داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ

سیستەم و دەستکاریکەری ئیماکس Emacs

لۆگۆی فەرمی سیستەم و دەستکاریکەری ئیماکس/گنو

باشترین دەستکاریکەر zkurd= editor لەلایەن (ریچارد ستاڵمان)ەوە و لەسەر سیستمی گنو/لینوکس چی کراوە، ئێستا هەموو سیستمەکانی تر بەکاری دەبەن، کاری: نووسینی دەق، نووسینی پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی کاروباری پۆستی ئەلیکترۆنی zkurd= e-mail، گەیاندنی فرمانەکانی Shell و Telnet، کردنەوە و خوێندنەوەی پەڕگەکانی تر، نووسینی کۆدەکانی C/C++/java/FORTRAN/Lisp ... هتد و چەندین کاری تری نووسین و بەڕێوەبردنی کاروباری سیستەمەکە ئەنجام دەدات، گرنگی و باشی ئەم دەسکاریکەرە زۆر زۆرە, بەکارهێنەر دەتوانێت شێوەپێدان zkurd= configuration بۆ بکات کە هەموو کارەکانی رۆژانەی خۆی لەناو ئیماکس جێبەجێ بکات, هەر لە گوێگرتن لە گۆرانی و یاریکردن و نوسین و ناردنی ئیمەیل و چاتکردن زۆر کاری تر، ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی ئیماکس بیت دەتوانیت هەموو ئەوکارانە لە یەک کاتدا ئەنجام بدەیت، وە ئەگەر بەکارهێنەرێکی پەرەپێدەر بیت و لە دروستکردنی نەرمەکاڵا و دروستکردنی پرۆگرام یان ئەو کەسانەی کار لەسەر ڕاژە zkurd= server دەکەن و ماڵپەڕی گەورە بەڕێوە دەبەن هەر زۆر شیاوە. ...درێژەی وتار »