Changes

لە چاوگ

PHP

٤٬٩١٧ بایت زیاد کرا, ‏٠٠:٥٣، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
بەبێ کورتەی دەستکاری
*[http://www.vim.org VIM]
*لەکۆتاییدا لە کۆتاییدا تۆ پێویستت بەوەیە ڕاژەیەک هەبێت کۆدەکانی PHP لەسەر وەگەڕبخەیت، ڕاژەخواز زۆرن، لێرەدا بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ئامۆژگاری دەکەین بە XAMPP :
== بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ==
== پشکنینی ڕاژە ==
[[وێنەپەڕگە:Phpinfo.png|200px|thumb|left|وێنەیەکی پەڕەی PHPinfo ئاسایی لەسەر ڕاژەی ئوبونتو]]
بۆئەوەی زانیاری لەسەر دامەزراندن و جۆری هەڵبژاردنەکانی PHP بزانیت لەسەر ئەو ڕاژەیە وەکو گۆڕاوەکان و بەستەری سەرەکی و [http://www.boutell.com/gd/ GD Lib] کەلەم ڕۆژەدا گرنگی تایبەتی هەیە دامەزراندنی لەسەر ڕاژە و زۆری تر وەکو نرخی بارکردن و بیرۆکە. لەپەڕەیەکی نوێدا ئەم کۆدە دابنێ:
بەحوکمی توانای <tt>PHP</tt> لەبوارەکانی وێبدا و هەمیشە فراونترکردنی کارەکانی، هەمان کات بەڕێژەیی لەڕێگای کون و کەلێنەکانەوە پەلامار و تێکدانەکان زۆرتر دەبێت. وەکو دەزانرێت کرۆکی ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی <tt>PHP</tt> لەپەڕەی [http://dk.php.net/configuration PHP.ini] دایە.جاوەکو شێوەیەکی گشتی دەبێت هەڵبژاردنەکان تائەندازەیەک بنەڕەت بن و پاشان لەسەر خودی چۆنیەتی کاری ئەو ئامێرەی <tt>PHP</tt> وەستاوە. ئایا <tt>mod_php</tt> ـه یاخود <tt>suPHP</tt> یان <tt>FastCGI</tt> ــیە؟ وەچۆنیش ڕێکخراوە؟ ئەوانە هەریەکە لەجۆر و شێوەکاردا خراپی و باشی خۆیان هەیە، بەگشتی <tt>mod_php</tt> ئاشناترە بەخەڵکی سەرەتایی و کەمتر ئاڵۆزە لەوانی تر. زۆر گرنگە خاوەن ڕاژە یان بەڕێوبەری ڕاژەخوازەکە هیچ نەبێت شارەزاییەکی لەبنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵات لەیونیکسدا <tt>Group and User Permission</tt> هەبێت، هەموو وانەکە و خاڵەکان بۆی ڕوونترە تاکەسێک کەبەکارهێنەری سەر سیستەمی تربێت.
ئێمە لەم وانەناندا هەوڵ ئەدەین پەنجە بخەینە سەر گرنگترین و دیارتین هەنگاوەکانی پاراستنی <tt>PHP.ini</tt> و کورتەیەکی لەسەر بنوسین. هەمان کات دەیڵێین و دەیڵێینەوە '''پاراستن پرۆسەیە نـــــــــەک دۆخ'''.
[[وێنەپەڕگە:Programokei-pelamarishell.jpeg|200px|thumb|left|یەکێکە لەبڵاوترین پڕۆگرامۆکەکانی پەلاماردان کەبە C99/PHP-Shell ناسراوە]]
=== php.ini لەکوێیە؟ ===
ئەمەیان لەڕاژەیەکە و دابەشکرنێکی لینوکسەوە بۆ دابەشکردن و سیستەمێکی تر دەگۆڕێت بۆ نمونە دێبیان و ئوبونتو و سوزە ...هتد بەم شێوەیەن بەبنەڕەت (هەرچەندە هەندێک ڕاژە بەحوکمی کۆدی کراوەی سیستەمی لینوکسەوە '''Linux modified version''' بەکاردەبەن) بەڵام بەگشتی ئاوهان:
</source>
 
 
 
=دانیشتنەکان (sessions)=
بۆ کۆگاکردنی زانیاری دەربارەیی یان گۆڕینی ڕێکخستنەکان بۆ دانیشتی (session) بەکارهێنەرێک ،گۆڕاوەکانی session (خول - دانیشتن) زانیاری دەربارەی تاکە بەکارهێنەرێک لەخۆی دەگرێت ،وە بەردەستە بۆ هەموو پەڕەکان لە یەک نەرمەواڵەدا.<br />
 
==گۆڕاوەکانی دانیشتنی پهپ (PHP Session Variables)==
کاتێک تۆ لەگەڵ نەرمەواڵەیەک کاردەکەیت ،دەیکەیتەوە ،هەندێ گۆڕانکاری دەکەیت و دواتر دایدەخەیت .ئەوە زۆرتر وەکو دانیشتنێک (session) وایە ،کۆمپیوتەرەکە دەزانێت تۆ کێی ،وە دەزانت لەکوێ دەستتکردووە بە نەرمەواڵەکە و لەکوێ کۆتاییت پێهێناوە ،بەڵام لەسەر ئینتەرنێت کێشەیەک هەیە: [[ڕاژەکاری وێب]] نازانێت تۆ کێی و چی دەکەی چونکە ناونیشانی ‌[[HTTP]] ناوچەیی ناناسێ/لەخۆناگرێت.
دانیشتنێکی PHP ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات بە ڕێگادان پێت بۆ کۆگاکردنی زانیاری بەکارهێنەر لەسەر ڕاژە بۆ بەکارهێنانی دواتر (بۆ نموونە: ناوی بەکارهێنەر ،کاڵا و شتمەکەکانی بازاڕکردن...هتد) هەرچۆنێکە زانیاری دانیشتن کاتییە و لەدوای ئەوەی بەکارهێنەر وێبگەی جێهێشت دەسڕدرێتەوە. ئەگەر تۆ کۆگایەکی هەمیشەییت پێویستە ،دەتوانیت داتاکان کۆگابکەی لە بنکەدراوەیەک.
دانیشتنەکان کاردەکەن بەهۆی ناونیشانی شاز/تاک (unique id "UID) بۆ هەر سەردانکەرێک لەگەڵ کۆگاکردنی گۆڕاوەکان بنچینەکراو لەسەر ئەو ناونیشانە (UID) .<br />
 
 
==دەستپێکردنی دانیشتنێکی PHP==
پێش ئەوەی بتوانی زانیاری بەکارهێنەر کۆگابکەیت لە دانیشتنی PHP ،پێویستە سەرەتا دەستبکەیت بە دانیشتنەکە.
{{note| نەخشەی ()session_start پێویستە دەربکەوێت '''لەپێش''' تاگی <html>. }}
 
<source lang='php'>
 
<?php session_start(); ?>
 
<html>
<body>
 
</body>
</html>
</source>
 
ئەو کۆدەی سەرەوە دانیشتنی بەکارهێنەر تۆماردەکات لەگەڵ ڕاژەکە ،ڕێگاتدەدات بۆ دەستکردن بە پاشەکەوتکردنی زانیاری بەکارهێنەر و پێکهێنانی ناونیشانێکی شاز/تاک (UID) بۆ ئەو دانیشتنەی بەکارهێنەرە.<br />
 
 
==کۆگاکردنی گۆڕاوێکی دانیشتن==
ڕێگا ڕاستەکە بۆ کۆگاکردن و هێنانەوەی گۆڕاوەکانی دانیشتن بریتییە لەوەی گۆڕاوی PHP $_SESSION بۆ بارببەیت:<br />
 
<source lang='php'><?php
<?php
session_start();
// store session data
$_SESSION['views']=1;
?>
 
<html>
<body>
 
<?php
//retrieve session data
echo "Pageviews=". $_SESSION['views'];
?>
 
</body>
</html>
</source>
 
دەرچوو:
 
<source lang='php'><?php
Pageviews=1
</source>
 
لە نموونەکەی خوارەوە ،ژمێریارییەکی سادەی نیشاندان-پەڕەمان دروستدەکەین ،نەخشەی isset() گۆڕاوەکانی "views" دەپشکنێ بۆ دڵنیابوون لە دانانیان ،ئێمە دەتوانین ژمێریاری خۆمان بەکاربەرین ئەگەر "views" بوونی نەبوو ،گۆڕاوێکی "views" دروستدەکەین و بۆ 1 دایدەنێین:<br />
 
<source lang='php'><?php
<?php
session_start();
 
if(isset($_SESSION['views']))
$_SESSION['views']=$_SESSION['views']+1;
else
$_SESSION['views']=1;
echo "Views=". $_SESSION['views'];
?>
</source>
 
==ڕووخاندنی دانیشتنێک==
ئەگەر وا دەخوازیت هەندێ داتای دانیشتن بسڕیتەوە ،دەتوانی نەخشەی ()unset یان ()session_destroy بەکاربەریت.
نەخشەی ()unset بەکاردێت بۆ ئازادکردنی گۆڕاوی دانیشتنێکی دیاریکراو:<br />
 
<source lang='php'><?php
<?php
unset($_SESSION['views']);
?>
</source>
 
هەروەها دەتوانیت بەتەواوی دانیشتنەکە بڕووخێنیت بە بانگکردنی نەخشەی ()session_destroy
 
<source lang='php'><?php
<?php
session_destroy();
?>
</source>
 
'''لەیادتبێ''' بە بەکارهێنانی نەخشەی ()session_destroy دانیشتنەکەت لە بنەڕەتەوە دادەنێتەوە و هەموو داتا کۆگاکراوەکانی دانیشتنەکەت لەدەست دەدەیت.<br />
= ژمارەکان [Numbers] =