ھێڵی ١: |
ھێڵی ١: |
− | == پێناسەیەک چاوگ ==
| + | '''ویکی چاوگ''' : گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا، دەمانەوێت پەرە و گرنگی بەو بوارە بدەین بە زمانی کوردی. ئێمە گرنگی دەدەین بە [[سەرچاوە کراوە]]، [[لینوکس]]/[[یونیکس]] بەگشتی و بە پڕۆژەی [[وێب]]، [[ڕاژەکار]] و [[ڕاژەخواز]]ی وێب. هەمان کات چوونە نێو ئەودیوی [[سیستەم]]ەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر و [[پاراستن]] و بەرگریی و [[بەڕێوەبردنی ڕاژە]] و [[بەرنامەداڕێژی]]. دەمانەوێت ئەوە بنووسین و بکەین کە خۆمان بەدیمان نەکردبێت پێشتر. دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بگریت لە ڕێگەی [[تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان]] یاخود ئیمەیڵی بەڕێوبەرەکان <tt> Webmaster AT chawg DOT org </tt> بەکاربەرە. لە خوارەوەش وەکو هەنگاوێکی نوێ، کەناڵێکی ڕادیۆی تۆمارکراومان هەیە، دەتوانن لە هەر شوێنێکی جیهان بن لە ڕێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە یاخود بە شێوەی [[دەرهێڵ]] دایبگرن و گوێبیستی بن. |
| + | {{Podcast}} |
| | | |
− | ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU/Linux بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.
| + | == وتاری هەڵبژێردراو== |
− | [دهستكاریی] لۆگۆکەمان
| + | {{وتاری هەڵبژێردراو}} |
| | | |
| | | |
− | == لۆگۆکەمان ==
| + | {{گرنگترین وتارەکان}} |
− | [[Image:Chawg-logo-Wiki.png|left|thumb|100px|]]
| |
− | بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.
| |
| | | |
− | == پڕۆژەمان == | + | [[File:Php.png|170px|link=PHP]] [[File:Html.png|170px|link=HTML]] [[File:Css.png|170px|link=CSS]] [[File:Mysql.png|170px|link=MySQL]] [[File:Ubuntu.png|165px|link=Ubuntu]] |
− | لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.
| |
| | | |
− | == ڕەخنە و تێبینی ==
| |
| | | |
| | | |
− | ئێمە و ئەوانەی دەنوسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لەنوسین و بابەتبەکانماندا نەبێت. لەچاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەردەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نوسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟
| |
| | | |
− | لەچاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نوسەر بکەن تابڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنوسن بنوسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کەنوسراون. هەرلەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای ویکیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە. تەنها کرتە [http://www.chawg.org/contact.php ئێرە] بکە و داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها:
| + | {{DISPLAYTITLE: ماڵپەڕی چاوگ}} |
− | ناو یان نازناو.
| |
− | پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار.
| |
− | | |
− | * زیاتر داواکراو نییە.
| |
− | | |
− | بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە '''ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەر دروستکەر''' هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. خودی '''ڕەخـــــنە''' بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کەخۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە.
| |