گۆڕانکارییەکان

لە چاوگ
٤٢٠ بایت زیاد کرا ،  ‏١٧:٢٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
بەبێ کورتەی دەستکاری
{{note|وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر و سەر چاوگ بەگشتی. ئامۆژگاری دەکەین بەوانەی کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز XP,VISTA,Windows7 بەکار دەبەن، بەبەکارهێنانی تەختەکلیلی کوردی نوێ. زانیاری و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..}}
 
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەیەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ، هەرکەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی <tt>FDL</tt> دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. بۆ زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە. دەتوانن کرۆکی باسکردنێکی کوردی [[گنو/لینوکس]] بخوێننەوە.
ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.