Changes

لە چاوگ

Maemo

١٬١٥٠ بایت زیاد کرا, ‏١٩:٠٩، ١٥ی ئازاری ٢٠١٠
بەبێ کورتەی دەستکاری
[[File:Maemo_logo.png|thumb|300px200px|left|لۆگۆی مایمۆ]]
'''مایمۆ''' سیستەمێکی کارگێڕیی [[سەرچاوە کراوە]] و دەبەشکردنێکی لینوکسە لەسەر بنەمای [[Debian|دێبیان]] بۆ مۆبایل و ئامێرەکانی [[Internet Tablet]] لەلایەن [[نۆکیا]]وە پەرەپێدەدرا.
لە سەرەتاوە مایمۆ تەنها سیستێمێک بوو بۆ Internet Tabletەکان و تەنها لەسەر چەند ئامێرێکی وەک Nokia 770, Nokia N800, Nokia N810. ساڵی ٢٠٠٩ مایمۆ ٥ وەشێندرا. لەم وەشانەدا سیستەمەکە دەتوانرا وەک مۆبایل بەکاربهێنرێت. Nokia N900 لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بەو سیستەمەوە بڵاوکرایەوە کە پێشوازییەکی زۆری لێکرا.
مایمۆ توانای ئەنجامدانی فەرمانەکانی هەیە لە ئاستی کۆمپیوتەردا و یەکەم سیستەمی کارگێڕی مۆبایل بوو کە توانای لێدانی ڤیدیۆی فلاشی هەبوو و پاڵپشتی لە فلاش ٩.٤ دەکرد. مایمۆ وێبگەڕی فایەرفۆکسی مۆبایل، [[Fennec]]ی لەسەرە، کە هەمان توانای وێبگەڕەکانی کۆمپیوتەری هەیە.
[[File:Maemo5_Screeshot.jpg|thumb|left|250px|دیمەنی مایمۆ ٥]]
بە پێچەوانەی [[Symbian|سیمبیان]]ەوە، مایمۆ ڕێ بە بەکارهێنەر ئەدات کە [[دەسەڵاتی ڕەگ]]ی هەبێت لەسەر سیستەمەکە. مایمۆ ئەتوانرێت بەتەواوی لەسەر ئامێرەکە لاببرێت و سیستەمێکی تر بخرێتە جێگەی. پێویست ناکات ئەو پڕۆگرامانەی بۆ سیستەمەکە دروست دەکرێن لەلایەن نۆکیاوە پەسەند بکرێن (Signed).
لە [[کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل]]ی ٢٠١٠ لە بەرسەلۆنا [[نۆکیا]] و [[ئینتێل]] ئاشکرایان کرد کە هەردوو سیستەمی مایمۆ و [[Moblin|مۆبلین]] یەک دەگرن و سیستەمی [[Meego|میگۆ]] پێک دەهێنن.
 
== سەرچاوەکان ==
# [http://quezi.com/10001 Quezi]
# [http://en.wikipedia.org/wiki/Maemo Wikipedia]
Nuseran
٢٣٦

دەستکاری