گۆڕانکارییەکان

لە چاوگ
٢٥٠ بایت زیاد کرا ،  ‏١٣:٤٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨
[[Image:Chawg-logo-Wiki.png|left|120px|thumb|]]
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری [http://www.opensource.org سەرچاوەی کراوە]دا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت.
باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی [http://www.opensource.org/licenses OSL] دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن [http://zkurdwww.chawg.org/wiki/index.php?Beshtitle=witar&kar=asayi&jimare=477 %DA%AF%D9%86%D9%88/%D9%84%DB%8C%D9%86%D9%88%DA%A9%D8%B3 GNU چییە؟/Linux] بیخوێننەوەبخوێننەوە.ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.
== لۆگۆکەمان ==