە لەبوخچەی Downloads داتگرتووە و کردۆتەوە.

cd Downloads/bluefish-2.0.0-rc3/

ئەنجا ڕیکی بخە بەم شێەوەیە بۆ دامەزراندن:

./confgure

ئەنجا بەردروستکردنی ئەوەیش

make

پاشان وەکو root ئەمە بەگەڕ بخە:

sudo make install

ئەگەر هێشتا دڵنیا نیت

ئەگەر هێشتا دڵنیا نیت لەوەی کە ئایا چ دابەشکردنێکی لینوکس بەکاربهێنیت ئەوە مەکۆی چاوگ دەتوانێت دەستگیرۆیی بکات بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها دەتوانیت ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەیت کە لە ئەنجامی چەند پرسیارێکدا کە ئاڕاستەت دەکات، دەتوانێت ئەو دابەشکردنەت بۆ هەڵبژێرێت کە مەبەستتە.