پێکهاتەی پێڕستی لینوکس Linux Directory Structure

لە چاوگ
پێکهاتەی پەڕگەوبوخچەکانی سیستەم لە دابەشکراوی ubuntu

Linux Directory Structure

سەرەتا

تێگەیشتن لە چۆنیەتی دابەشبوونی بووخچە و پەڕگەکانی سیستەم گرنگیەکی ئێجگار زۆری هەیە، هەم بۆ بەکارهێنەرێکی ئاسایی وە هەم وەکو بەکارهێنەرێکی پەرەسەندووش. ئەگەر تازە ئاشناییت پەیداکردووە لەگەڵ لینوکس، جیاوایەکی هەرە زەق کە هەستی پێبکەی ئەوا دابەشبوونی پەڕگەکانە، ڕەنگە بەکارهێنەر لەسەرەتادا تووشی ئاڵۆزیەک بێت. ئەویش بەهۆی ئەوەی کە پێشتر لەگەڵ شێوازێکی تەواو جیاواز ڕاهاتووە. بەڵام دوای حاڵیبوون لە چۆنیەتی دابەشبوونی پەڕگەکان لە لینوکسدا ئەوکاتە بەتەواوی لەوە دەگەین کە چەندە لۆژیکی بیری لێکراوەتەوە.
بۆیە لەم ووتارەدا هەوڵدەدەین بەیەکەوە کەمێک شارەزایی پەیدا بکەین وە وەڵامی چەند پرسیارێکیش بدەینەوە وەکو:
کاتێک پرۆگرامێکی نوێ دادەمەزرێنین لە دابەشکراوەکانی لینوکس، پەڕگەکانی پرۆگرام دەچنە کوێ؟
کامە پەڕگەیە کە زانیاریەکانی سیستەمی لێ تۆماردەکرێت هتد...

جیاوازی لەگەڵ ویندۆزدا

ئاشکرایە کە جیاوازی لە نێوان ئەو دوو سیستمەوە زۆر زۆرن. وە یەکێکیش لە جیاوازیە هەرە دیارەکانی ئەم دوو سیستەمە، بریتیە لە سیستەمی پەڕگەکان file system وە پێکهاتەو دابەشبوونی پەڕگەکانە واتە Directory Structure
وەک دەزانین کە لە ویندۆزدا بۆ دەستگەیشتن بە پەڕگەکان ئەم شێوازە بەکاردێت.
D:\Folder\subfolder\file.txt
بەڵام لە لینوکسدا ئەم شێوەیە بەکاردێت

/Folder/subfolder/file.txt


دەبینی کە لە لینوکسدا (/) forward slash بەکاردێت بەڵام ویندۆز (\) back slash. دیارە لێرە کاری ئێمە ئەوە نییە کە جیاوازی ئەم دوو سیستەمە بکەین. بەڵام ئەم نموونەیەی کە باسکرا، ئامانج لێی تەنها بۆ ئاسانیی تێگەیشنە لە باسکە.

/

لە دنیای لینوکس لێرەوە هەموو باسەکە دەستپێدەکات ئێرە / هەموو پەڕگەو بوخچەکانی سیستەم لەخۆدەگرێ. بەواتایەکی دی هەموو لق و پۆپەکان لێرەوە سەرچاوە دەگرن.

/


boot/

/boot


دەنکی لینوکس linux Kernel دەکەوێتە ئێرەوە، وە هەموو ئەو پەڕگانەی کە پێویستن بۆ وەگەڕخستنی سیستەم.

etc/

/etc


لێرەدا زۆربەی ئەو پەڕگانەی هەن پەڕگەی دەقین واتە text file ـن وە بەنووسەرێک editor دەتوانرێت دەسکاری بکرێن وەک gedit یان bluefish. بەگوێرەی خواست و پێداویستیەکانی بەکارهێنەر. ئەو پەڕگانەی دەکەونە ئێرەوە ئەرکی ڕێکخستن و کارەکانی سیستەم لەخۆ دەگرن گرنگترینیان ئەمانەن:

etc/inittab/

/etc/inittab


بریتییە لە پەڕگەیەکی دەقیی، هەموو ئەو زانیاریانەی تێدا پاشەکەوت کراون کە لەکاتی داگیرساندن system bootup چ پرۆسەیەک خۆکارانە کاربکات.

etc/fstab/

/etc/fstab


لێرەدا زانیاری هەمەچەشن هەیە, دەربارەی جۆری سیستمەی پەڕگەکان file systems و خاڵی کردنەوەی mount points پارچە جیاجیاکان سەر کۆمپیوتەرەکەمان وەکو floppy, cdrom, usb هتد...