ھێڵی ١: |
ھێڵی ١: |
− | ئەمە بۆ کورتەیەکی پێناسەی گشتی چاوگە
| + | == پێناسەیەک چاوگ == |
| + | |
| + | ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU/Linux بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە. |
| + | [دهستكاریی] لۆگۆکەمان |
| + | |
| + | |
| + | == لۆگۆکەمان == |
| + | بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە. |
| + | [دهستكاریی] پڕۆژەمان چییە؟ |
| + | |
| + | |
| + | == پڕۆژەمان == |
| + | لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن. |
| + | |
| + | == ڕەخنە و تێبینی == |
| + | |
| + | |
| + | ئێمە و ئەوانەی دەنوسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لەنوسین و بابەتبەکانماندا نەبێت. لەچاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەردەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نوسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟ |
| + | |
| + | لەچاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نوسەر بکەن تابڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنوسن بنوسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کەنوسراون. هەرلەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای ویکیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە. تەنها کرتە بکەو داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها: |
| + | |
| + | ناو یان نازناو. |
| + | |
| + | پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار. |
| + | |
| + | * زیاتر داواکراو نییە. |
| + | |
| + | بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەر دروستکەر هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. ڕەخنە بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کەخۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە. |